ناوی عەبدولڕحیم کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵایه، لەناو خەڵکی بەمیرزا عەبدولڕەحیم ناوبانگی دەرکردووه. نازناوی شیعری وەفایی بووه.
عەبدولڕەحیم لە شاری سابڵاغ (
مەهابادمەهاباد) لە ساڵی 1844 لەدایکبووه. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لەزانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لەمەهاباد تەواو کردووە و هەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتیی وەرگرتووه، بەڵام لەناو خەڵکی بەمەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتووه. هیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نییە مەلایەتیی کردبێت، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی هەبووە و وانەی بەمنداڵان وتووە و پێی ژیاوه.
وەفایی بەوانە گووتنەوە ژیاوە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووه، موچەی فەقێیاتیشی نەویستووه.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری شیعری وەفایی بەدڵ بووه، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە، لەبەرئەوە لێی نزیک بووەتەوه. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوه، شیعری بۆ خوێندۆتەوه، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووه.
وەک لەژیانی شاعیر دەردەکەوێت چوونە حەج لەلای جۆرە ئارەزووێکی لادرووست بووە لەوانەیە بەهۆی هەڵوێستی بەرانبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا درووست بووبێت.
لەدوا گەشتیدا بۆ
سلێمانیسلێمانی لە ساڵی 1900 وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لە ساڵی 1902 حەجی سێیەمیشی کردووه. قسەی واش هەیە لە ساڵی 1898 لەگەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.
هەرچۆنی بێ وەفایی لەگەڵ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووە بۆ حەج، ئەگەر هەمووشیان لەو کاروانەدا نەبووبن لە ڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوه.
لە بیابانی عەرەبستان لەسەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێت، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لەناو لمی بادیەی ئێراق یا بیابانی شام لەلایەن هەواڵەکانییەوە لە ساڵی 1902 دوور لەنیشتمان بەخاک دەسپێررێت. یەکێک لە شیعرە بەناوبانگەکانی (شیرین تەشی دەڕێسێ) یە کە لەلایەن زۆر لە گۆرانبێژانەوە کراوەتە گۆرانی.
[1]
تێبینی: وێنەی هاوپێچ بەم بابەتەوە، دەوترێت کە وێنەی وەفاییە! بەڵام کوردیپێدیا لەوە دڵنیا نییە!