بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی جەژندا پێوەدانی مار و دووپشک زیادیکردووەو لە هەر چوار ڕۆژەکەیشدا 123 منداڵ لەدایکبوون.
فاخیر کرمانجی، وتەبێژی تەندروستی هەولێر : ئه و پلانەی بۆ ڕۆژانی جەژن دانرابوو بەشێوەیەکی باش جێبەجێکراوەو لە سەرجەم ئەو نەخۆشخانانەی قەزا و ناحیەکان کە بەشی فریاکەوتنیان هەبووە لەگەڵ هەرسێ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، پێشوازی لە 11 هەزار و 689 نەخۆش کراوە.
فاخیر دەڵێت: 39 ڕووداوی هاتووچۆ و 111 حاڵەتی کەوتنەخوارەوە تۆمارکراوە کە بریندارەکان ئەو گەشتیارە عەرەبانە بوون چوونەتە شوێنە گەشتیارییەکان، حاڵەتەکانی پێوەدانی مار و دووپشک بەراورد بە جەژنی ڕابوردوو زیادیکردووەو گەیشتووەتە 61 حاڵەت، 151 حاڵەتی سووتان و 165 حاڵەتی ژەهراویبوونیش بەهۆی وەرزی گەرماوە تۆمارکراون.
سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریش، کرمانجی وتی: 166 نەشتەرگەری گەورەو بچووک ئەنجامدراون، لەسنووری پارێزگای هەولێر-یش 123 منداڵ لە چوار ڕۆژەکەی جەژندا لەدایکبوون.[1]