شەهید بە کەسێک دەلێن کە لە ڕێگای ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی ڕاستەقینە گەڵان و مرۆڤایەتی گیانی خۆی بەختکردبێت، زۆر کەس هەن کە بۆ مانەوەی دەسەڵاتێک وەک بەکرێگیراوێک بۆ جێگەو و مادیات لە سەرکوتکردنی ئازادیخوازان ڕۆلیان هەبو ئەو کەسانە لە ئەدەبیاتی ئازادیخوازی و دمکراسی هیچ پێناسیەیەکیان بۆ ناکرێت. هەر وەک دەزانن پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا، کۆماری سێدارەی ئیسلامی پۆلێک تێکۆشەر و زیندانی سیاسی لە داردا! ئەوە یەکەمین جار نەبوو ڕژێم دەست بۆ تاوانی کوشتاری زیندانیانی سیاسی بەرێت. بەلکە کۆماری سێدارەی ئیسلامی بە درێژایی تەمەنی نەگریسی، لە بەرامبەر هەر خواستێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی گەلانی وەتەنگ هاتوی ئێراندا، جگە لە سەرکوت و زیندان، وەلامێکی تری نەبوە! بە درێژایی ئەم سێ دەیەیەی دوایی کۆمەلگەی ئێران و خەلکە ئازادی خوازەکەی، ڕەشترین جۆری ڕژێمی سیاسیان بەسەردا سەپاوە، ڕژێمێک کە سڵ لە هیچ تاوانێک ناکاتەوە بۆ مانەوەی دەسەلاتی سەرکوتگەرانە و دژی ئازادی خۆیی. ئەم ڕژێمە دژی مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤە، دژی هونەر و ئەدەبی ئازادی خوازانەیە، دژی مافەکانی منداڵان، جەوانان و ژنانە، دژی مافی میللەت و ئاین و ئاینزا جیاوازەکانە.بەدرێژایی تەمەنی نەگریسی، ڕژێمی ئاپارتایدی جنسی وەرێخستوە و ڕەشترین جۆری چەوسانەوەی مەزهەبی بەسەر ژیاندا سەپاندووە. سەرانی ئەم ڕژێمە درندەیە، ڕاستە لە سەدەی بیستویەکدا دەژین، بەلام بە ئاوەزو بیرکردنەوە و پێوەرەکانی نائینسانی و نادیموکراتیانە دەیانەوێت کۆمەڵگا بەڕێوە بەرن..
چواردەیە سەرکوت، زیندان و شکەنجە و سێدارە، نەیانتوانیوە دەسەلاتی مەزهەبی لە ئیراندا، جێگیر بکەن. ئەمە واقعیەتێکە ڕژێم و لایەنگرانی پێش نەیارانی دانیپێدا دەنێن. ئەم ڕژێمە بەبێ سەرکوتی خوێناوی کۆمەلگە، تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش ناتوانێت درێژە بە دەسەلاتی ملهور و دکتاتۆریانەی بدا، بەڵام سەرەڕای ئەم هەلوومەرجە سەرکوت و مەینەت بارە، سەرەڕای ڕیزی سەدان هەزاری سێدارە دراوەکان، خەلکی تێکۆشەری ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لە مەیداندان و هەر ڕۆژە بە سەدان زمان " نا " بە دەسەلاتی ڕژێم و سیاسەتە سەرکوت گەرەکانی دەڵێن..
کاتێک ڕژێم لە بەرامبەر پێداگری خواستەکانی خەلکی کوردستاندا ڕێگەچارەیەک شک نابات و لە پێناو سەپاندنی ملهوری و پاشەکشەکردن بە خواستەبەرهەقەکانی ئەم خەلکەدا، پەنا بۆ لەداردانی شەریفترین تێکۆشەرانی ئەم خەلکە، لە سیاچالەکانیدا دەبات. ئەوە دوپاتکردنەوەی کردەوە زەبونەکانی ئەم چواردەیەی دواییە و جگە لە ناکامی ئەم سیاسەتە شتێک نەسیبی ڕژێم و دەسەلاتە نەگریسەکەی نابێت.پێچەوانەی خواستەکەی ڕژێم، ئیرادەی ڕاوەستاوی و قارەمانانەی خەلکی کوردستان تا دێت ئەستوورتر و ڕاوەستاوانەتر دەبێت. خودی مانگرتنی سەراسەری ڕۆژانی دوای قەنارەی تێکۆشەرەکانی گوڵانی ساڵی 2010 لە هەر بەڵگەهێنانەوەیەک ئاشکراتر ئەو ڕاستیەی نیشاندا کە گەلی ئێمە تێکۆشەرە زیندانیکراوەکانی بە تەنیا جێ ناهێلێت و خاوەنداریەتیان لێدەکات..
ئێمە وەک پلاتفۆرمی هۆرام پێمان وایە شەهیدان سەروەری ڕاستەقینەی شۆرشەکەمانن و هەر گەلێک شەهیدی نەبێت نرخی نییە لە سەر ئەوە ئەساسە لە یادی پێنچ سالەی لە سێدارەدانی (فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان) پەیمان لە گەل ئەو شەهیدانە و خانەوادەی سەربەرزو تەواوی تێکۆشەرانی ئێران و کوردستان دوپاتدەکەینەوە کە بە درێژەدان بە ڕێگاکەیان، بە پابەندبون بە ئامانجەکانیان، ڕێز لەیاد و خەباتیان دەگرین..
مەرگ بۆ کۆماری مەرگ دۆستی ئیسلامی
بژی پێکەوە ژیان و ئازادی گەڵان
پلاتفۆرمی هۆرام - 09-05-2015