قائیمقامی قەزای مەڵبەندی
سلێمانیسلێمانی ئاماری ڕوداوەکانی ڕۆژانی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لەڕۆژانی جەژنی ئەمساڵدا و بەگوێرەی ئامارەکان، بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترین ڕووداوی نەخوازراو ڕویداوە و لە شەش مانگی ڕابردوشدا زیاتر لە 84 ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکاران کراوە.
ئاوات محەمەدئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ڕێوشوێنەکان لە ناو بازاڕدا لەلایەن شارەوانی و لیژنە هاوبەشەکان زۆر باش بەڕێوەچووە و ساڵی پار حەوت حاڵەتی گیرفان بڕین و نۆ مۆبایل دزین و 15 حاڵەتی دەستدرێژیکردن هەبووە، بەڵام لەمساڵدا تەنها یەک حاڵەتی دەستدرێژی هەبووە.
03-07-2017