کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (لەبارەی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەوە2 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.325-01-2023ز.ع.
1.0.225-01-2023ز.ع.
1.0.125-01-2023ز.ع.
ناوی بابەتلەبارەی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەوە
کاتی گۆڕین 25-01-2023 07:49:40
ناوی باشترکار زریان عەلی
بابەت

لەبارەی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەوە
لەبارەی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەوە

ئەدەب بریتییە لە چەند ژانرێک، چ بۆ گەوران بێ، یاخود بۆ منداڵان. بەڵام خۆشبەختانە لە ئەدەبی کوردیدا لە سایەی چەند قەڵەمێکی جوان و دیاردا، ڕۆمان بۆ گەوران قۆناغێکی باشی بڕیوە و جێی خۆی کردووەتەوە، جگە لە زمانی کوردی، بەشێک لە گەلانی دیکەش بە ژانری ڕۆمان و ئەدەبی کوردی ئاشنایەتییان هەیە، بەهۆی کەسانی خەمخۆر و دڵسۆزەوە، کە چەندین ڕۆمانی کوردییان وەرگێڕاوە بۆ سەر چەند زمانێک.
بەڵام لە ئەدەبی کوردی بۆ منداڵاندا، تاک و تەرا ڕۆمانێکت دەکەوێتە پێش چاو بۆ منداڵ یان مێرمنداڵ نووسرا بێ، ئەوەی تا ئێستا بۆ منداڵان و مێرمنداڵ نووسراوە، زیاتر شیعر بووە، کەمتر بیر لە نووسینی ڕۆمان کراوەتەوە. بەندە لە پەڕتووکی (ئەدەب و هونەری منداڵان) کە لە ساڵی (2019) دەستمپێکرد و لە ساڵی (2022) دا چاپکرا، تەوەرێکم بۆ نووسینی تایبەت بە مێرمنداڵان تەرخان کرد، بە تایبەتی ڕۆمانی مێرمنداڵان، بۆ ئەوەی گۆمەکە بشڵەقێنم و کەسانێک هەبن بیری لێ بکەنەوە و هەوڵی نووسینی ڕۆمان بدەن بۆ مێرمنداڵ. جێگەی دەست خۆشییە ئەمین محەمەدئەمین محەمەدی نووسەری بواری ئەدەبی منداڵان لە کۆتایی ساڵی (2022) دا لەسەر ئەرکی خۆی ڕۆمانێکی چاپ و بڵاو کردەوە بە ناوی کچی دورگە بچکۆلەکە، بۆیە بە پێویستم زانی و پێم باش بوو لە زاری خۆیەوە خوێنەران ئاشنا بن بە ڕۆمانەکەی، ئەم دیدارەم لەتەکیدا ساز کرد.

سازدانی: رۆستەم خامۆشرۆستەم خامۆش

وەک دەزانین لە ئەدەبی منداڵانی کوردیدا، ژانری ڕۆمان گرنگی پێنەدراوە، هۆکارەکەی چییە؟
ئەدەبی منداڵانی کورد، لەچاو ئەدەبی گەورە ساڵاندا مێژوویەکی کورتی هەیە. سەرەتا بەشیعر دەستیپێکردووە، پاشان چیرۆک و ژانرەکانی تر، وەک ئۆپەرێت و شانۆ و ڕۆمان. بەڵام ڕۆمانمان ئێجگار کەمە و زۆر هەژارین. تا ئێستا ئێمە لە سەرەتای سەرەتاداین. ڕاستە پێشتر دوو سێ هەوڵ هەبووە، وەک دوو ڕۆمانەکەی مامۆستا عەزیز مەلای ڕەش (گورگ و بزن) و (بۆرە) ، کە لە ساڵانی (1990 و 1991 ) چاپکراون، بەڵام ئیتر لەوساوە هیچیتر نابینرێت، لەم ساڵانەی دواییدا کاروان عومەر کاکەسوور ڕۆمانێکی چاپ کردووە بە ناوی (رێبەنێکی سوور و ملپێچێکی ڕەش) لەسەری نووسراوە ڕۆمانێک بۆ لاوان، بە بۆچوونی من هیچ پەیوەندییەکی بە منداڵەوە نییە، وەک هەندێ لە نووسەران باسی دەکەن، چونکە ناونیشان و قەبارەی پەڕتووکەکە و ناوەرۆکەکەشی بۆ منداڵ نین. ئەمە هیچ لە بەهای ڕۆمانەکە کەم ناکاتەوە، چونکە ڕۆمانێکی زۆر باشە، بەڵام بۆ منداڵ و مێرمنداڵ نییە و بەڕێزیشی نووسیویەتی بۆ لاوان، باسی منداڵی نەکردووە، کەواتە له و بوارەدا زۆر هەژارین. ڕاستە ئێمە چیرۆکنووسی باشمان هەیە لە بواری ئەدەبی منداڵاندا، بەڵام جێی داخە هیچ ئاوڕیان لە ڕۆمانی تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵ نەداوەتەوە. ئەوانیش بۆ هەندێ هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەم: ڕۆماننووسین لە چیرۆک نووسین جیاوازترە و توانا و جیهانبینییەکی زۆر زیاتری پێویستە. دووەم: کارێکی زۆر قورس و ئاڵۆزە و نەیانویستوە خۆیانی پێوە سەرقاڵ بکەن.

چۆن بوو بیرت لە ڕۆمان نووسین کردەوە بۆ مێرمنداڵ؟
لە ڕاستیدا من دەمێکە سەرقاڵی نووسینم بۆ منداڵان، شیعر و چیرۆکم نووسیوە و کاری وەرگێڕانیشم کردووە. لەم دواییەدا هەندێ توێژینەوەم لەبارەی ڕەخنە و مێژووی ئەدەبی منداڵان کردووە، بۆم دەرکەوت تا ئێستا کەمترین کار لەسەر ڕۆمان بۆ منداڵ کراوە، ئەوانەشی کراون لە ئاستی پێویستدا نین. منیش وەک هەوڵێک یەکەم ئەزموونی خۆم ئەم کارەم کردووە و ڕۆمانێکم بۆ مێرمنداڵ نووسیوە. به و هیوایەی خزمەتێک بە منداڵ و ئەدەبی منداڵ بکەم و ببێتە هاندانێک بۆ هاوڕێکانم، ئەوانەی له و بوارە کار دەکەن، تا ئەوانیش کاری باشتر و جوانتر پێشکەش بکەن و ئەوەی بە من نەکراوە ئەوان تەواوی بکەن، چونکە ناکرێ ئێمە هەر دابنیشین و بڵێین ڕۆمان بۆ مێرمنداڵ نییە. دڵنیام کاری باشتری بەدوادادێت و بەهەموان دەتوانین بنچینەی ئەو ژانرە گرنگ و پێویستە دابنێین.

پێمخۆشە ناوەرۆکی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەبخەیتەڕوو، تاخوێنەران زیاتر پێی ئاشنابن و بەڵکوو بزانرێ باسی چیی دەکات؟
ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکە دەقێکی منداڵانەی پڕ لە فەنتازیایە، پاڵەوانەکەی کچێکی ئەفسوناویی (سیحری) یە، لەسەر زەوی و ناو دەریا و ئاسماندا بەئاسانی دێت و دەچێ و ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. هاوڕێی سەرجەم گیاندارانە و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات. دەچێتە قووڵایی دەریا و سەر لووتکەی چیا بڵندەکان و بەسەرپشتی باڵندەوە بەناو گەردووندان گەشت دەکات.

رۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکە چ پەیامێکی تێدایە بۆ مێرمنداڵان؟
ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکە چەند پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای تێدایە بۆ هەموو قۆناغەکانی تەمەنی منداڵ، وەک مرۆڤ دۆستی و ئاژەڵ دۆستی و میهرەبانی و ژینگەپارێزی و باوەڕ بەخۆبوون و کۆڵنەدان، چەندین زانیاری گرنگ لەبارەی ئاژەڵ و سرووشتەوە بەگشتی.

بەبۆچوونی تۆ چی بکرێت بۆ پێشخستنی ڕۆمانی تایبەت بە مێرمنداڵ؟
بە بۆچوونی من هەموو ئەو نووسەرە تایبەتمەندانەی بواری ئەدەبی منداڵ، بەتایبەت ئەوانەی چیرۆکنووسی منداڵن و بەهرە و توانا و ئەزموونیان هەیە لە بوارەکەدا، ئاوڕ لەم ژانرە گرنگە بدەنەوە و خۆیانی تێدا تاقی بکەنەوە، چونکە ئەوە کەلێنێکی گەورەیە بە یەک کەس و دوو کەس پڕ نابێتەوە، بۆیە هیواخوازم لە داهاتوویەکی نزیکدا، چەندین دەقی جوان و گونجاومان هەبێت، من لە ئێستاوە چاوەڕێم و دەست خۆشی لەهەر نووسەرێکی ئازیز دەکەم قۆڵی لێ هەڵ بماڵێ و ئەسپی خۆی تێدا تاوبدات، بە مەبەستی پێشخستنی ئەدەبی منداڵانی بێنازی نەتەوەکەمان.[1]
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2023
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 211 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-2023[1]ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 19-01-2023ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستز.ع.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-202319-01-2023کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
25-01-2023کچی دورگە بچکۆلەکەکوردیی ناوەڕاستز.ع.
25-01-2023ئەمین محەمەدکوردیی ناوەڕاستز.ع.
25-01-2023ڕۆستەم خامۆشکوردیی ناوەڕاستز.ع.
29-04-2023Rostam KhamoshEnglishڕ.هـ.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 6 تۆمار دۆزرایەوە!
...
25-01-2023پۆلێنی ناوەڕۆکوتار و دیمانەز.ع.
25-01-2023پۆلێنی ناوەڕۆکڕانانی پەڕتووکز.ع.
25-01-2023جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمز.ع.
25-01-2023جۆری وەشاندیجیتاڵز.ع.
25-01-2023زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستز.ع.
25-01-2023وڵات - هەرێم باشووری کوردستانز.ع.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.234 چرکە!