کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (تنۆکێک ئاو لەسەر گەڵایەکی پان، لە ئانی هەڵخزاندا!1 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.225-01-2023ز.ع.
1.0.125-01-2023ز.ع.
ناوی بابەتتنۆکێک ئاو لەسەر گەڵایەکی پان، لە ئانی هەڵخزاندا!
کاتی گۆڕین 25-01-2023 08:38:05
ناوی باشترکار زریان عەلی
بابەت

تنۆکێک ئاو لەسەر گەڵایەکی پان، لە ئانی هەڵخزاندا!
تنۆکێک ئاو لەسەر گەڵایەکی پان، لە ئانی هەڵخزاندا!
بەختیار حەمەسوور

لە پێش پەنجەرە تەماشای گەڵای درەختێک لە ماڵەکەی ئەوبەرمان دەکەم، باران بەسەریدا دەبارێت. گەڵاکە بریقەی دێت، ساف و ڕوون و هاوکات سەوزی تێر. هەموو بارانبارینێک داوەتنامەیەکە بۆ کەنارپەنجەرە و بینینی ئەم دیمەنە. لە مێژە خۆم لە باران و هەموو پەنجەرەکان دزیوەتەوە. دواجار کە تەماشای هەمان دیمەنم کرد، چەند ساڵ لەمەوبەر بوو، ڕۆژێک، لەم ژوورەدا نا، لە بەردەم ئەم پەنجەرەیەدا نا، لە ژوورێکی تر و بەردەم پەنجەرەیەکی تر، لە ماڵی هاوڕێییەک کە هەموومان ئیرەییمان پێ دەبرد، وەستابووین و بە بێدەنگی و تەماشای هەمان دیمەنمان دەکرد.
بەر لەوەی بکەوێتە ماڵەوە و دەرگا و پەنجەرە بەسەر خۆیدا ببەستێت، دیم، لە نزیک ماڵی خۆیان، ڕێک ئێوارەی سێ ساڵ لەمەوبەر، پاییز بوو وا بزانم، تازەکی ئەنجامی پشکنینەکانی وەرگرتبووە و دکتۆر هەموو شتێکی پێ گوتبوو. پێی گوتم. وتی ئیتر نابێت کەس بمبینێت و کەس ببینم. وتم: «قسەی قۆڕ!» دواجار کە چووم، نەمناسییەوە، لە ماڵی خۆیان، لە ژوورەکەی خۆی، بەڵام نەک هەمان ژووری پێشوو کە تەماشای بارانی پشت پەنجەرەمان کردبوو، لەسەر قەرەوێڵە ڕاکشابوو، دایکی هەر دەروژووری بوو، لەسەر کورسییەکی دارین لە تەنیشتی دانیشتم. بەتانییەکی پڕگوڵ، تا سەرسینگ دایپۆشیبوو، بۆ ساتێک بەتانییەکە لەسەر جەستەی خزی، بنێس و ئێسقانی، ئەو کوڕەی ڕۆژانێک هەموومان ئیرەییمان پێ دەبرد، هەر هێندەی چنگێکی مابووەوە. تابلۆیەک لە ژوورسەری هەڵواسرابوو کە دەمێک بوو هەڵواسرابوو: «تنۆکێک ئاو لەسەر گەڵایەکی پان، لە ئانی هەڵخزاندا!» بیرمە جارێک گوتم ئەو تابلۆیە زۆر خەمگینە. وتی چیرۆکی پشت تابلۆکە خەمگینترە. کاری ژنە هونەرمەندێکی هاوڕێی بوو کە لە ساتێکی سەختدا کێشابوویەوە؛ ناسینی ئەم و ئەو ژنە کۆنتر لەو ساتە بوو. ڕۆژێک ژنە نامەی بۆ ئەم ناردبوو، هەر ئەوەندەی نووسیبوو: «من تەواو...» ئەم ئاگادار بوو کە لە دۆخێکی ناهەمواردایە، بەڵام بەو ڕادەش ترساک نا. تازە لە مێردەکەی جیابووبووەوە. پاش نامەکە، بە نیازی خۆکوشتن، مستێک حەبی خواردبوو. دەیگوت ئێستاش نەیزانیوە چۆن گەیشتووەتە شوقەکەی و بە نیوەمردوویی لەسەر تەختەکەی و لە تەنیشتیشی چەند قوتووی خاڵیکراو لە حەب، دیویەتی. ژنە ئەو تابلۆیەی هەر ئەو ڕۆژانە، بە دەستی لەرزۆک و ڕەنگی سپیهەڵگەڕاو و گەڕاوە لە مەرگێکی بێچەندووچوون، لە هەمان ژوورە پڕ ژیانەکەی ئەم، نەک ئەو ژوورە تاریک و دڵتەنگەکەی بۆ دواجار چووم و دیم، کێشابوو و دواتر، کردبووی بە دیاریی ئەم و ئەمیش لە ژوورسەری خۆی هەڵیواسیبوو.
بڕیار دەدەم ئیدی نەیەمە بەر هیچ پەنجەرەیەک کە باران لە پشتییەوە ببارێ.[1]
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2022 (1 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 164 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-2023[1]ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 22-12-2022ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستز.ع.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-202322-12-2022کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
25-01-2023بەختیار حەمەسوورکوردیی ناوەڕاستز.ع.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
...
25-01-2023پۆلێنی ناوەڕۆکچیرۆکز.ع.
25-01-2023جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمز.ع.
25-01-2023جۆری وەشاندیجیتاڵز.ع.
25-01-2023زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستز.ع.
25-01-2023وڵات - هەرێم باشووری کوردستانز.ع.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.453 چرکە!