ناو: عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقران
ناسناو: سالم
ساڵی لەدایکبوون: 1800 لە #سلێمانی#
ساڵی کۆچی دوایی: 1866 لە سلێمانی
مەزارگە: گردی سەیوان لە شاری سلێمانی [1]
سالم نازناوی شیعری عەبدوڕەحمان بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگە، لە بنەماڵەی ساحێبقرانە، لە ساڵی 1800دا لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دونیا. لە ساڵی 1866دا مردووە و لە #گردی سەیوان# لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە. #مارف خەزنەدار# لە پەرتووکی #مێژووی ئەدەبی کوردی# نووسیویەتی: لە ساڵی 1805 لەدایکبووە، و لە ساڵی 1869 کۆچی دوایی کردووە.