ناو: مەهدی
ناوی باوک: ئومێد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
ساڵی لەدایکبوون: 1955
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، ئەم هونەرمەندە ماستەر و دکتۆرای لە (دراماتۆڕگ) و سینەمای لە (مۆسکۆ) خوێندووە، ساڵانێکی زۆر کوردستان جێدەهێڵێت، لە وڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 2000 دەگەڕێتەوە کوردستان و لە (پەیمانگەی هونەرە جوانەکان) ساڵانێکی زۆر وانە دەڵێتەوە، هەر لەو ماوەیەدا بەردەوام دەبێت لە کاری سینەمایی و زیاتر پەرە بە کارکانی دەدات و ژمارەیەک بەرهەمی ناوازە بەرهەم دەهێنێت.
هورنەمەند مەهدی ئومێد ئەزموونێکی زۆری لە بواری سینەما و دەستێکی باڵای لە نووسین هەبوو,هەمیشە لە فیلمەکانیدا بەووردی کارەکانی دەکرد و ئەمەش هۆکاربوو کارەکانی درێژە بکێشێت و ماوەیەکی زۆری پێویست بێت بۆ بەرهەمهێنانی,چونکە ئەم هونەرمەندە هەمیشە شێوازێکی هەبوو کە فیلمی سینەمایی کوردی بباتە ئاستی فیلمە جیهانییەکان لە ڕووی ناوەرۆک و سیناریۆ و وێنەگرتن و دەرهێنانەوە.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان فیلمی سینەمایی بەرهەمهێناوە، کە ئەو کات بەرهەمهێنانی کاری سینەمایی ئاسان نەبووە، چونکە لەو سەردەمەدا (کامێرا و ئامێری سینەمایی) پێشکەوتوو لەبەردەست نەبوون.
=KTML_Green=فیلمی سینەمایی (تونێل) یەک لە کارە سەرکەوتووەکانی ئەم هونەرمەندەیە کە ساڵی (1993) بڵاوکراوەتەو، چیرۆکەکەی مێژووییە و باس لە پرسی جینۆسایدی گەلی کورد و کارەساتی ئەنفال دەکات.=KTML_End=
=KTML_Blue=هەروەها فیلمی (ئەسپ) کارێکی دیکەی سەرکەوتووی (مەهدی ئومێد)ە کە خۆی سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوە,ناوەرۆکی فیلمەکە باس لەو پێشبینانە دەکات، کە دەربارەی شوناسی شاری کەرکووک دەخرانەڕوو، فیلمەکە گێڕانەوەی چیرۆکی خێزانێکی شاری کەرکووکە، کاتێک لە یەکەم ڕۆژی ئازادکردنی ئەو شارە دەگەڕێنەوە، دەبینن کە خانووەکەیان داگیرکراوە، هاوکات فیلمەکە ئاماژە بە پێکەوە ژیانی کەرکووکییەکان دەکات و هێزی ئابووری ئەو شارە بەشێکی دیکەی ناوەرۆکی فیلمەیە.=KTML_End=[1][2]