چل چەمە - چل چەشمە، یەکێکە لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەکەوێتە شاری سەقز.بەززاییەکەی نزیکەی (3350)م لە ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی شلێر و بە خاکی ڕۆژهەڵاتدا درێژدەبێتەوە بەرەوە باشوور، پشتێنەیەکی گرنگ پێکدەهێنێت و بەربەستی گاڕان لە سەر ڕێگەی سنە و مەریوان دروست دەکات.درێژبوونەوەکەی بەرەو ڕۆژهەڵات، بریتییە لە سنووری باشوور حەوزەی جەغتوو، لە باکوورە و بەرەو گۆلێ ورمێ هەڵدەکشێت.