$باکووری کوردستان$
- دانیشتنی دۆزی #بەکر کایا# هاوشارەداری #وان# لە دادگا دواخرا و بڕیار درا لە زیندان بمێنێتەوە.[4]
- سوپای تورکیای داگیرکەر بەبەشداریی جاشەکان لە دەوروبەری گوندی زۆراڤا کە دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی کاتۆ ژیرکا و بەستا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- هاوڵاتیانی ئێزدی لە چیای شەنگال جەژنی شێخ ئادی پیرۆزدەکەن.[1]
- بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئابڵوقە ئابورییەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێکی کونسڵخانەی ئەمریکا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی #سلێمانی# کرد.[2]
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕۆژی دەنگدان تەواوکردوە و 28 و 30ی ئەم مانگەش پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەڕێوەدەچێت.[3]
- دانیشتوانی گوندی 'عەوامر' لە سنووری شارەدێی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی #خانەقین#-ی پارێزگای دیالە، کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 ماڵە، بەهۆی هێرشەکانی #داعش#ەوە ئاوارەی شارەدێکە بوون.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە لە سلێمانی کەرنەڤاڵی ئاشتی لە پارکی هەواری شار بەڕێوەچوو، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە نمایشکراو بڕیاریشە سبەینێ لە #هەڵەبجە#ی پایتەختی ئاشتی هەمان فێستیڤاڵ بەڕێوەبچێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ماڵی ئێزدییەکانی شارۆچکەی تربەسپی-ی سەر بە کانتۆنی قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی چلەی شەهید مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کوردۆناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، مەراسیمێکی بەبیرهێنانەوەیان ڕێکخست.[1]