کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان



گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2022
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنین تا ئێستا دوو سەد بابەتی باشمان لە سەر نالی نووسیبێت5 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.631-07-2022هـ.ب.
1.0.527-11-2019ز.س.
1.0.425-09-2019ز.س.
1.0.324-09-2019ن.ئـ.
1.0.224-09-2019ن.ئـ.
1.0.124-09-2019ن.ئـ.
ناوی بابەتنیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنین تا ئێستا دوو سەد بابەتی باشمان لە سەر نالی نووسیبێت
کاتی گۆڕین 31-07-2022 18:01:46
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنی...
ئەدەبی کلاسیک یەکێکە لە پایەگرنگەکانی بەهێزی ئەدەبیاتی هەموو گەل و نەتەوەیەک، کە وەک بانقێکی زانیاری هەمیشە پێویستە بۆی بگەڕێینەوه و لێوەی فێربین، لە ناو ئەدەبی کلاسیکی ئێمەدا (نالی) یەکێکە له و شاعیرانەی کە لە هەموو سەردەم و رۆژگارێکدا خوێندنەوەی نوێ بەدوای خۆیدا دێنێ، تایبەت بە ناسین و دیدێکی نوێ بۆ ئەم شاعیرە پێمانباشبوو لەگەڵ ڕەخنەکاری ئەدەبی (عەبدولخالق یەعقووبی) ئەم دیدارە سازبدەین.
سازدانی: شاخەوان سدیق
هاوڵاتی: لە ئەدەبی کوردیدا زۆر بابەت لێرەو لەوێ لەسەر نالی و ئەدەبیاتی ئەو نوسراوە. پێتان وایە ئێمە توانیومانە باش ئەو شاعیرە گەورەیەمان بخوێنینەوە؟
-من پێم وا نییە لە سەر نالی بابەتی زۆر نووسرابێت، یان لانیکەم بابەتی باش زۆر نووسرابێت. تۆ دەزانی نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، و زۆر زەحمەتە بە خۆمانی بسەلمێنین تا ئێستا لە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردی دوو سەد بابەتی باشمان لە سەر نالی نووسیبێت. ئەگەر سووکەئاوڕێک لە شاعیرانی دەوروبەری خۆمان وەکو حافیزی شیرازی و مەلانای رۆمی و هتد بدەینەوە، دەبینین دراوسێکانمان زۆر زیاتر لە ئێمە گرینگییان بە شاعیرانی کلاسیکی خۆیان داوە، چ وەک ساغکردنەوە، چ وەک بڵاوکردنەوە، و چ وەک شیکردنەوەی دەقی شیعرەکانیان. لای فارسەکان حافیزناسی و مەولاناخوێنی بۆتە دیاردە، و ساڵ نییە لە سەر ئەو شاعیرانە، چ لە ئاستی دامەزراوەگەلی حکوومیان و چ لە ئاستی هەوڵی تاکەکەسیی نووسەرانیان، کتێبی نوێ و تۆژینەوەی تازە نەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانیان. بەڵام لای ئێمە، چ سیاسەتێکی کولتووریی بەکەڵک لە ئاستی دەسەڵات و چ هەوڵی بێوچانی پڕدەستکەوت لە لایەن تۆژەرانمان (بە خۆشمەوە) هەست پی ناکرێت کە، بۆ وێنە، نالی ناسی وەکو پێداویستییەکی گۆڕەپانی کاری ئەدەبیی وەزارەتی ڕۆشنبیری یان زانکۆکان یان ناوەندەکانی وەشاندن بێتە ئاراوە.
لایەنی دووهەم، ناوەڕۆکی پڕگرفت و و ناواخنی زۆرجار بەتاڵی ئەو بابەتانەیە کە جارجارە لێرە و لەوێ لە سەر شیعری نالی دێتە وەشاندن. بەشێکی بەرچاوی ئەو کارانە ئەو تۆژینەوانەن کە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی خۆیان دەینووسن، و هەر بۆیە بەر لەوەی نالی ناسانەبن، پلەخوازانەن. بۆ وێنە، کاتێک ناونیشانێکی وەکو گوڵ لە شیعری نالی لە وتارێکی ئەکادیمیدا دەبینیت، و پاشان کە وتارەکە دەخوێنیتەوە، دەبینی نووسەر تەنیا ناو و ژمارەی ئەو گوڵە جۆراوجۆرانەی کە لە شیعری نالی-دا هاتووە ڕیز کردووە، تازە تێدەگەی هەم تۆی کات بەفیڕۆچوو، هەمیش نالیی بەستەزمان کڵاوێکی گەورەتان کراوەتە سەر، چونکی ئەو بابەتە چ فڕی بە سەر مەعریفە و جیهانبینی و جوانیناسیی شیعری نالییەوە نییە، بەڵکو تەنیا وێنەیەکی بێڕووتووشی زەق و زۆپی گوڵستانەکەی باغی شیعری نالییە. کورت و کورمانجی بڵێم، ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە باش نالی بناسین و بیناسێنین، هەر بۆیە پێویستە لە مەولا باش بیناسین و بیناسێنین.
هاوڵاتی: زۆرجار کەباس لە شاعیرانی کلاسیکی کورد بەتایبەت (نالی و مەحوی) دەکرێت یەکڕاست باس لە پەیوەندی و خەیاڵی عیرفانی ئەوان دەکرێت و دەبەسترێتەوە بە لایەنی دینی و عیشقی ئیلاهیەوە، ئەمە تا چەند ڕاستە؟
- کەسایەتیی وەکو نالی و مەحوی پەروەردەی مەعریفەی حوجرەیین، مەعریفەیەک لە سەر بنەمای ئاین و شەریعەت. بۆیە لە جیهانی شیعریی زۆربەی شاعیرانی کلاسیکی ئێمە هزری دینی دەوری سەرەکی دەگێڕێت، و پارادایمی زاڵی فەلسەفەی شیعرییان پارادایمێکی دینییە؛ واتە باڵادەستیی تێڕوانینی ئیلاهییانەیە بۆ ئینسان و ژیان و جیهان. بەڵام داهێنەربوونی ئەم شاعیرانە لە پانتایی شیعری کوردیدا ناگەڕێتەوە بۆ ئامادەبوونی ئەم پارادایمە لە شیعری ئەواندا، بەڵکو زیاتر پەیوەندیی بەو دیدە نوێیەوە هەیە کە ئەوان بۆ ئەو مەعریفە باڵادەستەی سەردەمی خۆیان هەیانە. لە وتارێکمدا لە سەر شیعری مەحوی بە ناوی مەحوی: شاعیری ئادابی مەحەببەت تێزی سەرەکیم بریتی لەوەی عیشقی مەحوی دین نییە، بەڵکو دینی مەحوی عیشقە. واتە راستە مەحوی شاعیرێکی دیندارە و بە زمانێکی پڕ لە ئیماژی سۆفیانە و دینی دەدوێت، بەڵام دواجار ئەو لە دەرگای عیشقەوە دێتە نێو ئەم جیهانەوە و بە کردەوە، پتر لەوەی بە ئەلفوبێی دین بجوولێتەوە، بە ڕۆحییەتێکی ئاشقانەوە هەڵسوکەوت دەکات. هەمان دیدگا بۆ نالی-ش وەڕاست دەگەڕێت، کاتێک دەبینین نالی لە زۆر شیعریدا، وەکو قەسیدەکەی بۆ کەر، سنووری مەعریفەی دینی دەبەزێنێت و پتر لەوەی نوێنەری دەنگی شەریعەت بێت، پەیڤداری جهانیبینیی تایبەتی خۆیەتی. یان لە شیعری هەرمانی قوربانی تۆزی ڕێگەتم... نیشتمان خۆشەویستێکە کە حاشا لە دەسەڵاتی سوننەی عوسمانییەکان دەکات. کە واتە، ئەم شاعیرانەی ئێمە نیشتەجێی نیشتمانی دین هەن، بەڵام زۆرجار سنووری ئەم جوگرافییەیان بەزاندووە، و لە دەرەوی کیشوەری شەریعەت، لە هەوای هیومانیزم و جوانپەرەستییان هەڵمژیوە.
هاوڵاتی: ئێمە چۆن بتوانین خوێندنەوەیەکی نوێ بە دیدێکی تازەوە نالی بخوێنینەوە؟ ئایا هیچ گۆشەنیگایەکی نوێ هەیە؟
- دیدی مەلا عەبدولکەریم و کوڕەکانی بۆ شیعری نالی پتر فەساحەت-تەوەر و بەلاغە-بونیاد بووە. دوای ئەوان، مەسعوود محەمەد خوێندەوەی وشە- تەوەر و ڕستە- بونیادی بۆ نالی کردووەتە باو. هەر دووکی ئەم جۆرە خوێندنەوانە بۆ سەردەمی خۆی و بۆ تێگەیشتن لە شیعری نالی زۆر باش و پێویست بوون. خاڵی هاوبەشی ئەو دوو بەرە هاوسەردەمە بۆ خوێندنەوەی شیعری نالی گرینگیدانیان بوو بە مێژووگەرایی و تۆژینەوە لە سەر کەسایەتیی خودی نالی وەکو تاک و ساغکردنەوەی ژیانی ئەو لە سەر بنەمای شیکردنەوەی شیعرەکانی. بەڵام دواتر نەوەیەکی تر لە تۆژەرانی کورد هاتنە گۆڕەپانەکەوە کە پتر هەوڵیان دا بە دیدێکی گوتار-تەوەر (discourse-based) لە شیعری نالی بڕوانن، وەکو ڕێبوار سیوەیلی و ئەم قەڵەمە، عەبدولخالق یەعقووبی. لە ڕوانگەی ئەمانەوە، ئەوە گوتاری (کۆی سیستەمی هزری، مەعریفی، زمانیی) شیعری نالی-یە کە دەبێت بکەویتە ناوەندی سەرنجەوە، نەک تەنیا موفرەداتی شیعری و سەنگوسووککردنی ڕستەکانی. لە خوێندنەوەی گوتارناسانەدا نالی چیتر تەنیا شاعیری مەعریفەیەکی تایبەت (تۆ بڵێ حوجرەیی) نییە، بەڵکو شاعیرێکە فرەمەعریفە کە مافی ئەوەی هەیە لە سەر هەموو جیهان و کاینات وەدەنگ بێت، و تەنانەت جاروبار هێڵی سووری ئەو مەعریفەیەی تێێدا گۆشکراوە ببەزێنێت (بڕوانە شیعری مەستوورە کە حەسناو و ئەدیبە بە حیسابێ...). دیارە گۆشەنیگای نوێ و جیازواز بۆ خوێندنەوەی نالی، و هەر شاعرێکی تریش، هەمیشە بۆی هەیە بێتە ئاراوە، و جیهانی ڕەخنەکاریی و شیکاریی ئەدەبی جیهانێکی سنوورنەناس و زەمەنپەڕێن و شوێنبەزێنە.
هاوڵاتی: لە ڕابردوودا هەریەکە لە مامۆستایان (مەلاعەبدولکەریی مودەرەس و مەسعود محەمەد) زۆریان لەسەر شەرحی نالی نوسیوە، پێتان وایە کێماسیەکانی ئەو نوسینانە لەکوێدایەو دەکرێت لە نێوان تێڕوانینی ئەو دوو نوسەرەدا ئێمە نالیەکی نوێ بناسین و بخوێنینەوە؟
- لە سەر خوێندنەوەی مەلا عەبدولکەریم و کوڕەکانی، سەرباری ئەوەی دەسپێشخەرانە و بوێرانە بووە، چەند تێبینی و ڕەخنەم هەیە. یەکەم، ئەوان لە زۆر جێگادا نالی وەکو شاعیرێک لە دوورگەیەک بە تەنیا دەبینین. ئەمە بەو هەڵانەدا دەردەکەوێت کە بۆ ساغکردنەوەی هەندێک لە وشە شیعرییەکانی نالی-دا بە سەریاندا تێپەڕیوە. بۆ نموونە، لە پیشینەی شیعری کلاسیکی فارسی وشەی مل [مول] (شەرابی ترێ) وشەیەکی ناسراو و زۆر بەکاربراوە، بەڵام ئەوان بە ملی دەخوێننەوە (مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گوڵ و مول / بە دووسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم). دووهەم، زۆرجار هەوڵ دەدەن ژیانی نالی لە سەر بنەمای شیعرەکانی ساغ بکەنەوە، وەکو ئەوەی بڵێی جیهانی شیعریی جیهانێکی پڕفاکت و بێگرێوگۆڵ و و ڕاستەقینەی مێژووییە و هەموو دیڕەشیعرێک راستەوخۆ دەربڕی واقیعەکانی ژیانی داهێنەرەکەی. بۆ وێنە، هەڵوێستیان بۆ پرسی ژندار یان بێژنبوونی نالی بە پێی لێکدانەوەی ئەو شیعرانەی کە ناوی حەبیبەیان تێدا هاتووە نیشاندەری ئەوەیە ئەوان شیعر وەکو ڕەنگدانەوەی ڕاستەوڕاستی ژیانی شاعیر دەبینین، نەک جیهانێکی سەربەخۆی پێکهاتوو لە پەیڤ و گوتار، کە هەڵبەت بێبەری نییە لە ژیانی شاعیر خۆی، بەڵام کۆپیی دەقاودەقی ژیانی شاعیریش نییە.
لەولاوە، مەسعوود محەمەد بۆ خوێندنەوەی نالی چەند هەنگاوێک هاتۆتە پێش و گەلێک جار نالی لە زەمینەی شیعری جیهانی دەوروبەریدا دەخوینێتەوە، و لە هەمان کاتیشدا لە شیکردنەوەی جوانیناسانە نیزیک دەبێتەوە. دوو سەرنجم لە سەر شیکردنەوەکانی ئەو نووسەرە هەڵکەوتەیەشمان هەیە. یەکەم، مەسعوود محەمەد بۆ شیکردنەوەی شیعری نالی زۆر قورسایی و گرینگی بە رستە شیعرییەکان دەبەخشێت، و زۆر جار شیکردنەوەکانی دەبن بە شەرحی موفرەداتی شیعری نالی، نەک جیهانبینی و هزری نالی. هەر ئەوەشە وای کردووە کتێبی نایابی دەستەودامانی نالییەکەی زیاتر ڕاستکردنەوە و ساغکردنەوەی شەرحەکەی مەلا عەبدولکەریم بێت نەک شەرحێکی نوێی لە سەر بنەمای تێڕوانینێکی جیاواز. دووهەم، مەسعوود محەمەد لە شیکردنەوەکانی خۆیدا، زۆرتر لە چەپکێک لە گولزاری نالی، هەندێک جار خواستی ڕەخنەکارانەی خۆی دەخاتە پێش پێدراوەکانی دەقی نالی. واتە، بارێکی قورسی چەمکی و واتایی دەخاتە سەرشانی شیعری نالی، کە لە ڕاستیدا ئەو مەفهووم و مانایانە ڕێتێچوو نین، بەڵام ئەو، وێدەچێت لە سۆنگەی خۆشەویستیی ڕادەبەدەری بۆ نالی، هەوڵ دەدات وەکو واتای شیعری نالی بیانسەلمێنێت/بیانسەپێنێت. (نموونەکانی ئەو هەوڵەی ئەوم لە وتاری بژاری مژاری نالی ناسانەی مەسعوود محەمەد هێناوەتەوە(.
پێشنیاری من بۆ خوێندنەوەی نوێی نالی، وەکو پێشتریش باسم کرد، خوێندنەوەی گوتارناسانەیە، خوێندنەوەیەک کە شیعر وەکو گوتار و ڕەوتێکی مەعریفیی مێژووکرد دەبینێت، نەک تەنیا تەتەڵەکردنی بەلاغی یان وشەناسانە لە رەوتێکی دوورەپەرێز لەمێژوو. بۆ وێنە، چاو لەم شیعرەی نالی بکەن:
نالی عەجەب بە قووەتی حیکمەت ئەدا دەکا/ مەعنایی زۆر و گەورە بە لەفزی کەم و بچووک
چەند سەدە پیش نالی حافیزی شیرازی ئەمەی نووسیوە:
بیا و حال اهل درد بشنو / بە لفڤ اندک و معنی بسیار
(وەرە و گوێ بۆ حاڵی ئەهلی ئازار بگرە/ بە لەفزی کەم و مانای زۆر)
تێگەیشتن لەم شیعرەی نالی و شیکردنەوە و چێژلێوەرگرتنی و باسکردن لە شوێندانان و شوێنوەرگرتنی شیعریی نالی بە بێ گەڕانەوە بۆ گوتاری شیعری کلاسیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی شیعری کلاسیکی فارسی ئەستەمە. بۆیە پێویستە نالی بخرێتە نێو یەکەیەکی گەورەتری شیکردنەوەوە، کە ئەویش گوتارە.
هاوڵاتی: پێم وابێت ئێوە پرۆژەیەکی نوێتان لەسەر نالی هەیە دەکرێت بزانین ئەو پرۆژەیە چیە؟
عەبدولخالق یەعقووبی: من ئێستا کتێبێکم لە سەر شیکردنەوەی شیعری نالی ئامادەیە بە ناوی ئاشنای سیڕڕی قەڵەم، کە هەوڵ دەدەم بەمزوانە چاپی بکەم (لە سایەسەری دۆخی داڕووخاوی چاپەمەنیی کوردستان بۆ کاری جیددی، بەمزووانە لە یەک ساڵەوە دەگرێتەوە تا سێ سال!). ئەم کتێبەم پێکهاتووە لە چەند ڕەخنەی پراکتیکی لە سەر شیعری نالی و وتوێژێکی درێژیش لە بابەت هزر و جیهانبینیی نالی. پڕۆژەی ترم شیکاریی شیعر بە شیعری دیوانی نالییە لە سەر بنەمای لێکدانەوەی گوتارناسانە، کە سەرەتا بە شێوەی دەنگیی ئامادەی دەکەم و پاشان دەیکەم بە دەقی نووسراویش. ئەم کارە پەلەی لێ ناکەم و بەکاوەخۆ، مانگان و ساڵان، لەگەڵی دەژیم[1].
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
رۆژی دەرچوون: 09-05-2019
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 24-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,348 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
24-09-2019[1]هاوڵاتیماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستن.ئـ.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4 تۆمار دۆزرایەوە!
24-09-201909-05-2019کوردیی ناوەڕاستب.س.
24-09-2019عەبدولخالق یەعقوبیکوردیی ناوەڕاستن.ئـ.
27-11-2019رێبوار سیوەیلیکوردیی ناوەڕاستز.س.
31-07-2022نالیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
...
24-09-2019پەڕتووک - کوورتەباسوتار و دیمانەن.ئـ.
24-09-2019جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمن.ئـ.
24-09-2019زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستن.ئـ.
24-09-2019وڵات - هەرێم باشووری کوردستانب.س.
24-09-2019وڵات - هەرێم باشووری کوردستانن.ئـ.

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.12
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5.812 چرکە!