ناو: سری سوورەییا
نازناو: ئۆندەر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #07-07-1962#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #03-05-2025#
شوێنی لەدایکبوون: پارێزگای سەمسوور/ئەدیامان
شوێنی کۆچی دوایی: ئیستەنبووڵ
$ژیاننامە$
-ساڵی 1962 لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان لە خێزانێکی تورکمان لەدایکبووە.
-لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندی و تاوەکوو قۆناخی دوو بەردەوام بووە.
-وێڕای ئەوەی سیاسەتڤان بوو، کاری ڕۆژنامەڤانی، دەرهێنانی فیلم، سیناریۆنووسینیشی دەکرد؛ هاوکات لە چەندین فیلمیشدا وەک ئەکتەر ڕۆڵی بینیبوو.
-ڕۆڵی گرنگی لە پڕۆسەی چارەسەریی 2013-2015 لە تورکیا هەبوو و ئەم ساڵیش2025 سەرۆکی شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی بووە.
-لە هەڵبژاردنی 2015ی پەڕڵەمانیی تورکیادا لەسەر لیستی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) خۆی بەربژێر کرد و بووە پەڕڵەمانتاری پارتەکە لە بازنەی ئەنقەرە.
-لە دوایین هەڵبژاردنی 2023ی پەڕڵەمانیی تورکیادا بووە پەڕڵەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ.
-بریکاری سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی بووە.
دوای 18 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ، سری سوورەییا ئۆندەر کاژێر 4.10ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #03-05-2025# کۆچی دوایی کرد و نەخۆشخانەکەش لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەوەی پشتڕاستکردەوە.
نەخۆشخانەکە لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت: ئۆندەر بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی، بەرگری نەما و گیانی سپارد.
سری سوورەییا ئۆندەر، شەوی سێشەممە #15-04-2025# تەندرووستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵی بووە.
ئەو کات پزیشکان ڕایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و پاشانیش جەڵتە لێی داوە.
هەر لە سەرەتاوە دەیانگوت: وەڵامدانەوەی نەخۆشەکەمان بۆ چارەسەرییەکان کەمە، ئاوسانی مێشکی بەردەوامە و مەترسییەکانی سەر ژیانی تادێت ڕوو لە زیادبوونە.[1]