خەلیل کوڕی خدری کوڕی ئەحمەدی کوڕی خەلیله، لەهۆزی کاکەیی، یادگاری ئایینی کۆنی کوردی یارسانه. لەساڵی 1863 لەگەڕەکی موسەڵڵا لەشاری #کەرکووک# لەدایکبووه. هێشتا ساوا بووه، کەباوکی کۆچی دوایی کردووه. خانزادی دایکی بەهەژاری بەخێوی کردووه. بەڵام بێباوکی وەکو بۆشایییێکی سایکۆلۆژی لەدەروونی خەلیل زۆر ناخایێنێ لەتەمەنی دەساڵیدا بێ دایکیشی دێتەسەر، بەکۆچی دوایی دایکی بەتەواوی کۆستی دەکەوێ و هەتیوی بەخۆیەوەدەبینێ و ناچار دەگەڕێتەوەمەڵبەندی باب و باپیرانی و لەخوێندن بەردەوام دەبێ.
شاعیر هێشتا لەتەمەنی لاویدا دەبێ کەلەدێی عەرەب کۆیی وانەبەمنداڵان دەدا و خەریکی وردەکشتوکاڵیش دەبێ. بەڵام لەم هەوارەدا ئەوەندەئۆقرەناگرێ و ڕوو دەکاتەتۆبزاوەو زۆری پێ ناچێ لەگەڵ کاربەدەستان ڕێک ناکەوێ و دەکەوێتەمشتومڕ، ناچار بەرەو #کفری# دەچی و لەوێ خەریکی کار دەبێ.
لەدوا ساڵانی سەدەی نۆزدەم و سەرەتای سەدەی بیستەم میرزا خەلیل لەکفری بووه، پێش جاڕدانی جەنگی یەکەمی گێتی (سەفەربەر) کفری بەجێهێشتووەلەپاش مردنی مەنیجەی خێزانی کەکارێکی گەورەی تێکردووه. ئیتر لەمەڵبەندی بنەماڵەیی خۆی، هەرێمەکانی کاکەیییان نیشتۆتەوه، بەشوێن کار و گوزەران گەڕاوەتا لەعەلی سەرای بێوەژنێکی دۆزیوەتەوەو بۆ جاری سێیەم بنەماڵەیێکی هەشت کەسی پێکهێناوه، خەرێکی فێرکردنی منداڵان و جوتیاری و گاوانی بووه.
کەگەشت بەرجاڕ دراوەلەلایەن دەسەڵاتی عوسمانلییەوەمیرزا خەلیل لەتاووغ (داقووق) بووه، ناچار گەڕاوەتەوەشوێنەواری خۆی، لەم کاتەدا ڕەشبگیری و گرانی گەورەدەستی پێکردووه، سوپای عوسمانلی کەوتۆتەتاڵانکردنی خەڵکی، زۆرداری و گرانی و جەنگ تەنگیان بەخەڵکی هەژار و بێ دەسەڵات هەڵچنیوه، هەزاران کەس بوون بەقوربانی جەنگی تورک و ئینگلیز، لەناو ئەمانەژن و منداڵی میرزا خەلیلیش کۆتایییان پێهاتووه.
ئیتر شاعیر ناچار بووەڕوو بکاتەناوچەی داوده، کەلەڕۆخانەدەپەڕێتەوەپەرتووک و تیانووسەکانی ئاو دەیانبا، بەم جۆرەبەتەنیا بەرەو دووز دەڕوا و لەوێوەبۆ کفری، بەڵام چاوی بەرایی نادا لەکفری بمێنێتەوەو بیکا بەمەڵبەندی دواڕۆژانی ژیانی، ئیتر سەری خۆی هەڵدەگرێ و ڕوو دەکاتەسیروان و لێی دەپەڕێتەوه، ئینجا دەچێتەناو هۆزی کاکەیی و دوایی ژیانی بەگۆشەگیری و لات و هەژاری دەباتەسەر تا لەساڵی 1923 کۆچی دوایی دەکا.