باکووری کوردستان
- محەمەد زرگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، 6 ساڵ و 3 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم جارە دەستی بەسەر شارەوانی ساروجانی خارپێتدا گرت و قەیومی داگیرکەری لەجێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی دامەزراند. دوێنێت بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی ساروجان دەستگیرکران. لەگەڵ شارەوانی ساروجان، تا ئێستا 46 شارەوانی
هەدەپەهەدەپە دەستیان بەسەرداگیراوە و بە تەنها 12 شارەوان لەدەستی هەدەپەدا ماون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، لە گوندی کورانی
ورمێورمێ لە نزیک سنووری باکووری کوردستان شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار (پێدەچێت
پژاکپژاک بێت) و سوپای پاسداران ڕوویداوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند کاژێر دەنگی تەقە لە گوندەکە بیستراوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بەشێک لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندی کوران لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بۆردوومانکراوە. سەرچاوە لۆکاڵییەکان ئاماژە بەوەشدەکەن؛ هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە گوندی کوران و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ ماوەیەک ڕاگیراون.
[1]
لە ورمێ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و پاسداراندا ڕوویدا
- شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزێکی سپای پاسداران لە دۆڵە مەیدان و خۆڵسەر لە سنووری
پیرانشارپیرانشار هاتە ئاراوە. لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، بەرپەرچی هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانیان داوەتەوە و هێزەکانی سپا ئەو شوێنەیان چۆڵ کردووە.
[8]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی قاسم سەرباز کوڕی تاجەدین خەڵکی گوندی سگریک سەر بە شاری چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
[8]
باشووری کوردستان
- ئەمرۆ لە شاری کەرکوک 123 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و هەروەها حاڵەتێکی مردنیش هەبووە بەهۆی ئەو پەتایەوە.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکەش لەو 24 سەعاتەدا 216 کەس توووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی بڕیاریدا لەسبەینێوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بەپێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند: بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کە بەرەبەیانی دوێنێ بڵاوکرایەوە بە دڵی کەسێک نوسراوە. داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم دەکات و پێی وایە ئەم حکومەتە بدرێتە چوار پیاوی عاقل لە بەغداو بەسرەوە باشتر بەڕێوەی دەبەن. دەشڵێت: پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی لەوپەڕی خراپیدایه، سەرۆکی پارتی و یەکێک لەجێگرەکانی وتویانە بەهیچ شێوەیەک ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دانانیشین.
[3]
- 219 پزیشک و کارمەندی تەندروستی کە دانیشتووی
هەولێرهەولێرن و لە
کەرکوککەرکوک دەوام دەکەن، کێشەی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە و دوای تەواوبوونی دەوامەکەیان ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە هەولێر.
[1]
- دانیشتنەکانی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان دەستیانپێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەوام لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرابوو.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بە دەیان هەزار هاوڵاتی لە
کۆبانێکۆبانێ لە دژی کۆمەلکوژکردنی 3 ژنی کورد ڕژانە سەر شەقام و ڕێپێوانیان کرد و هێرشی فڕۆکەی جەنگی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریان ڕسوا و شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا 3 ژنی کورد شەهید بوون.
[4]
- لە
منبجمنبج دوو تەقینەوەیە ئەنجامدران. ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 هاوڵاتی مەدەنەی گیانیان لەدەستداوە و تەقینەوە بە دەستی میت ئەنجامدراوە.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- محەمەد یاسین پاڵەوانی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.
[7]
- عێراق و
یۆنامییۆنامی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق ڕەتدەکەنەوە و ئیدانەی دەکەن، داواش لە تورکیا دەکەن دەست لە هێرشەکانی هەڵگرێت و ڕێگەی دیکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بدۆزرێتەوە، ئاشکراکرا، کە
فوئاد حسێنفوئاد حسێن سەردانی تاران و ڕیاز دەکات.
[2]
- لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دێرەزۆر و سوەیدا لە سوریا، پێنج چەکداری سەر بە ئێران کوژران.
[2]
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق، یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکەن لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە میوانداری
مستەفا کازمیمستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.
[4]
- پۆلیسی ئەوروپا (یورۆپۆل)، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر کار و چالاکییەکانی گروپە سیاسیی و چەکدارییەکان بڵاو کردەوە، کە بەشێکی تایبەتە بە پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە). لە ڕاپۆرتەکەی (یۆرۆپۆل)دا هاتووە: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تا ئەمڕۆ هیچ کردەوە و هێرشێکی تیرۆریستیی لە سەرتاسەری خاکی ئەوروپا ئەنجام نەداوە.
[3]