دەقی پەیامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری
هەولێرهەولێری خۆشەویست ڕووبەڕووری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم.
دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و ڕووبەڕووی تەحەدییەکان بوەستینەوە.
پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵکەکەی بە ئەرکی خۆمان دەزانین. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکە.
بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!