تحفة المریدین
وەرگێڕانی: #محەمەد حەمە باقی#
ساڵی 2010
لەماوەی نزیکەی 14 ساڵدا وەفایی شاعیر، دۆستی نزیکی شێخ عەبدوڵڵای نەهریی بوو. ئێستا لە بەڵگەنامەکاندا دەرکەوتووە، زۆربەی ئەو نامە و دەستنووسە گرنگانەی لەو ڕۆژگارەدا شیخ عەبدوڵڵا بۆ سەرانی دەوڵەتی قاجریی و عوسمانی و باڵوێزی وڵاتانی سەبارەت بە شۆڕشەکەی ناردووە، وەفایی شاعیر بۆی نووسیووە. ئەمەش یەکەمجارە بزانین شاعیرێکی گەورەی وەک وەفایی، لە نزیکەوە ئاگاداری سیاسەت و کاری دیبپۆماسیی و نهێنییەکانی شۆڕشی شێخ عەبدوڵڵای نەهری بووبێ لە ساڵی 1880. لای من، ئەمە لایەنێکی گرنگ و شاراوەی وەفایی شاعیرە. [1]