بابەت لە کوردیپێدیا
کوردیپێدیا، زۆرێک لە ستانداردە جیهانییەکانی سیستمی بەڕێوەبردنی تۆمارەکان
Record Management System پیادەدەکات.
هەر تۆمارێک لە کوردیپێدیا پێویستە چوار ڕەگەز لەخۆ بگرێت. بەبێ بوونی ئەو چوار ڕەگەزە تۆمار لە کوردیپێدیا نائافرێندرێت! ئەو ڕەگەزانە ئەمانەن:
زمان (شێوەزمان) ؛ هەر تۆمارێک لە داتابەیسی کوردیپێدیا پێویستە بکەوێتە ژێر زمان یان شێوەزمانێکەوە. بۆ بینینی زمانە چالاکەکانی کوردیپێدیا کلیک بکە لە
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان .
پۆل؛ هەر تۆمارێک لە داتابەیسی کوردیپێدیا پێویستە بکەوێتە ژێر پۆلێکەوە. واتە تۆمارەکانی کوردیپێدیا بەهۆی زمان و پۆلەکانەوە ئاڕاستەدەکرێن. بۆ بینینی پۆلەکانی کوردیپێدیا کلیک بکە لە
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە !
سەرباس؛ هەر تۆمارێک لە داتابەیسی کوردیپێدیا پێویستە سەرباسێکی ڕوونی ببێت. سەرباسەکە لە 255 پیت نابێت زۆرتر بێت. سەرباسەکە پێویستە بەو زمانە نووسرابێت کە تۆمارەکە ئاڕاستە دەکات. واتە گەر زمانی هەڵبژێردراو کوردیی ناوەندی بوو، دەبێت سەرباسەکەش هەربە کوردیی ناوەندی بنووسرێت. هیچ سەرباسێکی تۆمارەکانی کوردیپێدیا نابێت بە خاڵ کۆتایی بێت.
درێژەی بابەت؛ هەر تۆمارێک لە داتابەیسی کوردیپێدیا پێویستە درێژەی بابەتی ڕوونی ببێت. ئەم درێژەی بابەتە ژمارەی پیتەکانی دیارینەکراوە و بەپێی تۆمارە و گرنگیی باسەکە درێژدەکرێتەوە. درێژەی بابەت پێویستە بەو زمانە نووسرابێت کە تۆمارەکە ئاڕاستە دەکات. واتە گەر زمانی هەڵبژێردراو کوردیی ناوەندی بوو، دەبێت درێژەی بابەتەکەش وەک سەرباسەکەی هەربە کوردیی ناوەندی بنووسرێت. لە درێژەی بابەت جگە لە تێکست دەتوانرێت بابەتی مەڵتیمێدیاش دابنرێت. وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، خشتە، هێڵکاری، چارت و هتد.
گەر ئەو چوار ڕەگەزەی سەرەوە هەبوون، تۆمار لە کوردیپێدیا پێکدێت.
جگە لەو ڕەگەزانە هەندێک ڕەگەزی تر هەن کە بە ڕەگەزی گرنگ دادەنرێن بۆ درووستکردنی تۆمارێک لە کوردیپێدیا لەوانە:
ناوی ئەو ئەرشیڤوانەی کە بابەتەکە لە کوردیپێدیا تۆماردەکات.
ڕۆژ و کاتی تۆمارکردنی بابەتەکە لە داتابەیسی کوردیپێدیا.
ناوی ئەو ئەرشیڤوانەی کە پێداچوونەوە بە بابەتەکەدا دەکات و ئازادی دەکات تاوەکوو بابەتەکە لەلایەن سەردانکەرانەوە ببینرێت. (لێرە گرنگە ئەوە بوترێت؛ هیچ تۆمارێکی کوردیپێدیا لەلایەن خودی تۆمارکەرەوە ناتوانرێت ئازادبکرێت و ببینرێت، تەنیا دەبێت لەلایەن ئەرشیڤوانێکی دیکەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و ئازاد بکرێت. ئەمە یەکێکە لە هێڵەکانی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی بابەتەکان لە کوردیپێدیا)
ڕۆژ و کاتی پێداچوونەوە و ئازادکردن.
سەرچاوەی بابەت.
وێنەی سەرەکی ئەگەر هەبوو، یان هاوپێچکردنی وێنەی سەرەکی لە بابەتێکی ترەوە.
پەیوەستکردنی تۆمارەکە بە بابەتە پەیوەستکراوەکانەوە.
پەیوەستکردنی فایلی پەیوەندیدار بە تۆمارەکەوە. لەوانە وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، فایلی پی. دی. ئێف و هتد.
هەر تۆمارێک لە کوردیپێدیا، مێژوویەکی تایبەت بە خۆیی هەیە. ئەم مێژوو لە داتابەیسێکی جیاوازدا دەپارێزرێت. هەر بابەتێک چەند جار، کەی و کێ گۆڕانکاریی تێدابکات، ئەوا تەواوی گۆڕانکارییەکان دەپارێزرێن.
ڤێرشنی فایلەکان؛ تەواوی ئەو فایلانەی بە بابەتێکەوە هاوپێچ دەکرێن لە خشتەیەکی تایبەتیدا ڤێرشنی ئەو فایلانە هەڵدەگیرێت.
هەموو ئەو ڕەگەزانەی سەرەوە،
کواڵیتییی بابەت دیاری دەکەن.
Last modified on: 7/21/2023 10:57:26 AM
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا پێویستە لۆگین بکەن تاوەکو تەواوی یارمەتییەکانی تۆمارکردن و باشترکردنی بابەت ببینن!