کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان4 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.523-01-2023هـ.ب.
1.0.423-01-2023هـ.ب.
1.0.308-08-2022هـ.ب.
1.0.221-02-2022ڕ.هـ.
1.0.121-02-2022ڕ.هـ.
ناوی بابەتڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق...
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕوانگەی باوەڕبوونی بە دەستوری عێراقی فیدڕاڵ ساڵی 2005، کە لە ماددەی 117دا دانیناوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی بە سەرجەم دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییەوە، و دەسەڵاتەکان دابەشکران لە نێوان دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان وهەرێمەکان و لە دەستووری عێراق جێگیرکرا کە بواری نەوت و گاز لە دەسەڵاتی حەصری حکومەتی فیدراڵی نیە بە پێی ماددەی 112ی دەستور و ئەم ماددەیەش دانی ناوە بە مافی هەرێمی کوردستان بۆ دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، و لە ڕوانگەی کاری پێکەوەیی لەم بوارەدا کە لە مادەی 112ی دەستوردا هاتووە هەرێمی کوردستان هەنگاوی نا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یاسایەک دەربکات بۆ نەوت وگاز کە ڕەشنووسەکەشی ئامادەکرا و پەسەندکرا لەلایەن هەردوولاوە لە شوباتی ساڵی 2007 و لە کۆنووسی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکەشدا هاتووە هەردوولا ڕێکەوتن ئەگەر لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا پرۆژە یاساکە دەرنەچووێندرا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو داڕشتنەی کە هەردوولا پەسەندیان کردبوو ئەوا هەردوو حکومەت سەرپشکن لە پەرەپێدانی سێکتەری نەوت وگاز.
لەبەر ئەوەی ڕەشنووسە هاوبەشەکە یەک لایەنە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە گۆڕانکاری جەوهەری تێدا کرا بەبێ هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک پڕۆژەکە خاڵیکرایەوە لە دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە دەستورییەکان یاسای نەوت و گازی هەرێمی تەشریع کرد و لە دوای کەوتنە بواری جێبەجێ ئەم یاسایە، کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی دونیا بە سەرمایەی گەورە وەبەرهێنانیان لەم بوارە کرد بۆ گەڕان بەدوای نەوت و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان دوای دۆزینەوەی نەوت.
لە دوای بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە شوباتی ساڵی 2014 یەکلایەنە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە و پێش ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوت هەناردەی دەرەوەی بکات، و لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرێم بۆ قەیرانێکی دارایی گەورە لە مانگی ئایاری 2014 نەوتی هەرێم هەناردە کرا بۆ دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەو کاتەشەوە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە گفتوگۆکردن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری دەستوری هاوبەش، لە دوایین وێستگەشدا هەردوولا لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵدا لە ساڵی 2021 ڕێکەوتن کە هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەیە، و داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمیش ڕۆژانە بدرێتەوە بە حکومەتی فیدراڵی، لە هەمانکاتدا هەر دوولا لێکتێگەشتنێکی هاوبەشیان هەبوو بۆ داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بە پشتبەستن بە ماددەی 112ی دەستور ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان باوەری بە کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی دەستوور لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی هەیە بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتی نەوت و گاز لە سەرتاسەری عێراق.
لە کاتێکدا دەبوو هەموو لایەنەکان پاڵپشتی ئەو کەشە ئەرێنییەیان بکردایە لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بەبێ ڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان بە پشتبەستن بە یاسا مەرکەزییەکانی ڕژێمی بەعسی پێشوو کە ناکۆکن لەگەڵ بنەماکانی فیدڕاڵیەتدا، و ئەرکی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکانیشە ئەو یاسا مەرکەزییانە لە دوای ساڵی 2005ەوە هەڵبوەشێننەوە لە ناویشیاندا یاسای وەزارەتی نەوتی ژمارە 101ی ساڵی 1976، سەرەرای ئەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چەندین سەرپێچی یاسایی و ڕێکاری دادبینی تێدایە وەکو یەکخستنی دوو داوای جیاواز بەبێ بوونی بنەمای یاسایی.
بۆیە ئەم بڕیارە ئەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییانەی سەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر:
1. ئەم بڕیارە نادادپەروەرانە و نادەستورییە و دژ بە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە و قبوڵکراو نییە و پێویست بوو دادگا لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر بکات و ڕەچاوی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی بکردایە.
2. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەرداری مافەکانی هەرێمی کوردستان نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون، لەم سۆنگەیەشەوە حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستوری بنەڕەتی بۆ ئەم بابەتە، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد و هەوڵیدا کە ئەم داوایە دوابخرێت و دەرفەتێک بدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی داهاتوودا ڕێکبکەوێت.
3. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێکارێکی دەستوری و یاسایی و دادوەری دەگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە لە بواری نەوت و گازدا کراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15/2/2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-02-2022 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 21-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 758 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
21-02-2022[1]ماڵپەری کوردستان 24 - 15-02-2022ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستڕ.هـ.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
21-02-202215-02-2022کوردیی ناوەڕاستب.س.
21-02-2022حکومەتی هەرێمی کوردستانکوردیی ناوەڕاستڕ.هـ.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 6 تۆمار دۆزرایەوە!
...
21-02-2022جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمڕ.هـ.
21-02-2022زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستڕ.هـ.
21-02-2022سەرچاوەی بەڵگەنامەبەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێمڕ.هـ.
21-02-2022شار و شارۆچکەکانهەولێرڕ.هـ.
21-02-2022شێوازی دۆکومێنتچاپکراوڕ.هـ.
21-02-2022وڵات - هەرێم باشووری کوردستانڕ.هـ.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 16.453 چرکە!