مستەفا شێخۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە
عەفرینعەفرین یەکشەممە
25-08-201925-08-2019 ڕاگەیاند: جگه لە داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا هەوڵدەدات مێژوو و کەلتووری کوردەکان لەناوبەرێت و بەردەوام دزیی لە شوێنەوارەکان کردووە یان لەناویان بردووە، لەوانە شوێنەوارەکانی (زڕافکی، مەیدان ئەکبس، قورس، گردی جەندەریس و عەین دارە) و هەندێک شوێنیش کە ئاسەواربوون کراونەتە بنکەی لەشکری و زۆر زیانیان پێگەیشتووه و 4 شوێنەواریش هەڵکۆڵراون و پارچەکانیان لێدەرهێنراوە.
شێخۆ وتیشی: لە عەفرین هەندێک شوێنەوار تۆمارکراون کە زۆر دێرینن، وەک بورج عەبدال و شوێنی نەبی هۆری کە بەشێکی گرنگی مێژووی کۆنی ڕۆژئاوای کوردستانن و ئێستا لەلایەن تورکیا و چەکدارە عەرەبە هاوپەیمانیەکانیەوە دزراون یان لەناوبراون. بۆیە پێویستە ڕێکخراوە جیهانییەکان و ئەوانەی گرنگی بە شوێنەوار دەدەن هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی ئیتر شوێنەوارەکان تێکنەدرێن، چونکە بەشێکن لە شارستانییەتی هەموو مرۆڤەکان.
ئەندامەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ئەوەیشی ڕوونکردەوە: شوێنەواری گرنگی نەبی هۆری کە دەکەوێتە شاری عەفرین و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتینی دەگەڕێتەوە، پێشتر بە ناوی قۆرس ناسرابوو، بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارە تورک و عەرەبەکانەوە لەناوبراوە.
[1]