پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
لەتیف هەڵمەت
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook5
Twitter1
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English3
عربي1
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk2
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەتیف هەڵمەت

لەتیف هەڵمەت
=KTML_Bold=ژیان و لەدایکبوونی=KTML_End=
لەسەرەتای ساڵانی سەدەی ڕابردوودا (شێخ محەمەد شێخ حەسەنی #کەسنەزان#)ی باپیری، لە گوندی کەسنەزانی شارۆچکەی #قەرەداغ#ی سەر بە شاری #سلێمانی#، وەکوو ڕێبەرێکی ڕێبازی قادری ڕوو لە گەرمیان دەکات و لەهەندێ ناوچەی هەردەی زەنگەنە و بنەی جاف و بناری گل تەکێداری دەکات و بانگێشتی خەڵک دەکات بۆ پەیوەست بوون بەرێبازی قادرییەوە.
باپیری ژیانێکی ئەفسانەیی ژیاوە و سەرگوزشتە و سەربوردەکانی ژیانێکی شاعیرانەیان پێ بەخشیوە، کاتێ باپیری یادی کەسنەزانی کردووەتەوە زۆرجار شیعری پیادا هەڵداوە لەو دێرە شیعریانەش کە لەسەر زاری هەندێ کەسی بەتەمەنی بنەماڵەکەیان ماوەتەوە کەیادی کەسنەزانی کردووەتەوە وتوویەتی:
بۆی بەیان مەیۆ.... بۆی بەیان مەیۆ
بۆی تەهلیلەکەی کەسنەزان مەیۆ

ساڵی 1947 (یاخود ساڵی 1950) ماڵی باوکی باپیری لە#کفری# جێگیر دەبن، لەتیف هەڵمەت لەو ساڵەدا ئاوێزانی ژیان بووە و لەبنەماڵەیەکی پڕ لە پەڕتووک و ڕۆشنبیردا گۆشکراوە و گەورە بووە، باوکی پەڕتووکخانەیەکی دەوڵەمەندی هەبووە جگە لەقورئانی پیرۆز و چیرۆکی ژیان و بەسەرهاتی پێغەمبەران و پیاوچاکان، دەیان و سەدان پەڕتووکی ئایینی دی و ئەفسانە و داستان و هەقایەت و شیکردنەوەی ئایەتەکانی قورئان و هەروەها ئینجیلی کوردی و دیوانی هەندێ لە شاعیرانی هەبووە، باوکی شاعیر بووە و گەلێ شیعری لەدوا بەجێماوە و پەڕتووکێکی چاپکراویشی بەناوی (میحراجی ڕاستی) هەیە، هەروەها پەڕتووکێکی دی چاپکراوی بە زمانی عەرەبی هەیە بەناوی (نداء الحق). جگە لەوەش باوکی دووعانووس بووە و دووعای (دێوبەند، قاقەزبالا، ئەبوودووجانە، سکپڕ بوون و منداڵبوون، باران بارین، گرانەتا و دەیان جۆر نەخۆشی دی) نووسیوە.
لەتیف هەڵمەت هەر لە منداڵییەوە بەگشتی و لەسەرەتای قۆناغی سەرەتاییدا لە ماڵی خۆیاندا عاشقی واتا و سۆز و ڕیتمی وشەی جوان بووە، لەو کاتانەدا زۆربەی شەوان باوکی شیعری حافزی شیرازی و جەلالەدینی ڕۆمی و سەعدی شیرازی (بەتایبەتی بوستان و گوڵستان) و فەریدە دینی عەتار...هتد دەخوێندەوە و ئەنجا مانا و واتاکانی بۆ دەروێش و میوان و موریدەکانی خۆی ڕوونکردووەتەوە و نهێنی ئەودیو وشە و جەڤەنگەکانی ئەو شیعرانەی بۆ ئاشکرا کردوون، هەر لەو ڕۆژانەوە لەتیف هەڵمەت سەودا سەری شیعر بووە و عاشقی ئاواز و واتا و نهێنی وشە بووە، بەبێ ئەوەی پیتێ بزانێ هۆگری دانیشتنەکانی باوکی بووە، ئەگەرچی منداڵێکی هاروهاج و لاسار بووە، بەڵام لەو دانیشتنانەدا وەک سەلارترین و سەنگینترین منداڵ دانیشتووە و گوێی لە شیعر گرتووە، شیعر ئاسمانێکی نوێ و سەربانێکی نوێ و دەزوویەکی نوێی پێ دەبەخشی بۆ هەڵدانی کۆلارە ڕەنگاوڕەنگەکانی هەر بەمنداڵی لەکۆڕی شیعردا چاوی هەڵهێناوە و گەورە بووە، لەگەڵیدا منداڵێتی خۆی ون نەکردووە و گەمە منداڵییەکانی خۆیی لەگەڵ هاوڕێکانییدا بەسەر بردووە و زیاتر حەزی لە کۆلارە بووە و کۆلارەشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە، بەڵام هیی خۆیی لە هەموویان جوانتر درووستکردووە، چونکە حەزی کردووە کۆلارەی خۆی لە هیی هەمووان چاکتر بێت، وەکوو چۆن ئێستا حەز دەکات شیعری خۆی لە شیعری هەمووان چاکتر بێت. بناغەی خوێندەواری و ڕۆشنبیری و شاعیری لە ماڵەوە دەستی پێ کردووە و وەک خۆیشی دەڵێت: قەرزاری پەڕتووکخانەکەی باوکمم، لە پەڕتووکخانەکەی ئەودا کۆمەڵێ پەڕتووکی ئەفسانەیم خوێندۆتەوە وەک (شیرین و فەرهاد، لەیل و مەجنون، خورشید و خاوەر، ئەلف لەیلەوە لەیلە، ڕۆستەم و زۆراب و...هتد) . لەتیف هەڵمەت لە شارێکدا بووە کورد و عەرەب و تورکمانی تێدا ژیاوە هەر لەبەر ئەوەشە، بەزارەکی تورکمانییەکی باش دەزانێ و وەک باسیش لەوە دەکات و دەڵێ: (من خەڵکی هەموو شوێنێکم، خەڵکی شاری وشەم، ئەگەر جیاکردنەوە بێ بڵێم خەڵکی کفریم، ئەمە جیاکردنەوەی کفری بێت لە کوردستان، بەڵامەوە پەسەند نییە، بەڵام بەڕەچەڵەک و بنەچە باو و باپیرم خەڵکی سلێمانییە). ساڵی 1963 یەکەم شیعری لە کفری بە بۆنەی شەهیدبوونی بیست و هەشت پێشمەرگەی قارەمانەوە کە لە (قاتەکان)ی کفری کەوتبوونە بۆسەی دوژمنەوە نووسیوە، یەکەم دەقی شیعریشی لەژمارە 9ی گۆڤاری ڕزگاری-دا ساڵی 1969 بڵاوکردۆتەوە کە بە کوردییەکەم دەقی شیعری و یەکەم بانگەشەی نوێگەرییە لەدوای نوێگەرییەکەی گۆران لەناوەندی شەستەکانی سەدەی بیستەوە، ئەو بابەتە دەقێکی نوێ بووە و وەک بەیاننامەیەکیش وابووە بۆ نوێگەری.
جێی خۆیەتی گەر بڵێین یەکەمین شیعری درێژی نوێ، لەتیف هەڵمەت نووسیویەتی کە شیعری (ئەم کوولەکانە ئەشکێنم، چوار هەڵبەست لە ڕۆژمێری ڕێبوارێکی ماندوودا، بۆ ئەو ڕۆژەی هالی دەکشێ، ئەمە دوا هەڵبەستم نییە، گۆرانی پاشەرۆژ یا بەیاننامەی شاعیرە شێتەکە) کە لە سەرەتا و کۆتایی حەفتاکاندا بڵاوکراونەتەوە نموونەی ئەو شیعرە درێژانەن. گەلێ لە شیعرەکانی لەلایەن کۆمەڵێک لە نووسەران (ئامانج شاکەلی، د. هەڵکەوت مەلا حەکیم، مامۆستا سەدرەدین عارف، مامۆستا نەرمین، د. کەمال مستەفا مەعروف، قەیس قەرەداغی، ئەمەل جبووری، جەلال مەلەک شا، فریاد شیعری، سەید عەلی ساڵحی، کامبیز کەریمی، محەمەد مورتەزایی، ئیسماعیل مەحموودی، ڕێبوار سیوەیلی و سەلاح بەهلوول و دەیان نووسەری دییەوە) کراون بەفەرەنسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و هۆڵەندی و سویدی و فارسی و تورکی.
=KTML_Bold=شیعری بەرگری=KTML_End=
لەتیف هەڵمەت لەبارەی شیعری بەرگری و سیاسی، (پابەندە بەقۆناغێکی دیاریکراوە و زۆر ناژین) ، کە ئەمە وتەی (ئەدۆنیس) ی شاعیرە دەڵێت: جاران بڕوام وابوو کە شیعری دڵداری تایبەتە بە قۆناغێک و شیعری بەرگریش تایبەتە بە قۆناغێکی دی، بەڵام ئێستا بەپێی تەمەن و ئەزموون گەیشتوومەتە ئەوەی کە ژیان سەرتاپای دڵدارییە لەگەڵ هەموو شتێکدا، لەگەڵ (ژن و مانگ و خۆر و ئاو و شیعر و وشەی جوانیدا) ، هەروەها بەرگریش لە هەموویاندا هەیە دژی شتە نێگەتیڤەکانی ژیان، وادەزانم ڕۆژگارێک دێتە پێشەوە کە ئیتر داگیرکاری نامێنێ، بەڵام بەداخەوە وا نییە، هەتا ستەم بمێنێ، شیعری بەرگریش هەردەمێنێ، ئەو کۆمارە پڕ لە بەختەوەرییەی ئەفلاتۆن و فارابی داوای دەکەن مەحاڵە لەسەر زەوی درووست بێ، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین هەتا دونیا هەیە شیعری دڵداری و بەرگری هەر دەمێنێت، شیعری بەرگری سەردەمی بەسەر ناچێت. (مایکۆفسکی) بەخوێندن و ئێسقان مارکسی بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شیعرەکانی لە هەموو شوێنێک دەخوێنرێتەوە، ئەگەرچی (پوشکین) زیاتر دەخوێنرێتەوە، یان (رەسوڵ حەمزاتۆف) کە نووسەرێکی مارکسی بووە، بەڵام بەرهەمەکانی تا ئێستاش دەخوێنرێتەوە بەهەمان شێوە ئەراگۆین شیعری بەرگری هەیە، هەروەها ئەگەر شاعیرێک خۆی بەلایەکدا هەڵنەواسێ و بەپێی ڕەچەتەی ئەو لایەنە شیعر نەنووسێ شیعرەکانی بەسەر ناچن، نووسەر ئازادە لە دەرەوەی ئەدەب چ بیروڕایەکی هەبێت، بەڵام بە تەنیا بۆ بەرژەوەندی حزبێک یان لایەنێک نەنووسێت، ئەدەب هیچ پاسپۆرتێکی نییە و بەنێو چەندین زمانی جیاجیای جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەگەر ئێمە شیعرمان بۆ حزبێک نووسی و لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە خوێنەرێکی جیبۆتی یا ڕووسی یان بەریتانی خوێندیانەوە، چ چێژێک وەردەگرێت؟ ئەگەر شیعر هەڵگری جیهانبینییەکی قوڵ بێت، لە هەموو سەردەمێکدا دەخوێنرێتەوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/532/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەتیف هەڵمەت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەتیف هەڵمەت=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=ڕوانین بۆ گرووپ=KTML_End=
کەشوهەوای تازەکردنەوەی شیعری کوردی لەسەرەتای حەفتاکاندا بەهۆی چەند گرووپێکەوە دەرکەوت، ڕوانینی لەتیف هەڵمەت بەرانبەر گرووپ ئەوەیە کە: گرووپ ڕێککەوتنی چەند کەسێکە لەسەر ئامانجێکی دیاریکراو، واتە ئامانجێک هەیە و چەند کەسێک لە دەووری یەک کۆدەکاتەوە، وەک چۆن لەحزبدا ململانێ هەیە، بەهەمانشێوە لەگرووپی ڕۆشنبیریشدا هەست بە و ململانێیە دەکرێت، بائامانجێکی سەرەکی هەبێت، بەڵام بۆ گەیشتن بە و ئامانجە بیروڕای جیاواز هەیە و هەموو ئەندامانی گرووپەکە یەک بیروڕای جێگیریان نییە، ئێمە وەک گرووپی کفری لەگەڵ ئەوەی ئامانجێکی دیاریکراومان هەبووە، بەڵام ململانێیش لەنێوانماندا هەبوو بۆ ئەوەی خۆمان بەدەستپێشخەری بزانین.
هەرچەندە لەسەرەتادا هیچ بڕیارێکیان نەبووە بۆ دامەزراندنی گرووپی کفری و لەوکاتەدا خوێندکاری ئامادەیی کفری بوون، کە کۆمەڵێک هاوڕێ بوون باسی شیعرمان دەکرد لەوانەش (مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا ئەندامی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان، محەمەد داماو، ئەمجەد شاکەلی و ئەنوەر شاکەلی) کە لەو خوێندنگەیەدا یەکیان گرتووە و باسیان لە ڕۆشنبیری کردووە و بەپێی ئەو گفتوگۆیەی ئەوکاتە کردووەیانە لەسەر شیعرو ئەدەب، لەتیف هەڵمەت و چەند هاوڕێیەکی بیروڕایان جیاواز بووە لەوانی دی، لەبەرئەوە جیابوونەتەوە و بیروِاکانی خۆیان گەلاڵەکردووە بۆ ئەوەی گرووپێک درووستبکەن کە جگەلە و ناوانەش چەند کەسێکی تریش هەبوون کە هەندێ خوێنەرو شاعیری سەرەتایی تورکمان بوون، ئەوانیش زۆرجار بەشداری گفتوگۆکانیان کردووە لەئەنجامی قسەکردندا لەنێو ئەو گرووپەدا کە لە نزیکەی 10 کەس پێکهاتبوون، لەتیف هەڵمەت و ئەحمەد شاکەلی و فەرهاد شاکەلی، چونکە ڕۆحی نوێگەرییان هەبووە و ڕۆحی ئەوان جۆرێکی تربوو، خۆیان وەک گرووپێک جیابوونەتەوە. گرووپی کفری تەنیا شیعری لە خۆنەگرتبوو، بەڵکوو لەو گرووپەدا ئەحمەد شاکەلی چیرۆکیشی نووسیوە.
=KTML_Bold=بنەماکانی ئەو گرووپە=KTML_End=
سەرکێشی یەکێک بووە لەوبنەمایانەی کە ئەو گرووپە ئیشیان لەسەر کردووە و بەرای لەتیف هەڵمەت گۆڕانکاری ڕژێمی پادشایەتی لە ئێراقدا بۆ ڕژێمی کۆماری سەرکێشی کۆمەڵێک ئەفسەری ئێراقی بوو لە سەروویانەوە (عەبدولکەریم قاسم) کە ڕژێمی پادشایەتی گۆڕا و ڕژێمی کۆمارییان دامەزراند، هەر بۆیە دەڵێت: ئێمە یەکێک لەبنەما هەرە سەرەکییەکانمان سەرکێشی و خۆدەرخستن بوو، بەیاننامەی سووریالییەکان و هەواڵی سووریالییەکانمان لە گۆڤاری (شیعری 69) ی ئێراقی و گۆڤاری (شیعر) ی لوبنانیدا خوێندبۆوە و زۆر کاریگەریی ئەوانمان لەسەر بوو، بەتایبەتی کاریگەریی (سلڤادۆر دالی) مان لەسەر بوو، کە زۆر شێتانە هەڵسوکەوتی کردووە، هەروەها هەندێ لەشێتییەکانی (مایکۆفسکی) کە خوێندبوومنەوە، مایکۆفسکی بەکراسێکی زەردەوە لەشاقەمەکەی مۆسکۆدا شیعری خوێندۆتەوە، بۆیە بەردەوام حەزمدەکرد لەکاتی شیعر خوێندنەوەدا کراسێکی زەرد لەبەر بکەم.
بتەکانم هەمووی پەراش پەراش دەکەم
من چۆن ئیتر بەئارەزووی دڵی ئێوە تەراش ئەکەم
لەتیف هەڵمەت بۆ ئەم دێڕە شیعرییە دەڵێت: ئەمە لەپێشدا یاخیبوونێکی سەرکێشی بوو، بەڵام سەرکێشی بەبەرنامەوە، ئێمە بەرهەمی شیعری نوێ و چیرۆکی نوێ و ڕۆمانی نوێی ئەوروپی و عەرەبیمان دەخوێندەوە، لەو سەردەمەدا (ناتالی ساروت) و (سلڤادۆر دالی و پیکاسۆ) مان دەناسی، ئەمانە کە بەگیانێکی نوێگەرییەوە لە بواری شێوەکاریدا کاریان دەکرد. ئێمە زیاتر ڕووکەش و سەرکێشییەکەیمان وەرگرتبوو کە دوایی بوو بەبەرنامە بۆ گۆڕانکاری.
=KTML_Bold=سۆفیگەرێتی=KTML_End=
سۆفێگەرێتی لەلای لەتیف هەڵمەت جیایە لە شەریعەت و سۆفیگەرێتی ئیسلامی، لە ئەنجامی ئەوەدا هاتۆتە کایەوە کە ناسیۆنالیزمی عەرەبی جڵەوی فەرمانڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیان گرتە دەست، ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان کرد بەهۆکارێک بۆ دایگرکردنی وڵاتان و چەوساندنەوەی گەلان و تالانکردنی ماڵ و سەرو سامانی ئەو ناوچانە و وڵاتانەی عەرەب بوون، کاتێ مێژووی دوو دەوڵەتی زلهێزی وەکوو ئەمەوی و عەباسی دەخوێنینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە چۆن ئەم دوو دەوڵەتە ئیسلامیان وەکوو پەیامێکی پیرۆز ئاڕاستەی خەڵکی دی نەکردووە، بەڵکوو وەکوو گوزەرێک بەکاریانهێناوە بۆ تالانکردن و سڕینەوەی کولتوورو ناسنامەی ئەو گەل و نەتەوانەی کە عەرەب نەبوون و بۆ ئەم مەبەستەش سوپایان ناردۆتە سەر سەدان وڵات وەکوو هیندستان و تاجیکستان و تورکستان و ئەرمەنستان و گورجستان و کوردستان و خۆراسان و...هتد
بەسەدان هەزار ژن و کچ و منداڵیان لەپاشکۆی ولاخەکانیان بەدیلی دەهێناو لە بازاڕەکانی بەغدا و بەسرا و قاهیرە و شام و مەککە و مەدینەدا هەراجیان دەکردن و ئەتک دەکران و داوێن پیسیان لەگەڵدەکرا نێربازی لە دەربارەی خەلافەتی دەوڵەتی عەباسدا برەوی پێدراو، هەندێ لە خەلیفە عەباسییەکان سەرباری هەزاران کەنیزەک و کچۆڵە دەیان منداڵی جوانیان لەکۆشک و تەلارەکانیاندا مۆڵدا بوو داوێن پیسیان لەگەڵدا دەکردن، بەمجۆرە مرۆڤ کەمەزنترین و پیرۆزترین ئەفرێنراوی خوایە لەلایەن خەلیفە ئەمەوی و عەباسییەکانەوە بەناوی پیرۆزی ئیسلامەوە سووک و ڕیسوا دەکراو هەموو مافەکانی پێشێل دەکرا، ئیتر لەئەنجامی ئەم لەڕێ لادان و پێشلێکارییەی فەرمانڕەواکانی عەرەبەوە ڕێبازێکی دی لە ڕووبەڕووی ئیسلامدا هاتەکایەوە و بەرانبەر شەریعەت وەستا و ئەو ڕێبازەش تەسەوف بوو.
داهێنانەکانی لەتیف هەڵمەت جگەلەوەی گەورەترین بەرهەم و شۆڕشی بەشیعری نوێگەری کوردی بەخشیوە و سەرەرای بەرهەمە ئەدەبییەکانیشی شیعر و چیرۆکی بەخەیاڵی زانستی و ئەفسانەیی بۆ دنیای جوانی و بێگەردی منداڵ بەرهەمهێناوە، دەشێ ڕووداوی خەیاڵی سەرسوڕهێنەر ڕۆژێ لە رۆژان ڕووبدەن، بەتایبەتی چیرۆکی خەیاڵی زانستی کە زۆرجار ڕووداوە لەخەیاڵ درووستکراوەکانی پەیوەستن بەداهێنراوەکانی بواری فیزیا و فەلەکگەریی و گەردوونناسییەوە هەروەک منداڵ لە خەیاڵدا دەفڕێت یاخود لەژێر ئاودا دەم دەکاتەوە و ناخنکێ، ئەوەی ئاشکراشە داڤنشی هونەرمەندی ئیتاڵی چەندین سەدە بەر لەداهێنان تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی بەخەیاڵ وێنەی کێشاون، داواتر ئەو خەیاڵە لەلایەن زانایانی بواری فیزیاوە بەراستی بەرجەستە کراوە و بووەتە بەشێک بەپێویستەکانی ژیانی دەوڵەت، لەتیف هەڵمەت پێیوایە چیرۆکنووسی بواری منداڵ دەتوانێ کەڵک لە فەنتازیای خەیاڵ و دارشتن و ناوەرۆکیان ببینێ و بەخەیاڵی خۆی بە جۆرێکی نوێ بۆ منداڵ دایدەڕێژێتەوە.
=KTML_Bold=دەربارەی چەند نووسەرێک=KTML_End=
لەتیف هەڵمەت دەربارەی چەند نووسەرێک بەمشێوەیە ڕای خۆی لەسەرییان دەردەبڕێت:
ئەدۆنیس: مامۆستای نوێگەری شیعری عەرەبییە و کاریگەرییەکانی بەشیعری کوردیشەوە دیارە.
عەبدوڵڵا پەشێو: شیعری کوردی بەبێ عەبدوڵڵا پەشێو ناتەواوە و کەلێنێکی تێدەکەوێت.
شێرکۆ بێکەس: ڕەوتی شیعری کوردی بەبێ شێرکۆ بێکەس ڕەوتێکی ناتەندرووستە و هێڵێ ئاسایی خۆی لەدەست دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا خۆزگە هەندێک شیعری هەیە نەینووسیایە.
بەختیار عەلی: جوانییەکانی لە رۆمانەکانییدایە، نەک لە شیعرەکانییدا، چونکە ئەوەی ئەو لە شیعردا دەیکات پێشتر هەمووی کروان، هەر بۆیە ئەو بە رۆمانەکانییەوە دەبێتە نووسەرێکی سەرکەوتوو.
محمەد عومەر عوسمان: یەکێکە لە یاخیگەرییەکانی شیعری کوردی، بەبێ شیعریش ژیان و هەڵسوکەتی ئەو بەشێکە لە یاخبوون.
محەمەد ماغوت: چاوگەیەکی نوێگەریی بوو بۆ ئێمە و زۆریش لەوەوە فێربووین.
گرووپی ڕوانگە: ئەگەر گرووپی کفری نەبوایە، گرووپی ڕوانگە درووست نەدەبوو، یان درووستبوونی دوادەکەوت.
ڕامبۆ: سەرچاوەیەکە بەردەوام دەبێ بخوێنرێتەوە.
سەلیم بەرەکات: لەگەڵ ئەوەی ئەدۆنیس دەڵێ (کلیلی زمانی عەرەبی لە گیرفانی کوردێکدایە) ، بەڵام من چێژم لەهیچ شیعرێکی بەرەکات نەبینیوە.
ئەنوەر مەسیفی: خاوەنی شێوازێکی تایبەتە بەخۆی و لە شیعرەکاندا زیاتر بایەخ بەفۆرم دەدات نەک بە ناوەرۆک.
بەرهەمە بڵاوکراوەکانی لەتیف هەڵمەت لە چەند بەرهەمێکی شیعری پێکهاتوون لەگەڵ چەند لێکۆڵینەوە و شیعرو چیرۆک بۆ مناڵان، هەروەها زۆر بەرهەمی شیعری بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە بەناوی (المدن الحدیدیة، شیخوخە کیلوباترا واطفال المطر) .
لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند شاکاری ئەدەبییە و خاوەن ئەزموونێکی دیاری نێو ئەدەبی کوردییە، تا ئێستا چەند خەلاتێکی وەرگرتووە لەوانە (خەلاتی ئاپیک لە سوید بۆ بەرگی یەکەمی دیوانی مناڵان ساڵی 2000، خەلاتی زێڕینی باوەگوڕگوڕ ساڵی 2005، خەلاتی زێڕینی ئیبراهیم ئەحمەد ساڵی 2008، خەلاتی وەزارتی ڕۆشنبیری هەرێم لە شیعری منداڵدا... هتد) .

لەتیف هەڵمەت بە درێژایی 30 ساڵ خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردییەکێکە لە خودانی ڕەوت و شێوازی نوێ لە وێژەی کوردیدا.

=KTML_Bold=هەندێ لە بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەمانەن:=KTML_End=
- خواو شارە بچکۆلەکان
- ئامادە بوون بۆ لە دایک بوونێکی تر
- پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە
- گەردەلوولی سپی
- ئەو هۆنراوەیە کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ
- ئەو نامانەی کە دایکم نایان خوێنێتەوە
- وشەی جوان گوڵە گوڵ
- سروودی هەژاران
- ئەم ڕووبارە وشک ناکات
- گورگەکانی لەتیف هەڵمەت


سەرچاوە :
گۆڤاری ڕۆڤار ژمارە 49
ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ
ڕووبەڕوو لەگەڵ لەتیف هەڵمەت، دیداری شەمێران سڵێمان [1]
www. knwe. org
ئەم بابەتە 79,352 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ڕۆژنامە | کوردیی ناوەڕاست | ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ
فایلی پەیوەندیدار: 23
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 78
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1947 (77 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کفری
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 79,352 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.11 چرکە!