پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
سۆران سەقزی - خەبات شافێعی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter2
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 2
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سۆران سەقزی

سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی (07-10-1979) لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری #سەقز# لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواوکردووە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە ڕشتەی حەساوداری وەرگرتووە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بووە و کاروباری بازرگانی کردووە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا ساڵی 1364ی هەتاوی لە ئاوایی یازی بڵاغی سەر بە ناوچەی فەیزوڵابەگی سەقز لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی بەخت کرد.
سۆران سەقزی هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ڕووی لە مزگەوت و تەکییەکانی شاری سەقز کردووە و ئۆگریەکی زۆری بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و هەروەها ئەشعار و هۆنراوە ئایینییەکان بووە و سەرەنجام ساڵی 1373 لە تەمەنی 15 ساڵیدا لەتەکییەی حاجی شێخ هادی هاشمی قبووڵی بەیعەتی کردووە و بوەتە مورید و دەروێشی تەریقەتی پیرۆزی قادری سۆڵەیی و تا ئێستاش وەفادار بەو بەیعەتە ماوەتەوە.
ناوبراو زۆر زوو خۆی لەنێو ئەم تەریقەتەدا پێدەگەێنێت و پاش ماوەیەکی کوورت لەلایەن خوالێخۆشبوو حەزرەتی حاجی شێخ هادی هاشمی کە ئەو کات ئاوارە و پەڕیوەی هەندەران بوو و لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێ بوو، بە فەرمی ئیجازەی تێغ بازی پێ ئەدرێت و پاش ئەم بڕیارە سۆران سەقزی لەگەڵ وەڤد و کاروانەکانی تەریقەتی قادری بە مەبەستی ئێرشاد و جەولەی دەروێشی سەردانی زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان و بە تایبەت ناوچەکانی: سەقز، سنه، مەهاباد، بۆکان، بانه، سەردەشت، کامیاران، قوروە، کرماشان و جوانڕۆ، دەکات و بە خواردنی بەرد و تیغ و هەروەها تێغ بازی و عەمەلیاتی خارق العاده خەڵک و جەماوەری ئەم ناوچانەی ئیرشاد کردوه.
سۆران سەقزی پاش وەفاتی حەزرەتی حاجی شێخ هادی، جارێکی دیکە بەیعەت لەگەڵ جێگەداری ناوبراو واتە دوکتور شێخ حەسەن هاشمی دەبەستێت و پەیمانی بەڵێن و وەفاداریی بە تەریقەتی قادریی سۆڵەیی نوێ دەکاتەوە. دواتر بەهۆی لێهاتوویی و چالاک بوونی لە ڕادەبەدری ناوبراو لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تەریقەتیدا لەلایەن شێخ حەسەنەوە بە فەرمی بەرپرسایەتی بەشی تەبلیغات و چالاکییەکانی ڕاگەیاندنی لە ناوچەکانی سەقز، بۆکان و مەهاباد پێ ئەسپێردرێ و تا کاتی بەجێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆیشتن بۆ هەندەران بە لێوەشاوەییەوە ئەم بەرپرسایەتییە بەڕێوە دەبات.
دەروێش سۆران، جگە لەم بەرپرسایەتییەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی موردید و مەنسووبانی تەریقەتی قادریی سۆڵەیی لەنێو شاری سەقز و گوندەکانی ناوچەی خوڕخوڕەی لە ئەستۆ دەبێت و جگە لە ڕاپەڕاندنی کاروباری تەکییەی سەقز بە شێوەی بەردەوام سەردانی گوندەکانی ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز دەکات و وەک پردی پەیوەندی لەنێوان شێخ حەسەن و موریدەکانی ئەم ناوچە، مەئموریەت و ئەرکە پیسپێردراوەکانی ڕادەپەڕێنێت.
ناوبراو جگە لە بەشداری لە زۆربەی ئێرشاد و جەولە دەروێشیەکانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، چەند جارێک لەسەر فەرمانی شێخ حەسەن سەردانی باشووری کوردستانی کردووە و لەگەڵ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە شاری سلێمانی و شێخ بابەعەلی سۆڵە لە شاری هەڵەبجە کۆدەبێتەوە و پەیامی شێخیان پێ ڕادەگەێنێت.
سۆران سەقزی لەو ماوەیدا کە لە شاری سەقز بووە دەیان جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و بەردەوام وەک کەسێکی ئایین خواز و نیشتمانپەروەر لەژێر گوشار و چاوەدێریی دەوڵەتدا بووە و بۆ ماوەیەکی کوورتیش بە تاوانی ئەوەی کە گوایە ئیسلامییەکی توندڕەوە دەسبەسەر کراوه، بەڵام پاش ئەوەی ئەم تاوانە بەسەریدا ساخ نابێتەوە ئازاد دەکرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ڕەوتە ئایینییە کە ناوبراو چالاکی تێدا دەکات وەکوو ڕێبازێکی عیرفانی و مەعنەوی بە دوور لە کێشەی سیاسەت و دەسەڵاتخوازی، تەنیا خۆی لە پەیوەوەندێکی ڕۆحانی و خۆشەویستی لەنێوان تاک و خوداواەندا دەبینێتەوه.
ناوبراو جگە لەوەی کە وەک چالاک و هەڵسووڕێکی ئایینی لە شاری سەقز ڕۆڵی بینیوە، وەک ناسیۆنالیستێکی کوردپەروەر و هەڵسووڕ لە بواری دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورددا چالاکی کردووە و بەردەوام بە شێوازی جۆراوجۆر خزمەتی بە پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی لەنێو لاوانی سەقزدا کردووە و بە کردنەوەی کلاسی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەی نافەرمی دەیان منداڵ و لاوی ئەم شارەی فێری خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی کردووە.
سۆران سەقزی ساڵی 1379ی هەتاوی شاری سەقزی جێهێشت و لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید نیشتەجێ بوو، بەڵام لە هەندەرانیش درێژەی بە چالاکییە ئایینی و نەتەوایەتییەکانی دا و هەنووکە وەک وتەبێژی تەریقەتی قادری لە دەرەوەی وڵات ڕۆڵ ئەگێڕێت و تا ئێستا جگە لە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر، لەگەڵ چەندین وەڤدی داکۆکیکەر لە مافی مرۆڤ و هەروەها بەرپرسانی باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێکی ئەورووپی دانیشتووە و کێشەکانی بەردەم چالاکانی ئایینی ئەهلی سونەت لە کوردستان بە گشتی و مورید و مەنسووبانی تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی بە تایبەتیی باس کردووە.
هەروەها ناوبراو پاش چوونە دەرەوە لە ئێران خەبات و چالاکی خۆی لەنێو یەکێک لە حیزبەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا دەستپێکرد و ماوەی 2 ساڵ وەک بێژەری ڕادیۆ دەنگی کوردستان و 2 ساڵیش وەک بێژەر و بەرپرسی ڕادیۆ دەنگی لاوان لە شاری ستۆکهۆڵم کاری کردووە و دواتر بۆ ماوەی 2 ساڵیش وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری بەرنامەی لاوان لە کاناڵی ئاسمانی تیشک تیڤی، دەوری بینیوە.
کاک سۆران سەقزی هەروەها لە کۆنفرانسی پێنجەمی یەکییەتی لاوان لە وڵاتی سوید وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی هەڵبژێردراوە و لە کۆنفرانسی شەشەمی ئەم ڕێکخراوەدا بە دەنگێکی زۆرەوە وەک ئەندامی ئەسڵی دەنگی هێناوەتەوە و تا کۆنفرانسی حەوتەم وەک بەرپرسی گشتیی تەشکیلات و ڕێکخستنەکانی یەکییەتی لاوان لە وڵاتی سوید کاری کردووە و لە کۆنفرانسی حەوتەمییشدا دیسانەوە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەکه، وەک ئەندامی ئەسڵی هەڵبژێردراوە و ئەرکی بەرپرسایەتی کۆمیسیۆنی چالاکییەکانی لاوانی لە وڵاتی سوید بۆ دیاری کراوە. شایەنی باسە کە ناوبراو جگە لەو بەرپرسایەتییانە کە لەسەر ئاستی وڵاتی سوید بە گشتی بویەتی، ساڵێکیش وەک بەرپرسی تەشکیلاتی لاوان لە شاری ستۆکهۆڵم و ساڵێکیش وەک بەرپرسی گشتیی یەکییەتی لاوان لە شاری ستۆکهۆڵم هەڵبژێردراوە و دەورەیەکیش وەک موشاور و ڕاوێژکاری بەرپرسی گشتیی لاوان لە دەورەی وڵات لەلایەن بەرپرسی ئەوکات بەڕێز کاک ڕەحیم ڕەشیدی دیاری کراوە.
ئێستا ماوەی نزیک بە یەک ساڵە سۆران سەقزی سەرقاڵی ئامادە کردنی پڕۆژەێکی گەورەی تلویزیۆنییە کە لە 30 وڵاتی جیاوازی جیهان، ئامادە دەکرێت و بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوه. شایەنی باسە ئەم بەرنامە تلویزیۆنییە کە بە یەکێک لە پڕخەرجترین بەرنامەکانی مێژووی تلویزیۆنە کوردییەکان دادەنرێت، بەرنامەیەکی گەشتیاریی و تەفریحی و سەرنج ڕاکێشە کە لە پێنج قاڕەی جیهان ئامادە کراوە و هەنووکە لە قۆناغەکانی کۆتایی خۆی نزیک بوەتەوە.
لە کۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین کە ئێستا کاک سۆران سەقزی:
وتەبێژی تەریقەتی قادری سۆڵەیی لە دەرەوەی وڵاته
ئەندامی ڕێکخراوەی میراتگرانی سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیووبییه
ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه
ئەندامی یەکییەتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانه
ئەندامی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سویدە
ئەم بابەتە 21,602 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 07-10-1979
ڕۆژی کۆچی دوایی: 08-05-2017 (38 ساڵ)
جۆری کەس: ڕاگەیاندکار
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەقز
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-08-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,602 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.17 KB 30-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
کورتەباس
پێداچوونەوە
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
کورتەباس
پێداچوونەوە
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕاگەیاندن پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - سەربازی (پێشمەرگە، گەریللا، شەڕڤان، ئاسایش، پۆلیس و ...) ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - کەرکووک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.89 چرکە!