ناو: ئەسعەد
ناوی باوک: خالید
نازناو: مەحوی
ساڵی لەدایکبوون: 1898
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #25-04-1976#
مەلا ئەسعەد کوڕی مەلا خالید کوڕی محەمەدی مەحویی شاعیر. زانا، مەلا، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردی باشووری کوردستان بووە.
=KTML_Bold=سەرەتای ژیان=KTML_End=
لە ساڵی 1898 لە گەڕەکی چوارباغی شاری سلێمانی و لە ماڵی مەحویدا کە بەتەنیشت خانەقاوەیە، لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی ئایینی لای مەلا خالیدی باوکی بووە.
ساڵی 1910 بۆ خوێندن ڕووی لە قوتابخانەی (سەید ئەحمەد) کردووە. ساڵی 1914 بۆ خوێندنی سەرەتایی ئایینی لە حوجرەی «خواجە فەندی» بووە و لەوێ خوێندنی قورئانی پیرۆزی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1915 بۆ خوێندنی فەرمی و حکوومی لە قوتابخانەی «أعدادي» سلێمانی وەرگیراوە. لە کاتی بەرپابوونی جەنگی جیھانیی یەکەم و لەو ساتەی بەریتانیا عێراقی داگیرکرد و ڕووی کردە کوردستان، ئەسعەد مەحویش وازی لە قوتابخانەی ئەعدادی ھێنا و ڕێچکەی خوێندنی ئایینی باوانی گرت.
خوێندنی ئایینی و زانستەکانی شەریعەتی ئایینی ئیسلامی لای زانا و مەلا گەورەکانی کوردستان تەواو کرد، لە پێشیانە مەلا خالیدی باوکی و مەلا حسێنی پیسکەنی و شێخ بابا عەلی تەکێی. دوای ئەوەی پلە بەرزەکانی خوێندنی زانستی ئایینی تەواو دەکات و ئیجازەی «دوازدە عیلم» وەردەگرێت، لە خانەقای مەحویدا پیشەی (مدرس)ی مامۆستای ئایینی دەکات، وانەی بە فەقێیان وتووەتەوە و پێشنوێژی لە خانەقای مەحویدا کردووە.
چەندین قوتابی ئایینی لەسەر دەستی پێگەیون و زۆریان بۆ خوێندنی باڵا ڕوویان لە زانکۆی ئەزھەر لە میسڕ کردووە و بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەست ھێناوە.
ساڵی 1946 بە ئیمام و مودەڕیسی لە خانەقای مەحوی دادەمەزرێت. دواتر کە دائیرەی ئەوقاف دامەزراوە، ساڵی 1946 مەلا خالیدی مەحوی مووچەی ئیمامی و ئەسعەد مەحویش مووچەی مودەڕیسی بۆ دیاریکراوە.
ئەسعەد لە ڕۆژی 25ی نیسانی 1976 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی کردی سەیوان نێژرا.
=KTML_Bold=بەرھەمەکان=KTML_End=
لە بواری زانستی ئەم بەرھەمانەی ھەیە و کاتی خۆی چاپی کردوون:
عقائد الرحمانیة
تحسین البیانیة
شرح علی العقائد الرحمانیة
بەشی یەکەمی دیوانی شیعرییەکەشی لە ساڵی 1970 چاپ کرد و بڵاوی کردەوە. [1]