$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا لە #وان# 15 کەسیان دەستگیرکرد، کە 3 کەسیان ئەنجوومەنی گەڕەکەکانن.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری #سنە# بە ناوی #محەمەد سدیق ڕۆستەمی# کوڕی سەعید لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە سەر ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەدا سەپا.[6]
- لقی چواری لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە، حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری پلەی یەکی کوردی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد. حوسێن ئەحمەدینیاز، بانگهێشتکردنی خۆی بۆ دۆسیەی #ڕامین حوسێن پەناهی#، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد و لێدوانەکانی سەبارەت بە کچانی شیناوێ گەڕاندەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە 95%ی دەنگەکانی جیاکردۆتەوە بە هۆی بوونی سکاڵا و ناکۆکی لەبارەی چارەنووسی بەشێک له و سندوقانەی قردێلەی سووریان لەسەرە و دووبارە داخڵکردن و وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155159/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=تەقینەوەیەک کەرکووکی هەژاند=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155159/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر دەروازەی سنووریی #حاجی ئۆمەران# لەگەڵ ئێران لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتوون، کە یەکێکیان ئەوەیە دەروازەکە دەبێت 24 کاژێر کراوە بێت.[2]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بیری توندڕەوییەوە ڕێگەمان نەداوەوە 38 کتێب لە پێشانگای کتێب لە#هەولێر# نمایش بکرێت.[3]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان لە تورکیا لە پەیوەندیدایه و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوەکەی ئیجە.[2]
- سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێران وەک پێشتر ناتوانێت هەموو کاڵایەک هەناردەی هەرێمی کوردستان بکات و هەڵدەدەین بارزگانەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام بدەن.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، کچێکی تەمەن 13 ساڵ، لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#-ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#، بە خنکاوی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.[5]
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو لە #کەرکووک# تەقیەوە، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووکیش ڕایدەگەینێت، بەپێی زانیارە سەرەتاییەکان شەش کەس لە تەقینەوەکە برایندار بوون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، گوندی عەلی شێر لە ڕۆژهەڵاتی #کۆبانێ# لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکیاوە بە چەکی قورس کراوەتەوە ئامانج و هێرشی کراوەتە سەر.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155159/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمال موسا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155159/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر گوندی عەزیزیە لە #سەرێکانی#، کە کەوتووەتە 10 کیلۆمەتری قووڵایی خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لەو هێرشەدا جوتیارێک بەناوی جەمال موسا کە تەمەنی 25 ساڵە برینداربوو.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت، کە لەبەرامبەر ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە لەلایەن تورکیاوە، هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە بۆ لابردنی سزاکانیان.[5]
- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبکات بە یارمەتی هاوپەیمانانی لە سوریا، لە پێش هەموویانەوە کوردەکان، ئەمەش بەلای مۆسکۆوە هەنگاوێکی ناڕەوایە و ڕەتدەکرێتەوە.[4]