- ئاسایشی #کەرکووک# ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هێزەکانیاندا لە سنوری شارۆچکەی #داقوق#، باندێکیان دەستگیرکردووە کە بە شێوازی قاچاخ کەسوکاری چەکدارانی #داعش#-يان هێناوەتە کەرکووک و بە پێچەوانەشەوە لە کەرکووک دەربازیان کردوون.[1]
- لەبەردەم نوسینگەی #سلێمانی# #پەرلەمان#ی کوردستان سەنتەری میترۆ بە ئامادەبوونی بەشێک لە چالاکوانان و پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان دژی هێرشکردنه سەر ڕای ئازاد ڕێکخست.
- ئاگر لە نزیک وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای #دوکان# کەوتەوە.
- بوومەلەرزەیەک سەنتەری ناو پارێزگای #هەڵەبجە#ی گرتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و مادی هەبێت.
- ژمارەیەک لە دەرچوانی تواناسازیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشار #هەولێر# گردبوونەوەیان ئەنجامدا، داوایان کرد پارە و خەرجی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت کە حکومەت بەڵێنی پێداون.
- 61 کریکاری کێڵگەی نەوتی #تەقتەق# لە سنوری شارۆچکەی #کۆیە# بەهۆی دەرکردنیان لەسەر کارەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگا سەرەکییەکانی سەر ئەو کێڵگەیەیان داخست.[2]
- دوای نزیکەی دوو ساڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئەمڕۆ، سەردانی مەکۆی سەرەکی #بزوتنەوەی گۆڕان#ی کرد و لەبارەی #ڕیفراندۆم# و ئاساییکردنەوەی پەرلەمان و بژێوی خەڵک کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات.[3]
- لە ڕۆژئاوایی شارۆچکەی #خورماتوو#، بۆمبێکی چێندراوی چەتەکانی داعش، بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە برینداربوون و برینەکانیان سەختە.[4]