بەکوێخا ڕەسوڵیش ناسراوە، ساڵی(1788)سەرۆکایەتی هەمەوەندەکانی کردووەو لە بازیان قورەتە دانیشتووەو پاشان هاتۆتە سەر قەڵای چەمچەماڵ. سوودی لەو قشڵە سەربازییەی تورکەکان وەرگرتووە کە لە گوندی قورەتە دروستیان کردووەو تا کاتی ئەنفال پاشماوەکانی بەجوانی مابۆوەو بەقەڵای کوێخا ڕەسوڵ ناو دەبرا. پاشان کوێخاسڵێمانی ناردۆتە گوندی مۆفەر نوزدەجار لەسەردەمە جیاوازەکاندا لە سەر قەڵای چەمچەماڵەوە لە دژی ڕۆم و عەجەمەکان جەنگاون و ئاوارەی دیوی ئێران بوونە و بە چەمچەماڵییە ئازاکان لەسەر قەڵای چەمچەماڵ ناویان دەرکردووەو ئیتر لەسەر ئەو بنەمایەش ناوی چەمچەماڵ بەسەر ئەم قەڵایەدا بڕاوە. وەکو دەگێڕنەوە کوێخا ڕەسوڵ لە گوندی (عەمشە) گیراوەو لە بەندیخانەی قشڵەی کەرکووک گیانی لەدەست داوە. لە دووای خۆی ئەم کوڕانەی لەپاش بەجێ ماوە کە هەموویان سەرکردەی بەناوبانگ و خوێندەوارو ئەدەب دۆست بوونە. (کوێخا سڵێمان،فەقێ قادری شاعیر،فەتاح بەگ وکەریم بەگی کوڕِی).کەڕابەرێکی مەزنی گەلی کورد بوو.