پڕۆژەی #کوردیپێدیا# بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا خزمەتەکانی لە باشەوە بۆ باشتر و لە باشتریشەوە بۆ باشترین بکات..
بۆ ئەوەی کوردیپێدیا ببێتە داتابانکێکی نەتەوەیی و زۆرینەی زانیارییە گرنگەکانی نەتەوەییمان لەخۆبگرێت، کوردیپیدیا لە داهاتوودا ئەم هەنگاوانە پیادە دەکات! هەنگاوەکانیش دیارە پەیوەست دەبێت بەتوانای مادییەوە!
کوردیپێدیا، بەشێوەیەکی بەردەوام دیزاینی ماڵپەڕەکەی باشتر دەکات. هیچ کاتیک دیزانی کوردیپێدیا گۆڕانی %100ی بەسەردا نایەت، تاوەکو بەکارهێنەکانی سەریان لێ تێکنەچێت! هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، هەنگاوی بەپەلەی تێدا ناکرێت. هەروەها گۆڕانکارییەکان نابێت ببێتە هۆی ئاڵۆزکردنی گەڕان و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە، دەبێت هەردەم بەسادەیی بمێنێتەوە و ڕەنگی زۆری تێدا بەکارنەهێنرێت!
💡 کوردیپێدیا وەک ڕێکخراوێکی کوردی لە وڵاتی هۆڵندا تۆمار دەکرێت.
💡 ژمارە بانکی تایبەتی بۆ کوردیپێدیا دەکرێتەوە - بە دراوی یۆرۆ.
💡 بۆ باشتر ناساندنی پڕۆژەی کوردیپیدیا لە هەندێک تەلەڤزیۆنەکانی کوردستان ڕێکلامی بۆ دەکرێت.
💡 لە باشووری کوردستان بنکەیەک دەکاتەوە و وەک ڕێکخراوێکی زانیاریبەخشی قازانجنەویست لەلای وەزارەتە پەیوەنددارەکان تۆماردەکرێت.
💡 هەوڵی بەدەستهێنانی 5 کارمەندی باش دەدات بۆ بنکەکەی باشووری کوردستان. هەریەک لەو کارمەندانە دەبێت خەڵکی بەشێکی کوردستان بن. تاوەکو کوردیپێدیا بتوانێت بەهۆیانەوە زانیاریی زۆر دەربارەی تەواوی بەشەکانی کوردستان بە کوردەکانی سۆڤیەتی پێشووشەوە، کۆبکاتەوە.
تۆش پێشنیازێکی باشترت هەیە و ئێمە باسماننەکردووە! تکایە پێمان ڕابگەیەنە...
لەگەڵ ڕێزی:
Kurdipedia Archivists:
Aras Eilnjaghi |
Banaz Jola |
Evîn Teyfûr |
Hawreh Bakhawan |
Hazhar Kamala |
Kamaran Akrayi |
Rapar Osman Uzery |
Rozhgar Kerkuki |
Sara Kamala |
Sara Sardar |
Saryas Ahmad |
Shadi Akoyi |
Srwsht Bakir |
Vazhan Kshto |
Ziryan Serchinari |
Zryan Ali |
ئاراس حسۆ |
ئەسعەد ڕەشید |
ئەمیر سیراجەدین |
شەنە ئەحمەد |
میلانۆ محەمەد ساڵح |
هومام تاهیر |
ڕۆژ هەژار |
ڕێبوار جەمال سەگرمە |
کاکۆ پیران ...
Kurdipedia members
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2023