شاری
سلێمانیسلێمانی لە ساڵی 1784 لەلایەن
ئیبراهیم پاشای بابانئیبراهیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراهیم پاشا شارەکەی بەناوی باوکییەوه (سلێمان) پاشا ناوناوه. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی
میرنشینی بابانمیرنشینی بابان لەهەمانکاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکه.
بەشە دیالێکتی
سۆرانسۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە بەشە دیالێکتی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی 1851 وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە
جەنگی یەکەمی جیهانجەنگی یەکەمی جیهانی، شاری سلێمانی دەخرێتەسەر کۆماری ئێڕاقی ئەمڕۆ. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمود بووە. شاری سلێمانی جگەلەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی هەڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی لە چەند شارۆچکەیەک پێک هاتووە گرنگترینیان شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنە کە وەک دەرزوازەیەکی گەورە واەیە لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پاش ئەویش
چەمچەماڵچەمچەماڵ بە پلەی دووەم دێت کە دەروازەی دووەمی شارە ڕووی ناوچەکانی خوارووی ئێڕاق. سلێمانی بە هاوینە هەوارەکانی وەکو هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا و
سەرچنارسەرچنار و
دوکاندوکان و
سەرتەکی بەمۆسەرتەکی بەمۆ و
کونەماسیکونەماسی و ئەزمڕ و قەرەداغ و بەناوبانگە چەندین هاوینە هەواری دڵ ڕفێی دیکەش. پارێزگای سلێمانی دوو بەنداوی گەورەی تێدایە وەک بەنداوی دوکان و
دەربەندیخاندەربەندیخان کە ئەوانیش وەک ناوچەیەکی گەشتیاری ناوزەند دەکرێن و بەهاران خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.
لە ناو شاری سلێمانیدا چەند مەزار گایەکی بەناوبانگی تێدایە و وەک مەزارگەی
کاک ئەحمەدی شێخکاک ئەحمەدی شێخ و
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفید کە لە ناو
مزگەوتی گەورەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان دادەنرێت لە ئێستادا بەهۆی ئەو ڕۆشنبیرییە فراوان و دێرینەی کە هەیەتی، بە شاری هەڵمەت و قوربانیش ناوی دەرکردووە بەهۆی ئەو قوربانییە گەورانەی کە خەڵکی ئەم شارە لە سەردەمی ڕژێمدا پێشکەشیان کردووە. سلێمانی گەورەترین زانکۆی تێدایە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی ناسراوە، گەلێک شوێنەواری دێرین و مێژوییش هەن لەم پارێزگایەدا، وەکو گردی
یاسین تەپەیاسین تەپە و ئەشکەوتی
قزقاپانقزقاپان و ئەشکەوتی هەزار مێرد. شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینە گەورەکەی ئاداری ساڵی 1991 یەکەوە فراوان بوون و پێشکەوتنێکی لە بەر چاوی بەخۆوە دیوە و بە ئارامترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە ئێڕاقدا، بەو هۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی ئێڕاقەوە خەلکێی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگای ئەو هاووڵاتیانەی کە لە خواروی ئێڕاق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوودەکەنە ئەو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانەکەشی بە شێوەیەکی گشتی مام ناوەندە. شاری سلێمانی ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات و لە بناری چیای
گۆیژەگۆیژەدا قەشەنگ ترو جوانتر دە بێت.
[1]