کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (کتێبێک و دەرفەتێک (لە پەراوێزی پەردەلادان لە کتێبی ئاسۆی خەیاڵ)8 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.926-08-2022ز.س.
1.0.801-06-2020ز.س.
1.0.716-04-2019ز.س.
1.0.624-11-2018ز.س.
1.0.523-11-2018هـ.ب.
1.0.423-11-2018هـ.ب.
1.0.323-11-2018هـ.ب.
1.0.223-11-2018هـ.ب.
1.0.123-11-2018هـ.ب.
ناوی بابەتکتێبێک و دەرفەتێک (لە پەراوێزی پەردەلادان لە کتێبی ئاسۆی خەیاڵ)
کاتی گۆڕین 26-08-2022 16:22:07
ناوی باشترکار زریان سەرچناری
بابەت

کتێبێک و دەرفەتێک (لە پەراوێزی پەردەلادان لە کتێبی ئاسۆی خەیاڵ)
کتێبێک و دەرفەتێک (لە پەراوێزی پەردەلادان لە کتێبی #ئاسۆی خەیاڵ#)
#هۆمەر نۆریاوی#
لە مردن بۆ وە ناترسم کە دەڕوات
لە بەینی ئێمە خۆیێ،خۆشەویستێ
هەموو ترسی منە لەو مەرگەساتەی
دڵێ،خورپەی دڵێکی تر نەبیستێ
ف.نامۆ
ڕۆژی دووشەممە، 14ی گەڵاڕێزانی 2718(5ی نۆڤەمبەری 2018) لە هۆڵی فەرمانگەی ئیرشادی شاری سەقز، کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی ئاسۆی خەیاڵ،بەرهەمی شاعیری زمانپاراوی کورد ف.نامۆ(محەممەدفاتیح محەممەدی)،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک شاعیر،نووسەر و جەماوەری شەیدای تۆرە و ئەدەبی کوردی لەم باژاڕەدا بەڕێوە چوو.
چەندان کەسایەتی ناوئاشنای کورد لە کۆڕەکەدا کەوتنە باس لەسەر ئەم شاعیرە و هەوێن و ناوەڕۆکی شێعرەکانی و هەروەها چەند شێعرێکی شاعیریشیان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆڕەکە کرد.
دوکتۆر شەهباز موحسنی،مامۆستای زانستگە،لەسەر ناوەڕۆکی شێعرەکانی شاعیر بە کورتی قسەی کرد.
ئیحسان ئەخەوان،ڕاگەیاندنکاری کورد،سەبارەت بە کەسایەتی شاعیر وەک هاوڕێیەکی دێرینی خۆ، چەند پەیڤێکی پێشکەش کرد.
هەژان بابامیری، شاعیر، شێعرێکی خۆی بە ئاوێتەکردنی چەند کۆپلەیەکی شاعیر ف.نامۆ پێشکەش کرد.
لە کۆتایی کۆڕەکەیشدا ف.نامۆ،سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان و بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە کرد.جێی خۆیەتی ئیشارەت بەم خاڵەیش بدرێت کە خالید فەتتاحی، پێشکەشکار کۆڕەکە بوو.
چەندان شاعیر و نووسەری دی کورد هەر وەک سەعید نەججاڕی(ئاسۆ)، قاسم موئەیدزادە(هەڵۆ)، ئاگری هەژار(کوڕی مامۆستا هەژار)، حامید شافیعی(شاعیر)،عومەر ڕەسووڵی(بێژەری ناودیاری کورد)،سەباح حسێنی(توێژەر) و ئیقباڵ محەممەدی(شاعیر) پشکداری کۆڕەکە بوون.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە ف.نامۆ، ساڵی 1325ی هەتاویی(1947) لە شاری سەقز لەدایک بووە و هەنووکە نیشتەجێی گەورە شاری تارانە.
ف.نامۆ، یەک لە بێژەر و نووسەرە دیارەکانی ڕادیۆ کوردیی تاران بووە و نووسەر و بێژەری گەلێک بەرنامەی وەک ئاڵەکۆک،کۆلکەزێڕینە،شێعر و ئەدەب و...هتد هەر لەم ڕادیۆیەوە بووە.
ئەم کۆڕە بە هاریکاری ئەنجومەنی مەولەوی(سەقز)،دەزگەی ئیرشادی سەقز و پەخشکاری ئامیار کە کتێبەکەی شاعیری لەچاپ دابوو،بەڕێوە چوو.
هۆمەر نۆریاویی،نووسەری ئەم چەند دێڕە وەک هەڵەچن و کەسێک ئەرکی پێداچوونەوەی کتێبەکەی لە ئەستۆ بووە،شێعرێکی شاعیری بۆ ئامادەبووان خوێندەوە و چەند پەیڤێکی کورتیشی پێشکەش کرد کە لێرەدا لە دووتوێی چەند خاڵێکدا دەخرێنە بەر دیدەی تۆی خوێنەر.
خاڵی یەکەم،لە ڕۆژگارێکدا کە دابڕانێک لە نێوان شێعر و بەردەنگدا دروست بووە و ژماری بەناو شاعیر،سەر لە ئاسمان دەسوێت،ڕەنگە ئەمجۆرە شێعرانەی ف.نامۆ بتوانێت ئاشتبوونەوەیەک چێ بکات. ف.نامۆ،دەچێتە ڕیزی شاعیرانی بەرەی یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خودانی ئەزموونێکی گرانباییە و خوێندنەوەی شێعرەکانی نێو ئەم بەرهەمە شێعرییە بۆ خۆی ئەو ڕاستییەمان لا ڕوون دەکاتەوە کە شاعیر تا چەندە شارەزایانە دەست بۆ پێنووسەکەی دەبات. شاعیر باش چوارچێوە شێعرییەکان دەناسێت و بە ئاگاداریی قووڵ و ورد لەسەر ڕەوتی شێعری کلاسیک و هاوچەرخی کوردی،بە ڕێچکەی شێعریی خۆیدا دەچێت؛هەر بۆیە شێعرەکانی ئەوەندە پێوەندییەکی نزیک لەگەڵ بەردەنگدا دروست دەکەن.
دووەم خاڵ،بەداخەوە ساڵانێکە هەڵەیەک لە لایەن ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر و بنکەی ئەدەبییەوە پاتە دەکرێتەوە و ئەم هەڵەیە ئێستا لەبەر کەمتەرخەمیی هەر هەموومان،لە هەموو شوێنێک دەکار دێت و نها کەوتۆتە سەرزاران و سڕینەوەی گەلێک ساڵ ئەرک و ماندووبوون و ڕۆشنگەری گەرەکە و کارێکە نە هاسان.
لە نێو ڕووبەری ئەدەبی کوردییدا مەولەوی هەر یەکە و ئەویش ناودێرە بە مەولەویی تاوگۆزی و هیچ پێویست ناکات ناوێکی گۆترە و ساختە و چەوتی وەک مەولەویی کوردی بەسەردا ببڕین و ئەم هەڵەیە، هەنووکە گشت شوێنێکی تەنیوە و ماندووبوونێکی فرەی گەرەکە تا بتوانین ئەو ناوە ساختە و ناڕاستەی لەسەر لا ببەین. لەو نێوانەدا ئەرکی ڕووناکبیران هەستیارتر و گرینگترە.
خاڵی سێهەم،ڕادیۆ،جاران پڕی بوو لە دەیان سیما و کەسایەتی درەوشاوە و هەر کامە و لە قۆناخێکی هەستیاردا سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بە زمان و تۆرە و ئەدەبی کوردی بوونە و هێشتاکەیش جێ پەنجەیان هەر دیارە. محەممەدسدیق موفتی زادە،شوکروڵڵا بابان،حەسەن سەلاح سۆران، سەی تایەر هاشمی،سوارە ئێلخانی زادە،مەلا محەممەد ڕەبیعی،مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی،هومایۆن کەمانگەر، تەنیا ناوی چەند کەسایەتییەکی دیاری ڕادیۆ دێنە ئەژمار. ف.نامۆیش یەکێکی ترە لە ڕێبوارانی ئەم ڕێبازە و ساڵەهای ساڵ لە ڕادیۆ کوردیی تارانەوە خزمەتی زمان و چاندی کوردی کردووە و دەچێتە ڕیزی ڕێبوارانی ئەم کاروانەوە. ئەمە پەیامێکی هەرە گرینگیشە بۆ ڕاگەیاندن و میدیای ئێستای کوردی کە پێویستە لە هەمبەر ئەو ئەرکە هەستیارەی خۆدا کەمتەرخەم نەبێت و بە ئاوڕدانەوە لە ڕابردوو،داهاتوویەکی پرشنگدارتر بۆ کۆمەڵگەی کوردی بنەخشێنێت.
بەڵام خاڵی چوارەم،ئەوەی ئێمەی کورد تا چەندە توانیومانە لەو شۆڕشە بەرفرەوانەی کە لە ڕێی شۆڕشی تەکنۆلۆژیاوە هەموو دنیای گرتۆتەوە،بە قازانجی زمانەکەمان دەکاری بێنین،پرسیارێکە بۆ توێژینەوە دەشێت و لەم ڕێگەوە دەتوانین ئەوەمان لا ڕوون ببێتەوە کە ئایا ئەمە دەرفەتە یان هەڕەشە؟
ئەو شپرزییەی ئێستا لە نووسینی کوردییدا دروست بووە و وا خەریکە هەموو لایەک دەتەنێتەوە و هەر یەکە و پێی وایە زمانە پاراوە کوردییەکە، هەر هەمان زمانی ناوچە،شار،شارۆچکە،شارەدێ،گوند،کووچە و کۆڵان و خێڵ و عەشیرەتەکەی خۆیەتی،ئەمە زۆر جێی مەترسییە و پێویستە بەهەندی وەربگرین. گەر نالی لە سەردەمی خۆیدا ڕووی لە بنزارەکەی خۆی(جافی)بۆ نووسینی شێعر کردبایە، ئایا دەبووە ئەو نالییەی کە ئەمڕۆکە کورد شانازیی پێوە دەکات؟
لانیکەم لە دوو پاری کوردستان، ئێمەی کورد خودانی زمانێکی پێوەرین و دەتوانین توانا و گوڕ و تینی هەموو بنزارەکانی زمانی کوردی بخەینە خزمەت ئەم دیالێکتەی کە ئێستاکە پێی دەنووسین و هەر لەم ڕێگەشەوە دەوڵەمەندیی دە هێندە بە زمانی کوردی ببەخشین.
ئەمە چەند خاڵێکی بە لامەوە هەستیار و گرینگ بوون کە لەم کۆڕەدا هەلەکەم بە دەرفەت زانی و بە کورتی ئیشارەتم پێدان. لە داهاتوودا نووسینێکی تێر و تەسەلتر هەر بە قەڵەمی نووسەری ئەم چەند دێڕە،لەسەر هەوێن و ناوەڕۆکی شێعرەکانی ف.نامۆ(محەممەدفاتیح محەممەدی)دەخرێتە بەرچاوی خوێنەر. ئەوەیش شێعرەکەی ف.نامۆ کە لە کۆڕەکەدا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا:
بێ تۆ
ف.نامۆ
لەشم خەستە و سەرم پڕ ژانە،بێ تۆ
هەناوم پڕگوڕەی تۆفانە،بێ تۆ
هەسێرێکی هومێدی پێ نەداوم
هەموو ئەم شاری کاکێشانه،‌ بێ تۆ
لە گوڵزاری خەیاڵ و خاترمدا
کزەی وەرزی گەڵاڕێزانه، بێ تۆ
به تۆوە ئاوەدانی عالەمم بوو
جیهانم ئێستە لا وێرانە،بێ تۆ
چرایەک بۆی نییە بشکێنێ خەستی
شەوی تاریکی ئەم خەمخانه،‌ بێ تۆ
ئەوەن دژواره بێ تۆیی، دەزانم
که دەر‌‌نابەم بە ئەم پێودانه،‌ بێ تۆ
هەتا ئیتر نەزانم کێم و چی بووم
هەموو کارم لە خۆ تۆرانه،‌ بێ تۆ
هەناسەت هەستی سەربەستی ئەدا پێم
بژیم چۆن؟ ئێستە سەربەستانه، بێ تۆ
لە دووی چاوانی مەست و بسکی خاوت
خەیاڵم کۆچەری شارانە، بێ تۆ
ئەدەن دڵدانەوەم بێ تۆ ده ‌گۆڕم
خەیاڵی خاوە ئه و گۆڕانە، بێ تۆ
وەرە ئەی دەوڵەتی شادیی کە دەمخات
گوشاری ئەم خەم و کۆڤانه،‌ بێ تۆ
دەترسم ئاقیبەت ڕۆژێ بە شێتی
بگێڵم ئەم کەژ و کێوانە،بێ تۆ
به ‌بەردا بۆ نەدەم سەر، ڕۆژێ سەت جار
نەکەم، بۆ کردەوەی شێتانە، بێ تۆ
بە دڵتەنگی لە سووچێ کاری فاتیح
لە ئەژنۆ، پەنجە هەڵپێکانه،‌ بێ تۆ[1]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-11-2018 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,752 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.191 KB 23-11-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
23-11-2018[1]تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (هۆمەر نۆریاویی) سەبارەت بە (کتێبێک و دەرفەتێک) لە: 21-11-2018 10:29:16تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیاکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
16-04-2019ناوەندی مێژوویی جەمیل ڕۆژبەیانیکوردیی ناوەڕاستز.س.
23-11-2018ئاسۆی خەیاڵکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 4 تۆمار دۆزرایەوە!
...
23-11-2018پۆلێنی ناوەڕۆکئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبیهـ.ب.
23-11-2018جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمهـ.ب.
23-11-2018زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستهـ.ب.
23-11-2018وڵات - هەرێم ڕۆژهەڵاتی کوردستانهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.203 چرکە!