پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,779
وێنە 105,831
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هە...
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
مەلا خدر عەباسی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû4
English1
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا خدر عەباسی

مەلا خدر عەباسی
مەلا خدر عەباسی (1934 - 1997) ڕێبەر و دامەزرێنەری ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
لە مانگی نۆڤەمبەری 1934 (خەزەڵوەری 1313 ک.ه) لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە گوندی #سیسێر#ی ناوچەی گەورکی #سەردەشت# هاتۆتە دنیاوە. سەرەڕای دەست کوورتی بنەماڵەکەشیان و لە کاتێکدا هێشتا تەمەنی لە 5 ساڵ تێ پەڕی نەکردبوو، باوکی لە مزگەوتی دێ لەلای مامۆستای گوند نایەبەر خوێندن. ئەو زۆر زوو قۆناغەکانی فەقێ یەتی بڕین و پلە بە پلە ڕادەی زانست و ئاستی تێگەیشتنی دەچووە سەر. بۆ زیاتر کۆکردنەوە زانستەکان زۆر لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران و باشووری کوردستان گەڕاوەو وەک پیشەی فەقێ یەتی و باوی مەلایەتی هەمیشە بەدوای مامۆستا ناسراو و زانا گەورەکانی کوردستاندا گەڕاوە تا لە خزمەت ئەواندا درێژە بە خوێندن بدا. هەر بۆ ئەو مەبەستە ساڵی 1334 (1955) دەچێتە خزمەت زانای ناودار مامۆستا مەلا محەمەد #بۆکان#ی (مەلا محەمەد ڕەئیس) کە لە گوندی (#گەڵاڵە#) ی شینکایەتی #شاباژێڕ#ی باشووری کوردستان مامۆستا بوو.
لەوێ دوایین دەرسەکانی فەقێ یەتی دەخوێنێ و پایزی 1335 (1956) لەوێ ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ، پاشان دەگەڕێتەوە ناوچەی سەردەشت و ماڵ پێکەوە دەنێ و لە گوندی (#سارتکێ#) ی ناوچەی گەورک دەبێتە مامۆستا و فەقێ ی لە دەور کۆدەبنەوە و دەست بە وانە وتنەوە دەکا.
لە مزگەوت و حوجرە و منارەکانەوە جەماوەر بە گشتی و فەقێ و قوتابییەکانی بەتایبەتی لە ستەم و زۆریی ڕژیمی شایەتی وریا دەکردەوە بە جۆرێک کە بە یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی کوردستان، لە پەیوەندی لەگەڵ دژایەتی کردنی ڕژیمی شا و ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک دا، ناسرابوو. زۆری پێ نەچوو لە 10 ی خەزەڵوەری 1338 (1959) دا بە تاوانی دژایەتی کردنی ڕژیم و هاندان و ئامادەکردنی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان لە دژی دەسەڵاتی شا، لەلایەن ساواک (دەزگای ئەمنییەتی ڕژیمی شا) ەوە گیرا و ڕەوانەی زیندانە بەسام و ترسناکەکانی قزل قەلعە و قەسری قاجار لە تاران کرا. پاش چەند مانگ مامۆستا خدر حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا درا بەڵام ڕوودانی چەند گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا و لە هەمووان گرنگتر هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە باشووری کوردستان دا وایان کرد ڕژیمی شا چاو بەسەر حوکمی گیراوە سیاسییەکاندا بگێڕێتەوەو لە ئەنجامدا ڕۆژی 23 ی خاکەلێوەی 1341 (#12-04-1962#) مامۆستا لە گرتووخانە ئازادکرا. لە ڕاپەڕینی ساڵانی 46-47 دا کە تێیدا پۆلێک ڕۆڵەی کورد ئاڵای دژایەتی ڕژیمی شایان هەڵکرد مەلاخدر لە ڕێنوێنی کردن و پارێزگاری کردنی ئەو لاوانەلاری نەکرد بەتایبەتی کە ژمارەیەکی بەرچاویان خەڵکی ئەو ناوچە و دەوروبەرەبوون کە مامۆستای لێ بوو. هاوینی 1347 (1968) ڕژیم پەلاماری گرتنی نەیارانی خۆی دەستپێکردەوە و لەو نێوەشدا مەلاخدر لە ڕیزی پێشەوەی ئەوانە بوو کە ڕژیم بە نیازی گرتنیان بوو، بۆیە مامۆستا لە دەرفەت کەڵکی وەرگرت و خۆی گەیاندە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلوول و لە گوندی (#بۆسکێن#) ی ناوچەی پشدەر بوو بە مامۆستا. لە زستانی هەمان ساڵدا و کاتێک کەشوهەوای سیاسی ئێران کەمێک لەبار بووەوە گەڕایەوە گوندی سارتکێ و سەرلەنوێ لە کاری پێشووی تێ هەڵچووەوە.
دوای سەرکەوتنی شۆڕش و ڕووخانی ڕژیمی شا ش لە ڕاپەڕینی ئێران ساڵی 1357 (1979) مامۆستا وەک سەرکردەیەکی کورد و نوێنەری ناوچەی سەردەشت لە چەندین کۆبوونەوەی وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی تازەدا ئامادە بوو. لە یەکەم کۆبوونەوەی نوێنەرانی کورد لە #مەهاباد# و لە کۆبوونەوەی ڕێبەرانی ئایینی خەڵکی کوردستان بۆ داڕشتنی بەیاننامەی سێ ماددەیی لە شاری #سەقز# و هەروەها لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای شەڕی سێ مانگەدا مامۆستا چالاکانە بەشداربوو. سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی موسڵمانی ئێران و دامەزرانی حکومەتێکی ئیسلامی کە لەژێر سایەی دا گەلی موسڵمانی کوردیش بە هەموو مافە ڕەواکانی خۆی بگا لە ئاواتەکانی مامۆستا خدر بوون.
دوای داسەپاندنی شەڕ لەلایەن ڕژیمی تازەوە مامۆستا بۆ ماوەیەک لە دەفتەری #شێخ عزەددین حسێنی# دا کاری کرد بەڵام کاتێک بۆی ڕوون بووەوە کە ویستەکانی ئەو و ڕێبازی (شێخ) بە یەک ناخۆن لەگەڵ پۆلێک مامۆستا و زانای تر وەلایان ناو پاش لێکدانەوەیەکی ورد و هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و هەمەلایەن لە5 ی خەرمانانی 1359 (#27-08-1980#) دا ڕێکخراوێکی سیاسی کوردیان بەناوی ڕێکخراوی خەبات ی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران خەبات کە خاوەنی بەرنامە و چارەسەری ئیسلامیی بۆ کێشەی کورد بوو دامەزراند. لە 3 ی جۆزەردانی 1366 (#24-05-1987#) و دوای وەلانانی کۆمەڵێک لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی خەبات، مامۆستا مەلا خدر کرا بە بەرپرسی یەکەمی ڕێکخراوی خەبات، ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
مامۆستا خدر نووسەر و شاعیرێک بوو کە سەدان وتار و زنجیرە وتاری گەورە و گچکە و لێکۆڵینەوە و هۆنراوەی نووسیوە و لە ڕادێو و بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی خەبات، ی شۆڕشگێڕ وەک گۆڤارەکانی تێکۆشان و بێستان و زۆر جێگەی تردا بڵاو کردووەتەوە. سەرەتای ساڵی 1375
(1996 ز) نیشانەکانی نەخۆشییەکی کوشندە لە جەستەی مامۆستادا سەریان هەڵدا. سەرەتای بەهاری 1376 (1997) بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێک کاروباری سیاسی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی سەردانی ئەوروپای کرد و پاش چەند مانگێک بەرەو کوردستان گەڕایەوە، لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا بوو کە هەواڵی شەهیدکرانی کوڕێکی بە ناوی خالید عەباسی ڕۆژی 16-03-1376 (#06-06-1997#) بەدەستی ڕژیمی ئێران لە شاری #سلێمانی#، پێ گەیشت. کۆتایی هاوینی هەمان ساڵ بە مەبەستی چارەسەرکردن سەفەرێکی تری ئەوروپای کرد. سەرەنجام ڕۆژی 13-09-1376 (#04-11-1997#) لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد چەند ڕۆژ دواترلە ڕێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەو شارە بەخاک سپێردرا.[1]
ئەم بابەتە 71,583 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-11-1997 (63 ساڵ)
پارت / لایەن: سازمانی خەبات
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەردەشت
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 71,583 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مادلین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
15-06-2018
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
07-06-2020
هاوڕێ باخەوان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,779
وێنە 105,831
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مادلین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
فۆڵدەرەکان
کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - زمانەوانی و ڕێزمان کورتەباس - جۆری وەشان - چاپکراو کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!