کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە6 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.723-01-2023ز.س.
1.0.609-08-2022ز.س.
1.0.502-02-2020ز.س.
1.0.421-08-2019ز.س.
1.0.308-12-2018ز.س.
1.0.208-12-2018هـ.ب.
1.0.108-12-2018هـ.ب.
ناوی بابەتنۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار زریان سەرچناری
بابەت
نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لە 32 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 32 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش (ئایدز - HIV) تۆمارکراون، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: تائێستا نۆ کەس بەهۆی ئایدزەوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
ساڵانە 1ی کانوونی یەکەم دیاریکراوە بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و بە دەرفەتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی هەوڵەکانی دەزگا پەیوەندارەکان و خستنەڕووی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ توشبووانی نەخۆشی ئایدز لەسەر ئاستی جیهان.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، 36.9 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش هەیە و ئه و ڤایرۆسە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەکوژێت و نزیکەی دوو ملیۆنی تریش وەک توشبووی نوێ دەکاتە قوربانی.
هەرچەندە تائێستا چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام زانایان چەند جۆرە دەرمانێکی دژە ئەیدزیان دروستکردووە کە کاریگەرن و دەتوانێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکات. دەرفەتیش بە توشبوو دەدات تا ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر بەسەر بەرێت، ئەمەش دەسکەوتێکی پزیشکی گەورەیە کە ژیانی ملیۆنان توشبووی ئایدزی ڕزگارکردووە.
خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بەکارهێنانی دەرمان ڕێژەی مردنی لە 36%ی کەمکردۆتەوە و هۆکاری کەمبونەوەی لە 36%ی توشبووی نوێشە، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگیری و خۆپارێزی لە نەخۆشی ئایدز.
بەراورد بە وڵاتانی جیهان، ڕێژەی تووشبووان بە ئایدز لە هەرێم لە ئاستێکی زۆر کەمدایە، لەو بارەیەوە بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ شەش حاڵەتی نوێی نەخۆشیەکە تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی توشبووانی ئایدز لە هەرێم (لە ساڵی 1986 تا کۆتایی 2018) بریتییە لە 32 حاڵەت، نۆ لەو حاڵەتانەش لە ڕەگەزی مێینەن و 23 کەسیان نێرینەن.
هاوکات د. ئیبراهیم مەعروف، پسپۆڕی نەخۆشیە گوێزراوەکان بەدواڕۆژی وت: ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون هەموویان لە ژێر چاودێری پزیشکی خۆپارێزین لە هۆبەکانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی کوردستان، پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاریان پێ دەدرێت.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ساڵانە زیاتر لە 350 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز لە هەرێم ئەنجامدەدرێت و ئه و بیانیانەشی دێنە ناو هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
د. ئیبراهیم مەعروف دەشڵێت: هەموو بیانیەکان کە دێنە هەرێم پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و هەموو بوتڵێکی خوێنیش پشکنینی بۆ دەکرێت و ئەوانەی تازە ژیانی هاوسەری پێکدێنن، کرێکاری شوێنە گەشتیاریەکان، بەندکراوەکان، نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و نەخۆشی سیل و هەوکردنی جگەر و ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدەدرێت، هەموویان پشکنیان بۆ ئەنجامدەدرێت لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم، جگە لەم پشکنیانە، چالاکی هۆشیاری و دابینکردنی دەرمان و ئامێر و پێویستی پشکنین لەخۆدەگرێت ئەوەش تەنیا لە پێناو ڕێگریکردنە له و ڤایرۆسە مەترسیدارە و تائێستا هەرێمی کوردستان له و ڕووەوە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە.
سەبارەت بە هەبوونی تووشبووی ڤایرۆسی ئایدز لەناو خەڵکی بیانی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، خالس قادر ئاشکرایکرد: لەم ساڵدا لەئەنجامی پشکنینی بیانییەکان 23 حاڵەتی نەخۆشیەکە دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە سەرجەمیان ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە و لە سنورەکان و فرۆکەخانەکانیش پشکنینی هەموو کەسێک دەکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.
پسپۆڕەکەی بواری نەخۆشیە گوێزراوەکان ڕوونیشیکردەوە: بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەفتارە مەترسیدارەکانی وەک کاری سێکسی لەدەرەوەی ژیانی هاوسەری، دوورکەوتنەوە لە تاتووکردن، بەکارنەهێنانی دەرزی و سرنجی بەکارهاتوو و دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان، ئەمانە هەمووی بۆ ئه و کەسانە زۆر گرنگە کە تووشی ئه و ڤایرۆسە نەبوون و پێویستە ئەم هۆشیارییە بگاتە هەموو خێزانێک، چونکە هۆشیاری و ناسینی نەخۆشی ئایدز و ئاشنابوون بە ڕێگاکانی گوازتنەوە و خۆپاراستن لێی، بەهێزترین چەکی خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکەیە.
لەبارەی ئەوەی ساڵانە حکومەتی هەرێم بڕی چەند بودجە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز تەرخان دەکات، خالس قادر وتی: هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراو ساڵانە بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز دیارینەکراوە ئەوەی کە دەکرێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە بەغدا دێت و لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی بڕێکی زۆری دەرمان دەکڕێت.[1]
08-12-201808-12-2018
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2018
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2018 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,822 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
08-12-2018[1]ماڵپەری دواڕۆژ - 08-12-2018ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
02-02-2020مادە هۆشبەرەکانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
08-12-201808-12-2018کوردیی ناوەڕاستب.س.
09-09-202008-12-2018کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
...
08-12-2018جۆری ئامار و ڕاپرسی تەندروستیهـ.ب.
08-12-2018وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.563 چرکە!