پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
ژیاننامە
قانع
ژیاننامە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
ژیاننامە
مستەفا حەسەنە گەورە
ژیاننامە
محەمەد مەولود مەم
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
یادگاریەکانی خانەی مردووان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادگاریەکانی خانەی مردووان

یادگاریەکانی خانەی مردووان
سەبارەت بەم پەڕتووکە و نووسەرەکەی
حەمەکەریم عارف

“1”

بەندە پێم وایە باشترین پێناسەی هەر دەقێک خودی دەقەکەیە. هەر کەسێک بیەوێ بەجوانی لە دەقێک بگات هیچ چارێکی نییە جگە لە خوێندنەوەی دەقەکە. بە کورتی و کوردی پێم وایە دەق هونەری نهێنیسازی یان هونەری نهێنیدۆزییە، ئەم دەقەی بەندە دەیخەمە بەردەستی خوێنەرانی هێژا یەکێکە لە شاکارەکانی کەڵەئەدیب و نووسەری سەدەی نۆزدەی ڕووسیا، فیودۆر دۆستۆیفسکی (1821-1881) کە هەندێک لە پسپۆڕان و شارەزایان بە شاکاری ئەوی دەزانن و هەندێکی دی برایانی کارامازۆف بە شاکار دەزانن، بەهەرحاڵ ئەگەر (یادگارییەکانی خانەی مردوان) شاکاری دۆستویفسکیش نەبێت، ئەوا لە بواری خۆیدا بێ چەندوچوون شاکارە.
دۆستویفسکی لەم بەرهەمەیدا، تراجیدیای ژیانی تیرەی بەشەری بەشێوەیەکی هێندە قووڵ و کاریگەر بەرجەستە کردووە کە خوێنەران و ڕەخنەگران، نووسەریان بە دانتییەکی تازە و بەرهەمەکەیان بە دۆزەخەکەی دانتی شوبهاندووە، بەڵام چ دۆزەخێک! دۆزەخی واقیع، دۆزەخێک کە پڕ بە مانای دۆزەخ لە واقیعدا هەیە نەک تەنیا لە خەیاڵی نووسەردا. ئەو واقیعە تاڵ و پەنهانەی کە نووسەر بۆ خوێنەرانی کەشفکردووە: جیهانی هەڕەمەی زیندانییان، جیهانی بێگار و سوخرەی تاقەتپڕوکێن، ڕەفتاری ناکۆک و هەڤدژی زیندانییان، ئەو کارانەی دەیانکەن، خۆشی و ناخۆشییەکانیان، گەشبینی و ڕەشبینییەکانیان، ئەو نەخۆشخانە قێزەونەی کە تیایدا مالیجە دەکرێن، ئەو سزا و ئەشکەنجە بەدەنییانەی بە سەریاندا دەسەپێنرێت.. هەر هەموو ئەمانە و زۆر شتی دیکەش لە لایەن نووسەرێکی بەهرەدار و بلیمەتەوە، کە خۆی لەو دۆزەخەدا ژیاوە و خۆی ڕاستەوخۆ جەڕباندوویەتی، بە جۆرێ بەرجەستە کراوە و هونەرمەندانە و وەستایانە هونەرێنراوە، کە نەک هەرکاری لە خوێنەر کردووە، بگرە لە ناخی ناخەوە هەژاندوویەتی، تەنانەت کەسێکی وەکوو ئەلکساندەری دووەمی ئیمپراتۆر! بەدەم خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکەوە هۆن هۆن گریاوە و ڕوندکی بەسەر لاپەڕەکانیدا هەڵڕشتووە.

“2”

هەڵبەتە دۆستۆیفسکی لە یادگارییەکانی خانەی مردواندا بەشێک لە ژیان و ئەزموونی خۆی لە زیندانی سیبریادا دەگێڕێتەوە، بەڵام هەندێ نموونەی زۆر زیندووشی لە هاوزیندانییەکانی وەرگرتووە و بەشێوازێکی ورد و داهێنەرانە چارەنووسی خەمناکیان دەگێڕێتەوە و تەبیعەت و سرووشتیان شەنوکەو دەکات و پەردە لەسەر زۆر نهێنی و ڕازی دەروونیی مرۆڤ هەڵدەداتەوە.

دۆستۆیفسکی لە زیندانی ئومسکدا دەست بە تۆمارکردنی سەرنج و تێبینییەکانی خۆی دەکات و بە پەیڤ و وشەیان دەسپێرێت و دەیانخاتە سەر کاغەز.. ئیدی ئەو یادگارییانەی کە تۆماریان دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر بە نهێنی لە لای یەکێک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی زیندانەکە دادەنێت. پاشان لە شاری سیمیبالاتنسک دەگەڕێتەوە سەر یادگارییەکان و ئەنجام پاش گەڕانەوەی بۆ مۆسکۆ ئەوسا تەواوی دەکات. ئەم پەڕتووکە کە سەرڕێژە لە بیرەوەری یەکجار ترسناک و ناخۆش، زادەی ئەزموونی شەخسی خۆیەتی، هەرچەندە داویەتیە پاڵ کابرایەک کە ناوی ناوە ئالکساندەر گوریانچیکۆف و بە زمانی ئەوەوە گێڕاویەتییەوە، بەڵام ئەمە گەمەیەکی هونەرییە و بەسەر خوێنەردا تێناپەڕێت.
کاتێ دۆستویفسکی لە ساڵی (1846) دا یەکەمین بەرهەمی خۆی (هەژاران) ی بڵاو کردەوە، بیلینسکیی گەورە ڕەخنەگری ناسراوی ئەو ڕۆژگارە، زۆری پەسەند کرد و مژدەی لەدایکبوونی ئەدیبێکی ڕەسەن و گەورەی بە ئەهلی قەڵەم دا و پێشبینی ئاییندەیەکی ئەدەبی پرشنگداری بۆ دۆستویفسکی کرد کە هەر واش دەرچوو.
پاش بڵاوبوونەوەی هەژاران، دۆستویفسکی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی نهێنی و ژێرزەمینی، لە مانگی نیسانی (1849) دا دەستگیر کراو لە زیندانیان پەستاوت و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا دا. لە مانگی دوانزەی هەمان ساڵدا، لەگەڵ نۆ کەسی دیکەدا، کە ئەوانیش بە هەمان تۆمەت گیرابوون و هەمان سزای ئەویان بۆ بڕابووەوە، برانە مەیدانی ئیعدام و چاویان بەستنەوە و تەپڵی دەستبەکاربوون لێدرا و فەرمانی تیربارانکردنیان درا، بەڵام مەبەست لەم نمایشە زیاتر ترساندنی تاوانبارەکان بوو نەک تیربارانکردنیان. بۆیە حوکمی تیربارانەکە ئەنجام نەدرا. پێیان ڕاگەیەنرا کە تزار بە میهر و دلۆڤانی و مەرحەمەتی خۆی چاوپۆشیی لە خەتاکانیان کردووە، یەکێکیانی بە تەواوەتی بەخشیوە و حوکمی ئەوانی تری سووک کردووە و کردوونی بە زیندان لە تاراوگەدا.
ئیدی شەوی 25/12/1849 کۆتوزنجیر لە دەست و لاقی ئەم زیندانییە قەرەبەختانە کرا و بەرەو تاراوگە و گرتووخانەکانی سیبریا بران، دۆستویفسکی لە زیندانێکی شاری ئومسکدا گیرسایەوە و چوار ساڵی خشتی لەم زیندانەدا بەسەر برد، ئەم چوار ساڵە کارێکی دەروونی و ڕۆحیی یەجگار دژواری لێکرد، سیبریا و تاراوگە و گرتووخانەکانی سیبریا گاڵتە نەبوون، لە کۆنی کۆنەوە هەزاران ڕۆڵەی ڕووس بوو بوون بە خۆراکی ئەو دۆزەخە ترسناکە و هەر کەسێک ڕێی کەوتبایە ئەوێندەر، ئیدی کەس بە تەمای نەدەما و بێسەروشوێن لەو گۆڕستانی زیندووانەدا ون دەبوو. جا کاریگەریی ئەم تاراوگە و گۆڕستانی زیندووانە، لە سەرانسەری ژیان و بەرهەمەکانی دۆستویسکیدا مایەوە و خۆش نەبووەوە و نەبووەوە. ئەوەتا بە خۆی، پاش ئەوەی لە زیندان ئازاد دەبێت، بە کەسەرێکی زۆرەوە دەڵێت: “چەندین ساڵم لەژێر چاودێریی وەردیان و زیندانەواناندا، دەگەڵ کۆمەڵێکدا، لەنێو حەشاماتێکدا بەسەر برد کە بە درێژایی ئەم ماوەیە بۆ تاقە کاتژمێرێکیش تەنیا نەبووم، بە عەزرەتی تەنیاییەوە بووم، لە کاتێکدا تەنیایی یەکێکە لە پێداویستییەکانی ژیانی ئاسایی، لە حوکمی خەو و خۆراک دایە، ئەگەر ئەمە لە بەشەر قەدەغە بکەن، ئیدی بەشەر لە ژیانی هاوبەشی زۆرەکیی خۆی بێزار دەبێت و گومان لە ڕەگەزی بەشەر دەکات، من لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا ئەوەندەی لەم حاڵەتە بێزار و بێتاقەت بووم لە هیچ شتێکی دی بێزار نەبووم، زۆرجار ڕێک دەکەوت کە تووشی هەر کەسێک دەبووم خەتابار بوایە یان بێخەتا- ڕقم لێی دەبووەوە، بەو چاوە سەیرم دەکردن کە دزن و ژیانم لێدەدزن”
بۆیە لە سەرانسەری ئەم شاکارەدا، خەم و پەژارە و کولوکۆڤانێکی کوشندە و دڵتەزێن و خەم و کەسەری پیاوێک کە ناچار کراوە لە دنیایەکی غەریب و نامۆدا بژی، پیاوێک کە لە هەر مافێکی بەشەری بێبەش کراوە، شەپۆل دەدات.

“3”

ئەم پیاوە هەستیار و توڕەیە، بەوپەڕی تامەزرۆییەوە، بەوپەڕی کونجکاوییەوە، لەم تاریکستانە تەنگ و ترسناکەدا بە دووی سیمای گەش و گەشبیناندا، بە دووی خۆشەویستی و تەباییدا دەگەڕێت، فرمێسک بۆ ئازادی لەدەستچووی خۆی دەڕێژێت، نیگا تیژ و پاکەکانی، تەوێڵی داغمەدار و ڕووی گرژومۆنی زیندانییەکان دەبەزێنێت و هزرە لێڵ و گۆنگەکانیان، خەونە دوورودرێژ و بێباڵ و باڵدارەکانیان دەخوێنێتەوە و بە توانست و سەلیقەیەکی داهێنەرانەی بێوێنەوە دەیانخاتە سەر کاغەز.

ئەوەی کە دۆستویفسکیی لە ڕووی دەروونییەوە ناڕەحەت دەکرد، ئەوە بوو کە زۆربەی هاوزیندانییەکانی، بە چاوی دوژمنەوە سەیریان دەکرد و هەستێکی دوژمنانەیان دەرهەقی هەبوو، لەبەر ئەوەی گوایە لەوان نەبوو، بەڵکوو سەر بەو چینە دەسەڵاتدار و دەستڕۆ و نەجیبزادەیە بوو کە لە شێوەی موڵکدار یان ئەفسەر یان گەورە فەرمانبەردا جەماوەری ڕەشوڕووتی خەڵکیان دەچەوساندەوە. بۆیە لەم پەڕتووکەوە بە ئاشکرا ئەوەمان بۆ بە دیار دەکەوێ کە دۆستویفسکی لە زینداندا فرە غەریب و نامۆ بووە، هەستی بە گۆشەگیرییەکی کوشندە کردووە، خەڵکی هاوچین و هاوسنفی خۆی لە زینداندا نەبوون یان ئەگەر هەشبووبن زۆر کەم بوون و هیچ هەستێکی هاوسۆزیی بەرانبەریان نەبووە. بۆیە زۆر بە گومانەوە، بە تایبەتی لەسەرەتاوە تەماشای هاوزینداییەکانی خۆی کردووە، بە خەڵکی بێویژدان و بێئامان و دەمپیس و دەستپیس و تاوانبار و چەتە و تەریدە و ڕێگر و یاخی و بێباک و بێپەروای زانیون، . ئیدی دۆستویفسکی زۆر شارەزایانە خۆی بە ناخی ناخی مرۆڤدا دەکات و دەرگا لەسەر پەنهانترین تەبع و تەبیعەتی ئینسان، دەخاتە سەر گازی پشت. بۆ نموونە ناخی جەلادمان بۆ دەخاتە بەر وردبینی دەروونزانییەوەو دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە ڕەنگە باشترین مرۆڤ، بە حوکمی ڕاهاتن و عادەت ببێت بە دڵڕەقترین مرۆڤ، ببێت بە دڕندەیەکی سامناک و لە هیچ تاوانێک نەپرینگێتەوە، خوێن و دەسەڵات مرۆڤ مەست دەکەن و دەیکەن بە دڕندە و لە مرۆڤایەتی دەخەن. دۆستویفسکی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ماکی دڕندەیی و هۆڤیکاری لە زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی سەردەم و ڕۆژگاری ئەودا هەبووە، بەڵام پاشان بەرەبەرە ئەو گیانی ڕەشبینییەی لە لا دەڕەوێتەوە و جیاوازیی نێوان باش و خراپەکان دەکات، لەنێو زیندانییەکاندا خەڵکانێک دەدۆزێتەوە کە دەشێت لە ڕووی ئەخلاقییەوە پاکانە بۆ خەتا و تاوانەکانیان بکرێت.

“4”

دۆستویفسکی بە زمانی هونەر ئەوەمان پێدەڵێت کە تاوانباران زۆرجار قوربانی ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتییەن کە تیایدا ژیاون و دەژین، واتە قوربانی ژینگەن. بۆیە ئەو تاوانەی کە دەیکەن دەبێت بە تەوقی نەفرەت و دەچێتە گەردنیان، دەبێت بە بەڵای ناگەهان و بەرۆکیان دەگرێت، بۆیە کۆمەڵگە زۆر لەسەرهەقە کە ئەوانە بە قەرەبەخت و نەگبەت ناو دەبات و بە غەریزە بەزەیی پێیاندا دێتەوە و کەم و زۆر هاوسۆزییان دەگەڵ دەکات.

دۆستویفسکی هەستی بەوە کردووە کە مرۆڤ لە تەنگانەدا زیاتر ڕوو دەکاتە خوا و خواپەرستی و پێویستییەکی ڕۆحی و دەروونیی گەورە بە هێزە غەیبانییەکان پەیدا دەکات. ئەم بۆچوون و ئەنجامگیرییە لە زۆربەی قارەمانانی یادگارییەکانی خانەی مردواندا ڕەنگیداوەتەوە و دەبینین زۆربەی زیندانییەکان خەڵکی بەدین و خواناس بوون، خەریکی نوێژ و نزا بوون و چاویان لە ڕەحمەت و میهری خودا بووە و لەبەری پاڕاونەتەوە. ئەوەتا دۆستویفسکی لەو ڕوانگەیەوە و بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی بۆچوون و ئەنجامگیرییەکەی خۆی دەڵێت: “لە هەموو شوێنێک خەڵکی خراپ هەن، چەم بێ چەقەڵ نابێت، کێ دەزانێت لەوەیە ئەم زیندانییانەی کە لەم گۆڕستانی زیندووانەدا دەژین، هەرگیز لەوانەی لە دەرێی چواردیواری زینداندا دەژین، خراپتر نەبن! دۆستویفسکی وەکوو پێشتریش ئاماژەمان کردێ لەسەرتاوە هاوزیندانییەکانی خۆی بە دڕندە دەزانی، تەنیا دیوە خراپ و شەڕانییەکانی دەبینین، تروسکەی مرۆڤدۆستی و مرۆڤپەروەریی تیادا بەدی نەدەکردن، بەڵام بەرەبەرە بەرچاوی ڕوون بووەوە و دیوە باشەکەشی دەبینین و هەندێ جار هاوخەمی و هاوسۆزی و ڤیان و میهر و دلۆڤانییەکی ئەوەندە مرۆیانەی لێ دەبینین و دەبیست کە باوەڕی بە چاو و بە گوێی خۆی نەدەکرد! بۆیە دەبینین دۆستویفسکی لە ڕۆژانی بەر لە ئازادبوونی، پاش ئەوەی کۆمەڵێک دۆست و هاوڕێی باش لەنێو زیندانییەکاندا پەیدا دەکات و باشتریان دەناسێت، داخ بۆ ئەوە دەخوات کە گەلێک لە توانا و بەهرە دەگمەنەکانی هەزاران ڕۆڵەی بەهرەمەندی گەلانی ڕووسیا لەو گۆڕستانی زیندووانەدا پوکاونەوە و بە ناهەق بەفیڕۆ چوون، بەهەرحاڵ دۆزی خەتا و گوناح و تاوان و سزا، پانتاییەکی یەجگار زۆری لە کارە ئەدەبی و قەڵەمییەکانی دۆستویفسکیدا گرتووەتەوە کە خۆی لە هەر نووسەرێکی دیکە پتر دەرد و ئازاری ئەو دۆزانەی چەشتووە و لە نزیکەوە جەڕباندوویەتی. زۆرجاریش مەمنوونی شانس و نێوچەوانی خۆیەتی کە تووشی ئەو ئەزموونە بووە و ددان بەوەدا دەنێت کە زۆر قەرزارباری ئەو چوار ساڵەیە کە لە زینداندا بەسەری بردووە. تەنانەت هزر و بیر و نەفسیەت و ڕۆح و باوەڕ و ئیمانی بەهۆی ئەو ئەزموونەوە گۆڕاوە و قاڵبووەتەوە و سیقاڵ بووەتەوە. بەهۆی زیندانەوە ئیمانی بە خوا و بە گەلی ڕووسیا دەمەزەرد و تازە بووەوە. بە خۆی لەو بارەیەوە دەڵێت: “مرۆڤ، لە بێگارەزینداندا، بەدەم حەسرەت و مەحروومیەتەوە، سیس هەڵدەگەڕێت، وەکوو چۆن گیای سیسەوەبوو بە باران دەبوژێتەوە و دەژێتەوە و پاراو دەبێت، بەو ئاوایە بە ئیمان و باوەڕ پاراو دەبێت و دەگەشێتەوە. ئەنجام دەگاتە ئیمان، چونکە ئیمان لە کاتی تەنگانە و بێدەسەڵاتییدا ڕوونتر دەردەکەوێت.” هەر لە درێژەی ئەو قسەیەدا دەڵێت: “ڕەنگە یەزدانی بەرزوباڵا، بۆیە بۆ ئەوێی ناردبم تا جەوهەری شتەکان فێربم و پاشان بۆ خەڵکی تری بگوازمەوە، ئیدی دەرد و عەزاب بە تەواوەتی ئیمان و باوەڕی پاکژ کردەوە و لە هەموو خڵتەیەکی پاککردەوە. خەمی هەرە گەورەی بوو بە مرۆڤدۆستی و قەناعەتی تەواوی بەوە هێنا بوو کە ئەوانەی بەهۆی هەڵەوە لە قوڕی کڵۆڵی و کوێرەوەریی چەقیوون، زیاتر لە خەڵکی ئاسایی شایستەی هاوسۆزی و هاوخەمی و خۆشەویستیین. بۆیە دەبینین گیانی کریستیانیەت لە سەرانسەری ئەم پەڕتووکەدا شەپۆل دەدات. هەر ئەمەش وای لە تۆلستۆی کردووە زۆر بە گەرمی پێشوازی لەم شاکارە بکات و لە ساڵی (1880) دا لە نامەیەکدا بۆ ستراخۆف بڵێت: “لەم ڕۆژانەدا هەستم بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکرد، دەستم دایە پەڕتووکی یادگارییەکانی خانەی مردوان و بۆ جاری دووەم خوێندمەوە، زۆر شتیم بیر چووبووەوە، کە دووبارە خوێندمەوە گەییمە ئەو قەناعەتەی کە لە ئەدەبی تازەدا هیچ پەڕتووکێک لەم پەڕتووکە باڵاتر نییە، تەنانەت پەڕتووکەکانی پوشکینش! جوانییەکەی لە تۆن و شێوازەکەیدا نییە، بەڵکوو لەو بۆچوونانە دایە کە لە خۆی گرتووە؛ تا بڵێی ڕاستگۆیانە و کریستیانیانەیە، پەڕتووکی فێرکردنی ئایینە. کە دۆستویفسکیت بینی ڕێز و خۆشەویستی منی پێبگەیەنە.”

“5”

دۆستویفسکی، دەروونناس و کۆمەڵناس و ئەدیب و نووسەرێکی مەزن بوو. بۆیە هەموو ئەو لایەنانە لە قارەمانانی چیرۆک و ڕۆمانەکانیدا زۆر هونەریانە پیشاندراون بۆ نموونە هەندێ لە قارەمانانی ئەم پەڕتووکە کە بریتین لە: ئالکساندەر پترۆفیچ، ئاکیم ئاکیمیچ، سروتکین، گازین، سوشیلۆف، عەلی، فۆمیچ باکلۆشین، میخائیلۆف، نورا، سمیکالۆف، شیشکۆف، لۆلیکۆف، کولیر… تاد. هەر یەکەیان تەبیعەتی تایبەتی خۆیان هەیە و لە هەر ڕوویەکی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە لە یەکتر جیاوازن و مامەڵەی هونەریی جیاوازیان لەگەڵدا کراوە و کەسایەتی جیاوازیی خۆیان هەیە و ناشێت کەسیان لە جیاتی کەسیان دابنرێت.
پەڕتووکی یادگارییەکانی خانەی مردوان لە ساڵانی (1860-1861) دا لە هەردوو گۆڤاری (العالم الروسی و الزمان) دا بە زنجیرە بڵاوکراوەتەوە. هەڵبەتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بە تایبەتی کە لەسەردەمێکی بڕێک لە باردا بڵاوبووەوە و دامودەزگای سانسۆر ئەو سەختگیرییەی جارانی نەمابوو. پەڕتووکی وەها بڵاو دەبوونەوە کە مەحاڵ بوو چەند ساڵێک پێش ئەوە ڕێگەی بڵاوکردنەوەیان پێبدرێت.
هەڵبەتە ئەم پەڕتووکە زێدەباری بایەخە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکەی کاریگەرییەکی سیاسیی گەورەشی هەبوو، ئەوە بوو پاش بڵاوبوونەوەی، جەنەراڵ میر نیکولا ئۆرلۆف لە حوزەیرانی ساڵی 1862دا نامەیەکی بۆ تزار نووسیی و تکای لێکرد ئەو سزای ئەشکەنجە بەدەنییەی کە دۆستویفسکی لە پەڕتووکەکەی خۆیدا زۆر بەوردی و بەوپەڕی ئەمانەت و ڕاستگۆییەوە باسی کرد بوو، لەسەر زیندانییانی ڕووسیا لا ببرێت و بە یەکجارەکی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئیدی بەلەز لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا، هەندێک دەیانگوت با بمێنێت و هەندێکی دی دەیانگوت لا ببرێت، ئەوە بوو لە 17/4/1863دا یاسایەک دەرکرا و ئەم سزا بەسام و ترسناکە بە یەکجارەکی هەڵوەشێنرایەوە.
جا خوێنەری هێژا، ئەم وتەیە هەرچییەک و هەرچۆنێک بێت، ئەڵتەرناتیفی دەقەکە نییە، ناتوانێت هەمان سوود و لەزەتی خوێندنەوەی ڕاستەوخۆی دەقەکەت بداتێت، بۆیە لەوە پتر لەسەری ناڕۆم و لە لەزەتی خوێندنەوەی دەقی ئەم شاکارە زیندووە مەحروومت ناکەم و دەق خۆی پێناسەی خۆیەتی، فەرموون ئێوە و دەقی (یادگارییەکانی خانەی مردوان) .

نمایشێک لە پەڕتووکەکەوە

پیاو، لە ناوجەرگەی دەشت یان چیا یان چڕەدارستان و بێشە چوغووردەکانی ناوچە و دەڤەرە دوورەدەستەکانی سیبیریادا، ناو بە ناو تووشی هەندێ شاری بچووک و باژێرۆکان دەبێت کە ژمارەی دانیشتووانیان لە هەزار یان دوو هەزار کەسێک تێناپەڕێ. خانووبەرەکانی ئەم باژێڕۆکانە هەر هەمووی لە داروتەختە درووستکراون، تا بڵێی ناشیرین و بچووکن، دوو کڵێسایان تێدایە، یەکێکیان لە ناوەندی شار دایە و دووەمیان لە دەرێی شاردا، لە گۆڕستانەکە دایە، ئەگەر بمانەوێ بە کورتی وەسفی ئەم شارانە بکەین دەبێ بڵێین زیاتر لە گوندی دەوروبەری مۆسکۆ دەچن تا لە شاری ڕاستەقینە. بە شێوەیەکی گشتی ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و باجەوان و فەرمانبەری بچووکیان تێدایە. ئەگەرچی کەشوهەوای سیبیریا زۆر ساردە، بەڵام شوێنێکی یەجگار باش و لەبار و پڕ سوودە بۆ مائمورانی دەوڵەتی. خەڵکی ئەو شارانە، خەڵکانی سادە و ساکار و محافەزەکارن و دوورن لە هەر هزر و هزرینێکی لیبڕالی، پابەندی دابونەریتی دێرین و نەگۆڕ و پیرۆزی خۆیانن. دەشێت بە فەرمانبەرانی سیبیریا بڵێین نوێنەر یان نمایندەی چینی ئەرستۆکرات، ئەمانە هەندێکیان سیبیریایی ئەسڵن و هەندێکیان لایدەن و لە ڕووسیاوە هاتوون. ئەم لایدانە لە لایەکەوە بە تەماحی مووچەی گەورە و دەستکەوتی چەور و کرێی سەفەر و لە لایەکی ترەوە بە ئومێدی ژیان و ئاییندەیەکی باشتر و دەوڵەمەندتر هاتوون، چاوپۆشییان لە خۆشی و جوانی پایتەخت و شارە گەورەکان کردووە. جا ئەوانەی دەتوانن ئەم گرفتەی ژیان چارەسەر بکەن. زۆربەی هەرە زۆریان لە سیبیریادا دەمێننەوە و بە یەکجارەکی تیایدا ئاکنجی دەبن، چونکە دەزانن ئەو دەستکەوتە زۆروزەبەند و بەلەزەتەی لە ئاییندەدا بەدەستی دێنن، بە زیادەوە قەرەبووی زیانەکانیان بۆ دەکاتەوە. بەڵام ئەوانی دی کە بە خۆ ناوەستن و ناتوانن بەسەر ئەم گرفتەدا زاڵ بن، زۆر زوو تاقەتیان دەچێت و بێزاردەبن و بەداخوکەسەرەوە لە خۆ دەپرسن: بە چ ئەقڵێکەوە ڕووم کردووەتە ئەم دەڤەرە دوورەدەستە، چما لێرە ڕۆن ڕژاوە؟

لەگەڵ ڕێزدا لە پەیجی غەزەلنووسەوە وەرگیراوە..... [1]
ئەم بابەتە 3,582 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | غەزەلنووس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,582 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
شانەدەر Z

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قانع
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قانع
ژیاننامە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
24-03-2010
هاوڕێ باخەوان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ژیاننامە
مستەفا حەسەنە گەورە
11-11-2010
هاوڕێ باخەوان
مستەفا حەسەنە گەورە
ژیاننامە
محەمەد مەولود مەم
06-02-2018
هاوڕێ باخەوان
محەمەد مەولود مەم
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دیوانی سوڵتانی ئەوینداران (ئیبن فارض)
05-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
شانەدەر Z

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!