لە 28-04-1979 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.قوناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی 2003 دەچێتە زانکۆی سلێمانی و ساڵی 2007 بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی تەواوکردووە. بۆ درێژەدان بە خوێندن ساڵی 2009 دەچێتە وڵاتی ڕووسیا و ساڵی 2013 بڕوانامەی ماستەر لە بوارەکەی خۆیدا بەدەست دەهێنێت. لە ژێر ناوی دیسپلینی (مێژووی گەشەسەندنی بیری جوگرافی لە شارستانیەتە دێرینەکاندا). گەنجێکی چالاک و ڕۆشنیرە و وەک نووسەرێکی سەربەخۆ چەندین وتاری بۆ ڕۆژنامە و گۆڤار و ساییتەکان نووسیوە.چەند کۆڕێکیشی گرتووە تایبەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان و کایە ڕۆشنبیرییەکان. خاوەنی نامیلکەیەکە تایبەت بە ژیان و بەرهەمی شاعیری کلاسیکی (حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە).