کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (داعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن8 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.923-01-2023ب.س.
1.0.823-01-2023ب.س.
1.0.704-08-2022ب.س.
1.0.603-07-2020ب.س.
1.0.504-07-2019ب.س.
1.0.410-02-2018ب.س.
1.0.314-06-2017ب.س.
1.0.214-06-2017ئـ.ئـ.ف.
1.0.114-06-2017ئـ.ئـ.ف.
ناوی بابەتداعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار بەڕێوەبەری سیستم
بابەت

داعشە کوردەکانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن
رووداو- هەولێر
پێنج چەکدار لە ژوورێکدا دانیشتوون، هەر یەکێکیان چەکێکی بەدەستەوەیە. سێ لە چەکدارەکان دەمامکدارن، دووەکەی دیکە پشتیان لە کامێرا کردووە. یەکێک لە چەکدارە دەمامکدارەکان کە جگە لە چەکەکەی باوەشی دەمانچەیەکیشی بەدەستەوەیە، سەرەتا دوعایەک بە عەرەبی دەخوێنێت و دواتر پەیامێک بە کوردی دەخوێنێتەوە و خۆیان وەک یەکەم کەتیبەی داعشداعش لە ئێرانئێران دەناسێنێ و هەڕەشە لە ڕافیزەکان (شیعە مەزهەبەکان) دەکات و هەروەها داوا لە موسوڵمانان دەکات درێژە بە ڕێگاکەی ئەوان بدەن.
هەندێک لە نیشانەکانی نێو ژوورەکە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو شوێنەی ڤیدیۆکەی تێدا گیراوە نێوخۆی ئێرانە. ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پێگەی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاوکرایەوە. ئەوانە هەمان ئەو پێنج کەسەن کە ڕۆژی 07-06-2017 تارانی پایتەختی ئێرانیان شڵەژاند.
لە ڤیدیۆیەکدا کە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەوان بەیعەت بە داعش دەدەن. هێرشی ئەوان یەکەم چالاکیی داعش لە ئێراندا دەبێت، هەرچەندە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران گوتی 100 گرووپی دیکەی لەمجۆرەیان لەنێو بردووە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ڕۆژێک دوای هێرشەکە ڕایگەیاند ئەوان خەڵکی ڕۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستانن) و لە ڕەققە و مووسڵ چالاکییان بۆ داعش کردووە. ساڵی ڕابردوو بە فەرماندەیی کەسێک بەناوی ئەبو عایشە، دزەیان کردووەتە نێو ئێران.
نێوەڕاستی هاوینی ساڵی ڕابردوو بوو کە ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند: لە کرماشان و جوانڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر دوو گرووپی داعش و بە تەواوەتی لەناویان بردوون. بەڵام ئیتلاعات لە ڕاگەیەندراوی هەفتەی ڕابردوویدا گوتی: چەند کەسێکیان هەڵاتوون.
سەرچاوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە (رووداو)ی گوت: سێ لەوانەی هێرشەکەی تارانیان ئەنجامدا قەت نەچوونەتە نێو داعش. هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بەڵام دوو کەسیان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لەنێو داعشدا بوون لە عێراق و سووریا. چەند کەسێک لەوان بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستبەسەرکراون، بەڵام هیچ شتێکیان لەسەر ساخ نەبووەتەوە، بۆیە دواتر ئازادکراون.
ئیسلامییە توندڕەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێش ئەوەی داعش دروست بکرێ، پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەبووە و بۆ جیهاد لە سووریا، لە ڕیزەکانی بەرەی نوسرەی پێشوو (هەیئەی تەحریری شامی ئێستا) چالاکییان هەبووە.
ساڵی 2013 کە داعش لە بەرەی نوسرە جیا دەبێتەوە، زۆربەی ڕۆژهەڵاتییەکان بەیعەت بە داعش دەدەن. هەر بە هەمانشێوە سەلەفییەکانی نێو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ سەر دوو بەرە دابەش دەبن.
راگەیاندنی خەلافەت لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە، بووە هۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتییەکان زیاتر بەرەو لای داعش بکشێن، بەگوتەی موختار هۆشمەند کە لێکۆلینڤانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پڕوپاگەندەی داعشیش کاریگەریی زۆری لەسەر ڕاکێشانی ڕۆژهەڵاتییەکان هەبووە.
بەپێی ئاماری نافەرمی، لە سەرەتای قەیرانی سووریا و دروستکردنی بەرەی نوسرەوە تاوەکوو کاتی جیابوونەوەی داعش لە بەرە، نزیکەی 150 کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان بە بەرەی نووسرەوە کردبوو.
لە دوای جیابوونەوەش زیاتر ڕوویان لە داعش کردووە. تا کاتی ڕاگەیاندنی خەلافەت 150 تاوەکوو 180 کوردی ڕۆژهەڵات لەنێو داعشدا بوون. بەگوتەی موختار هوشمەند، لە دوای ڕاگەیاندنی خەلافەت ڕێژەی ڕۆیشتنی ڕۆژهەڵاتییەکان بۆ نێو داعش چەند قات زیاتر بووە و ئەم ڕەوتە تا نیوەی ساڵی 2015 بەردەوام بووە.
بەگشتی 350 تا 400 کەس چوونەتە نێو داعش و لەم ژمارەیەش 150 تا 170 کەسیان کوژراون یان بێسەروشوێنن. موختار هوشمەند کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەوتە ئیسلامگەرا و سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، دەڵێ 50 تاوەکوو 60 کەسیان گەڕاونەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشێک لەوانەی گەڕاونەتەوە، حوکمدراون و هەندێکیان هێشتا لە زیندانن. ئەوانەی حوکم دراون حوکمێکی کەمیان بەسەردا سەپێندراوە کە دوو تاوەکوو شەش ساڵ دەبێ‌. بەڵام بەشی زۆریان حوکم نەدراون و ئازادکراون.
موختار هوشمەند دەڵێ: ئێستا ڕۆژهەڵاتییەکانی لایەنگری داعش زیاتر ڕوو لە ئەفغانستان دەکەن. هۆکاریش ئەوەیە کە داعش بڕیاری داوە موجاهید و خۆبەخشەکان ڕوو لەو وڵاتە بکەن.
لە ڕوانگەی هۆشمەندەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ بێهیوابوونی داعش لە عێراق و سووریا و گەڕانەوە بۆ چالاکی نهێنی لەو وڵاتانەدا دەگەڕێتەوە. داعش 32 ویلایەتی هەیە کە 17 ویلایەتیان لە عێراق و سووریان و 15 ویلایەتەکەی دیکەش لە وڵاتانی دیکەن، بەڵام لەنێو هەموو ئەوانەدا فلیپین، بیابانی سینا لە میسر و ئەفغانستان لە هەمووان بۆ داعش گونجاوترن. لەنێو ئەم سێ وڵاتەشدا ئەفغانستان لە هەموویان گونجاترە.
شارەزایان دەڵێن حکومەتی ئێران گوشار بۆ ڕەوتە سەلەفییەکان ناهێنێ، بەجۆرێک کە زۆر ئازادانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکەن. لەنێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێنج ڕەوتی ئیسلامی هەن کە بریتین لە (مەکتەب قورئان، مەکتەب قورئانی کوردستان، جەماعەتی دەعوە و ئیسڵاح، داعش، ئەلقاعیدە و ئەنسارولئیسلام).
سێ ڕەوتی یەکەم چالاکیی مەدەنی دەکەن و بە ڕەوتی میانڕەو ناسراون. لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر جاران ئەندامانی مەکتەب قورئان بە بچووکترین بیانوو دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەندێکیان تا ئاستی لەسێدارەدان سزا دراون، بەڵام ڕەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکان ئەو گوشارەیان لەسەر نەبووە.
بەگوتەی هۆشمەند، حکومەتی ئێران، تەنانەت ئەو کەسانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕەوتە توندڕەوەکان کردووە، بکوژانی سەلەفییەکانی دەستبەسەر کردووە و سزای قورسی بەسەریاندا سەپاندووە، هەروەها سەلەفییەکان بۆ زۆر لە چالاکییەکانیان ئازادبوون کە هەموو ئەمانە گومان لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و گرووپە سەلەفییەکان دروست دەکات.
نموونەش مەلا محەممەد عەلەوی کە لە گوندی یەکشەوە لە نزیک سەقز وتار دەدات و هەفتانە چەندین هەزار کەس لە وتارەکانیدا ئامادە دەبن. هەروەها مەلا عەبدوڵڵا ساڵحی هەرێمی دۆڵ، مەلا عوسمان سەقزی و مەلا عەبدولحەمید عالی لە کەسانی ناسراوی سەلەفین کە بە ئاشکرا لە مزگەوتەکان بانگەشەی بیری سەلەفیەت دەکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران زوو زوو گوشار بۆ مەلا میانڕەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبات، لە نموونەی ئەوانەش مەلا ساڵحی گوڵنەواز لە شاری سەردەشت.
سەبارەت بە هێرشەکەی تاران، خاڵی جێی گومان زۆر هەیە. موختار هۆشمەند دەڵێت: دوور نییە ئێران چاوپۆشی لە هێرشەکەی ئەوان کردبێ، چونکە هەم داعش و هەمیش کۆماری ئیسلامی پێویستیان بە شتێکی لەم بابەتە هەبوو.
خاڵی جێی گومانی دیکەش ئەوەیە کە ساڵی 2014 ماڵپەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکی ئیسلامگەراکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردبووەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ناوی سریاس سادقی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تاران کرابوو کە پڕوپاگەندەی بۆ داعش کردبوو، بەڵام ئێران چاوپۆشی لێکردبوو.
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 14-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەڕێوەبەری سیستم )ەوە لە: 14-06-2017 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,539 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 14-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
14-06-2017[1]ماڵپەڕی رووداو - 14-06-2017ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 47 تۆمار دۆزرایەوە!
14-06-2017ئەو چەکدارانەی داعش کە لەماوەی مانگێکدا لە کۆبانی کوژراونکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیراوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-201796 کوردی شەبەک لەلایەن داعشەوە ڕفێنراونکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بریندارێکی یەپەگە لە جەنگی دژە داعشداکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری مانگی تەمموز: لە کوبانێ (685) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراونکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بارزانی شەڕی لە دژی‌ داعش ڕاگەیاندکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری شەهید و بریندرەکانی هەڵەبجه و شارەزوور لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردووەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە - میلیشیاکانی بەدر چەکدارانی داعش سەردەبڕنکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەدیلگرتنی چەند داعشێک لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری کوژراو و برینداری تیرۆریستانی داعش لە کەرکوککوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری دوو مانگی ڕابردووی کوژراوانی داعش لە سوریاکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017پێشمەرگە خزمەتی داعشێکی دیل دەکاتکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی ڕابردووداکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بێڕێزینەکردن بە تەرمەکانی چەتەکانی داعشکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری‌ کوژراوانی‌ داعش لە کانوونی‌ دووەمی‌ 2015کوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-20171639 سعودی چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیانکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-201785% ئەوانەی چونەتە ناو داعش لەحوجرەو پەیمانگا ئیسلامییەکان خوێندویانەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017پنتاگۆن نەخشەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بڵاودەکاتەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری ڕزگاربوانی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش ئاشکرا دەکرێتکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017250 گەنجی هەرێم لەناو چەتەکانی داعشدا دەکوژرێنکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەمریکا: لە ماوەی‌ نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری‌ داعش کوژراونکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعشکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بنەما مێژویییەکانی پێکهاتنی داعشکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەرپرسێکی‌ وەزارەتی‌ ئەوقاف بە ژمارە ئاشکرای‌ دەکات، کە نزیکەی‌ 500 کەس لە هەرێمی‌ کوردستانەوە ڕۆشتوونەتە ناو داعشکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەشداری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش لە کەرکووککوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەنسار و ئیسلام ڕەتی دەکاتەوە بەیعەتی بە داعش دابیتکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017پزیشکێکی کورد چارەسەری چەکدارێکی داعش دەکاتکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە باشووری کوردستانکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری شەهیدانی دژی داعش لە باشووری کوردستان 1415 شەهید و 9134 بریندارنکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەو کوردانەی چونەتە ناو داعشەوە لەخوێندنگە ئیسلامیەکان خوێندویانەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەو 13 ئایەتەی قورئان کە ئیسلام و داعش ئەبەستن بەیەکەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی‌ کەرکوک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعشکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016کوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: سەرکردەیەکی داعش کوژرا و پێنج ئەندامیشیان لە کەرکوک دەستگیرکرانکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئامێرێکی هەڵکەندنی تونێلی داعش کە پێشمەرگە دەستی بەسەرداگرتووەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاوکردەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017برینداربوونی باوک و کوڕێک لە شەڕی داعشداکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017الاستهداف بالعلامة "X" تدمير القوات الكردية العراقية لقری وبيوت أثناء النزاع مع داعشعربيئـ.ئـ.ف.
14-06-20175000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئەمەریکا: لەسەدا 75ی چەکدارانی داعش کوژراونکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئاماری هێرشەکانی سەر داعش لە عێراقکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017بەرپرسی میحوەری داقووق: لە ماوەی چوار مانگدا 178 داعشمان کوشتووەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017پێشمەرگە دوو بۆمبی کیمیاوی داعش دەدۆزێتەوەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-201740 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوهکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-201707-06-2017کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 4 تۆمار دۆزرایەوە!
...
04-08-2022پارت / لایەندەوڵەتی ئیسلامی - داعشهـ.ب.
14-06-2017جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمئـ.ئـ.ف.
14-06-2017زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستئـ.ئـ.ف.
14-06-2017وڵات - هەرێم ڕۆژهەڵاتی کوردستانئـ.ئـ.ف.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.01
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.031 چرکە!