9ی ئاب ئەو خێزانە کوردە لە خانوی خۆیاندا لە گوندی (سیوانەک) لە ناوچەی (شێراوا)ی شاری
عەفرینعەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنە ژێر بۆردومانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی تورکیا لەوشارە و به و شێوەیەش وێنەکەیان لەلایەن چالاکوانانی عەفرینەوە گیراوە و بڵاوکرایەوە.
ئیبراهیم شێخ، بەرپرسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە عەفرین بۆ دواڕۆژ وتی:ئەم خێزانە لە گوندی (سیوانەک) کەوتنە بەر هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆلی یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) دایە.
کاتێک 9ی ئاب (یەپەگە) لە شێراوا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە (کیمار) گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شێویەکی هەڕەمە کی هێرشیانکردە سەر ئه و گوندە.
ناوبراو وتیشی:له و هێرشەدا ئەم خێزانە بەناوەکانی (کیبار بەرەکات، ڕەمزیە بەرەکات، سۆزان عەلیکۆ، مێریڤان بەرەکات تەمەن یەک ساڵ برینداربوون.
بەرپرسی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین :دوای ئه و هێرشە چاڵاکوانەکان گەیشتنە ئه و خانوە و وێنەی ئەم خێزانەیان گرت، بەڵام نازانین وێنەگرەکە کێ بووە.
[1]