ناو: عومەر
نازناو: قازی
ناوی باوک: میرزا وەهاب
ناوی دایک: خەجیج خانمی قازی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 29-10-1934
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 20-04-2022
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
شوێنی کۆچی دوایی: مەهاباد
ژیاننامە
لە بیرەوەرییەکانی دا، دەنووسێت و دەڵێت: ( (لە شارۆچکەی #مەهاباد# له دایک بووم، لەو شارەیدا کە سەری مارەکەیه، لە شاری شەهیدان، له شاری شەهید پێشەوا، له شاری موعینییەکان، لەو شارەی قەرار بوو بکرێتە جێ بێستانی یارەڵماسی، بەڵام به پێچەوانەی ویستی نەیاران نەک هەر نەکرا بە جێ بێستانی یارەڵماسی، بەڵکوو وەکوو ئۆختاپووس بۆ دوژمنانی گەل، بۆ ئەملا و ئەولادا خووشیوە، لە لایەکەوە بەرەو شاروێران ڕۆیشتووە، له کەڵکی بەگزادان وەسەر کەوتووه و له لایەکی دیکەوە دۆڵ و دەڕەکانی لای مەنگوڕایەتی تێکەوە پێچاوە و لک و پۆپی بەرەو ناوچە شاخاوییەکانی مەنگوڕان هاویشتووە و بەمجۆره له قاڵبی شارۆچکە هاتۆتە دەرێ و بووەتە شارێکی تەواو، دەڵێی سروشی غەیبی شتێکی بە گوێیدا چرپاندووە کە خۆی بۆ ڕۆژی دیاریکراو تەیار بکات تا بەمجۆره له سلێمانی و ئامەد دوا نەکەوێ!...))
لە ڕێکەوتی: #20-04-2022# کۆچی دوایی کردووە.[1]