باکووری کوردستان
- ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی
دێرسیمدێرسیم بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە کەوتووەتەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە. ئاگرەکەش بە ناوچەکانی بالی دەرەسی، مالی مەزارسی، موشکیرەک، باکر داغلەر و چرتک دەرەسی لە ناوەندی دێرسیم بڵاوبووەتەوە. دەوڵەتی تورکیا هیچ ناکات بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە سوپاکەی بەریداوەتەوە دارستانەکانی دێرسیم.
[4]
- لە ناوچەی قسلە لە
دەرسیمدەرسیم تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەشدا ژنێک بە سەختی بریندار بوو.
[4]
- تەرمی دیلەک ئادسان ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کەجەدە لە نەخۆشخانەوە بە کەژاوەیەکی ئۆتۆمبێل برایەوە بۆ شاری ئێلح و لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.
[4]
باشووری کوردستان
- لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی
کەرکوککەرکوکی کرد و نوێژی جەژنی له و شارە کرد و پەیامی ئەوەی دا کە شاری کەرکوک بەشێکە لە خاکی تورکیا و باووباپیرانیان.
[4]
- ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، واژۆ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەکەنەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش لەوبارەیەوە بۆچوونی جیاوازیان هەیه و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پڕۆژەکەی بەشێوەیەکی زارەکی ڕەتکردۆتەوە.
[3]
- لە بەیاننامەیەکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەفەرمی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات بەهۆی تەقەکردن لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە 12ی ئایاری ئەمساڵ و وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت لە کاتیخۆشیدا داوای لێبوردنمان لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە.
[3]
- سەرۆکی جڤاتی گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پەیامەکەی یەکێتی بۆ جەژنی قوربان ڕایگەیاند، هەر هەوڵێکیان پێباشە کە ببێتە هۆی یەکڕیزی نێوان لایەنەکان.
[1]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، حکومەت بە جیدی کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژی ئافرەتان و بازرگانیکردن بە ئافرەتان و منداڵان و بەتووندی سزای ئەو کەسانە دەدات، کە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن.
[1]
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوایی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، چەتەکانی
داعشداعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق.
[2]
- فیدڕاسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە
سۆرانسۆران ڕایانگەیاند کە بەئامانجی لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و هەنگاونان بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی ئه و پڕۆژەیەمان ئامادە کردووه و ئومێد دەکەین سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بەجددی بەپیر ئه و پڕۆژەیەوە بێن.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە کۆڵانی ڕاجۆی شاری
عەفرینعەفرین بۆمبێک کە لە زبڵدانێکدا دانرابوو تەقییەوە، بەهۆیەوە 3 هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان لەدەستدا. ڕاگەیەنرا کە چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون و بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا بوێری ئەوەی نابێت هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی لەبەر ئەوەی دەزانێت باجەکەی قورس دەبێت.
[3]
- کۆمپانیا ڕووسییەکەی بەرهەمهێنەری s-400 وادەی ڕادەستکردنی سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی لە جۆری S-400 بۆ تورکیا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیێنێت، ساڵی 2019 سیستەمەکە ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
[1]
- یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری بەرهەمی ئێران، فڕۆکەی کەوسەرە، فڕۆکەکە پەردەی لەسەر لادرا و دواتر بە ئامادەبوونی حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران تاقیکرایەوە.
[1]