ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2015 بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە ئامادەبوونی پاڕێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی ڕۆژی جیهانی تالاسیما بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بە ژمارەی تووشبووانی تالاسیما لە شاری هەولێر کرد کە ژمارەیان (800) نەخۆشبووە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی هەولێر کرد بۆ نەخۆشانی تالاسیما کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سەنتەرێکیان بۆ دابینکراوە تاوەکو سەنتەری نویێ تالاسیما تەواو دەبێت کە بەهۆی قەیرانی دارایی لەئێستادا کارەکانی وەستاوە.
ئاماژەی بەوە کرد له و سەنتەرەی کە پێشکەشیان کراوە (20) قەرەوێڵەی خاواندنی نەخۆش هەیە و ڕۆژانە (35) نەخۆشی تێدا دەخەوێنرێت هەروەها مانگانە (830) بوتڵی خوێن لە نەخۆشانی تالاسیما ده درێت هەروەها ڕۆژانەش پشکنینی تایبەت بە تالاسیما بۆ ئه و کەسانە دەکرێت کە هاوسەرگیری دەکەن مانگانە زیاتر لە (230) پشکنین ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی وتیشی: "کە ساڵی ڕابردوو (12) حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی تالاسیما کۆچی دوایی کردووە، هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ دابینکردنی پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ نەخۆشانی تالاسیما".
- 09-05-2015