رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی
مەریوانمەریوان، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[6]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزیی ناسراو بە H1N1 کردووە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەری (تامیفلۆ) ئامادەکراوە، هاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە باس لە توشبوونی هاوڵاتییەک دەکەن بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز.
[3]
- لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنورییەکانی پارێزگای
دهۆکدهۆکی گرتووە و ڕێگای چەند ناوچەیەکیش بەو هۆیەوە داخران. بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە هەر یەک لە ڕێگاکانی
زاخۆزاخۆ -کانی ماسێ، سەرزێر - کانی ماسێ، سەرسنک -سیارەتیکا، دهۆک -دەڤەری بەرواری باڵا داخراون.
[4]
لە زینی وەرتێ و باڵەکایەتی بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستکردووە
- لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێکی بەفر بارین شارەدێی
وەرتێوەرتێ و
قەسرێقەسرێ و دۆڵی ڕۆست و چەند گوندێکی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێر گرتووەتەوە.
[5]
- فەرماندەی جێبەجێکاری هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 60 ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
[4]
- داوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا لە کتێبخانەی
هەژار موکریانیهەژار موکریانی لە هەڵەبجە، دوو کورتە فیلمی دەرهێنەر و سینەماکار، سەڵاح ئەحمەد ناسراو بە سەڵاحەڕەش نمایشکران و هۆڵێکی بچوکی سینەماییش لەناو کتێبخانەکەدا کرایەوە، کە بڕیارە هەفتانە فیلمی تێدا نمایشبکرێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشان و خالدییەی سەر بە ناوچەی عەین عیسا بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکات.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بۆ
یەپەگەیەپەگە، لە ناوەندی گشتی پارتی چەپی ئەڵمانیا ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە هەڵواسرا.
[1]
پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی
- دوای کوژرانی
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق، پەیمانی باکوری ئەتڵەسی باکور-
ناتۆناتۆ، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی سەرجەم کارو چالاکیەکانی لە عێراق ڕابگرێت.
[2]
- لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدای پایتەخت کاروانێکی ئۆتۆمبێل بۆردومانکرا و بەپێی هەندێک سەرچاوە هێزێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی له و هێرشەدا کراوەتە ئامانج.
[2]
- حکوومەتی ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی مافی بەرگریکردن لەخۆیان هەیە.
[4]
- ئێران ئاڵای سووری هەڵدا کە لەلایەن شيعەکانەوە بە هێمای تۆڵەکردنەوە دادەنرێت. ئاڵاکە لەسەر مزگەوتی جەمران لە شاری قوم هەڵکراوە کە لەلایەن مەزهەبی شیعەوە بەرامبەر خوێنی ڕژاوی ناحەق هەڵدەکرێت و بانگەوازێکە بۆ تۆڵەکردنەوە کەسێکە کە گیانی خۆی بەخشیوە. لەسەر ئاڵاکە بە عەرەبی نووسراوە: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی حوسێن بکەنەوە
[4]