کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (کەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە7 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.823-01-2023هـ.ب.
1.0.709-08-2022هـ.ب.
1.0.613-04-2021هـ.ب.
1.0.515-03-2020هـ.ب.
1.0.415-03-2020هـ.ب.
1.0.315-03-2020ب.ج.
1.0.215-03-2020ب.ج.
1.0.115-03-2020ب.ج.
ناوی بابەتکەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

کەنەکە: لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیر...
لە کەسێتی شەهیدانی #هەڵەبجە#و ئەنفالدا هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە، ڕژێمە داگیرکەرو بکوژەکانی کوردستانیش بە توندی شەرمەزار ئەکەین
ئێمە هەرگیز هەڵەبجە لەیاد ناکەین
بەر لە 32 ساڵ و لە 16ی ئازاری 1988دا، ڕژێمی عێراق کۆمەڵکوژییەکی گەورەی بە چەکی کیمیایی دژ بە خەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە ئەنجام دا. لە لە ئاکامدا زیاتر لە پێنج هەزار مناڵ و ژن و پیر ژیانیان لێسەندرایەوەو بە هەزارانیش بریندار بوون. بۆمبارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی یەکێک لە زنجیرە تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق بوو بۆ جینۆسیادکردنی کورد لە باشووری کوردستان. هەروەک لە پێشدا بە کیمیابارانی ناوچەکانی بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و قەرەداغ دەستی بە پرۆسە بەدناوەکەی ئەنفال بە مەبەستی قڕکردن و لەناوبردنی کورد و کوردستانیان کردبوو.
هەر لە سەرەتاوە کە ڕژێمی بەعس لە عێراقدا دەسەڵاتی گرتە دەست، دەستی بە کۆمەڵکوژی و توانەوەی گەلی کورد کرد. دواتر کەوتە گیانی کوردانی فەیلی و بەهەزارانیان کوشت و بە دەیان هەزاریشیان دەربەدەرو بێ سەروشوێن کردن. هەر لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، 8 هەزار بارزانیان پێکەوە گرتن و کۆمەڵکوژیان کردن. لە پرۆسەکانی ئەنفالدا و لە ماوەی چوار ساڵدا لە هەموو باشووری کوردستان هەر #گەرمیان#ەوە تا بادینان زیاتر لە 182 هەزار کەسی بێتاوانیان ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری ئێراق کرد و کۆمەڵکوژو زیندەبەچاڵیان کردن. زیاتر لە 4000 دێ و دێهاتی کوردستانیشیان خاپوور کرد.
بەڵام ئەوەی لە هەڵەبجە کردیان نموونەیەکی هەرە گەورەی تاوانەکانی سەدەی بیستەم بوو. لە ماوەی چەند خولەکێکدا 5000 کەس کۆمەڵکوژکران و هەزارانیش برینەدار بوون. بۆیە هەڵەبجە بوو بە سومبوڵ و زامێکی قووڵ لە جەستەی گەلی کوردستاندا.
گەلی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی بۆوە، لێ مخابن ئەو تاوانانە تا ئێستاش لە دادگا نێودەوڵەتیەکاندا وەک جینۆساید نەناسراون. بێگومان هەوڵ و تەقەلای زۆر بۆ ئەو مەبەستە دراوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هەر لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا ماون و نەبوونە کەیسێکی سیاسی.
با هەرکەسێک ئەو ڕاستییە بزانێ تا ئێستاش هێرشی کۆمەڵکوژیی لە دژی کوردان کۆتایی نەهاتووە. هەتا ئێستاش ئەو هێرشانە بە شێوەی جیاواز لە سەر هەر چوارپارچەی کوردستان بەردەوامن. هەردوێنی بوو لە شەنگاڵ خەڵکی ئێزدی قەلاچۆکران و ژن و کچ و مناڵیی کوردان ڕفێنران و بەهەزاران زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێن کران. چوار ساڵ بەر لە ئێستا تاوانێکی کۆمەڵکوژیی بەرامبەر گەلی جزیرەی بۆتان کرا. دوو ساڵ لەمەوبەریش هەمان تاوان لە #عەفرین# کرا. پێنج مانگ پێش ئێستاش هەمان سیناریۆ لە #گرێ سپی# و سەرێ کانی دووبارە بووەوە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە زۆر ناوچەی تری کوردستان بەردەوامن و کۆمەڵکوژی بەدوای خۆیاندا دێنن. پێویستە بزانین لە 32ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا هێشتاش کۆمەڵکوژیی لە زۆر شوێنی کوردستان لە ڕۆژەڤدایە. بۆ ئەوەی هەڵەبجەیەکی تر درووست نەبێت پێویستە هێزە سیاسیەکانی کوردستان پێکەوە ڕێکبکەون و پێکەوە خاوەندارێتی لە هەموو کوردستان بکەن. پێویستە هێزی بەرگری و پاراستنی کوردستان ببنە یەک و بەهێزبکرێن.
ئێستاش ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی هەڵەبجەو شەنگاڵ و هەموو ئەو دەڤەرانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە، چارەسەرکردنی برینداران و باشکردنی گوزەرانی خەڵکی ئەو ناوچانەو بەجێماوانی ئەنفال و تاوانەکانی تر، ئەرکێکی نەتەوەیی و ویژدانی و ئەخلاقییە. ئەرکێکی دیکەی نەتەوەیی و ویژدانی و ئەخلاقیی ئاوەدانکردنەوەی هەلەبجەو مسۆگەرکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ دانیشتوانەکەی. دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێویستیەکانی خەڵکی ئەو شارە بریندارەیە. پێویستە هەمیشە هەڵەبجەو کارەساتی هەڵەبجە بە چالاکی کۆمەڵایەتی و کلتوری و هونەری و سیاسی بەبیربهێنرێتەوە.
تراژیدیای هەڵەبجە لە ڕووی مرۆڤایەتیەوە بوو بە ناسنامەی قەلاچۆکردنی کوردان. کارەساتی شەنگاڵیش بەهەمانشێوە ناسنامەی ئەو دۆخەیە. هاوتەریبی ئەمانەش بەرگری و بەرخۆدان، بە تایبەتیش بەرخۆدانی کۆبانێ، هاوسەنگەری و پێکەوبوونی هێزی بەرگریی کوردستانیان لە دژی تیرۆریزمی #داعش#یی، ناسنامەی بەرخۆدان و بەرگریی ئافراندووە.
ئەو جەربەزەیی و بەرخۆدانە بەرامبەر تێرۆر و داگیرکاریی کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەیە، هەمانکاتیش هێزێکی مەزن بە ئێمە ئەبەخشێ و ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانمان فراوانتر ئەکات.
ئێمە هەرگیز هەڵەبجە لە یاد ناکەین، هەروەک چۆن دێرسیم، گەلی زیلان، #سەردەشت#، #مەریوان#، عامودا، ئەنفال، کوردانی فەیلی، یارسان، ئێزدی، شەنگال، ڕۆبۆسکی و هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تر کە بەدەستی داگیرکەران کراون، لەیاد ناکەین. بەڵی ئێمە هەرگیز هەڵەبجەو جزیرەی بۆتان لە یادا ناکەین.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جارێکی دی لە کەسێتی شەهیدانی هەڵبجەو ئەنفالدا، سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەبیردێنینەوە، سەری ڕێز بۆ یادی ئەوان دائەنەوێنین.
#15-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-03-2020 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 15-03-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,955 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4 تۆمار دۆزرایەوە!
15-03-202015-03-2020کوردیی ناوەڕاستب.س.
15-03-2020کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکەکوردیی ناوەڕاستب.ج.
16-03-2020هەڵەبجەکوردیی ناوەڕاستب.ج.
17-08-2020ئەنفالکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
...
15-03-2020پارت / لایەنکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکەب.ج.
15-03-2020جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمب.ج.
15-03-2020زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستب.ج.
15-03-2020شێوازی دۆکومێنتچاپکراوب.ج.
15-03-2020وڵات - هەرێمبەلژیکب.ج.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.329 چرکە!