پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پرسی شۆڕش - بەشی 2
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسی شۆڕش - بەشی 2

پرسی شۆڕش - بەشی 2
#کاوە جەلال#
بەشی دووەم
1
لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینەدا ئەو تێزەمان وەک زەمینەی سەرجەم نووسینەکە دانا، کە چەپ-ەکانی کورد هەر ئەوەندەیان پێکراوە کە بنەما کرۆکییەکەی ئیسلامی سوننی لە وەرگرتنی هزرە شۆڕشگێرییەکانی جیهاندا، وەک مارکسیزم و وجودییەت، بەگەڕبخەنەوە، واتا چۆن بەدەوییەکەی بیابان سووک و ئاسان دەبێت بە موسڵمانی خۆبەختکردوو بۆ داواکاریەکانی خودا، بە هەمان شێوە چەپەکانی کورد دەبن بە خەباتگێڕی چەپ، بەبێ ئەوەی ڕەخنەییانە کاریان لەوەدا کردبێت کە چۆن مەئریفەی مارکسیستی و بەمەش چۆن کەسێتیی مارکسیستی دێنە گۆڕێ، کەواتە بەبێ ئەوەی هەوڵیان دابێت هەستی هەژاوی خۆیان بۆ سۆسیالیزم، کارەکتەری خێڵەکییانەی خۆیان، بەڵێ تەنانەت هەڵپەکانیان بۆ جیاکردنەوەی خۆ لە ئەوانیدی و بەمەش خۆدەرخستنیان لە هەستی کەمنرخیی کەسێتییەوە و هتد، بهێنن بۆ ژێر پرسیار. ئەوجا بە نموونەی کۆنکرێت، واتا ئەستێرە کەریم، پێشانمان دا کە هەڵوێستوەرگرتنی ئاشکرا بەرانبەر ترادیسیۆن، ئەوەش بە ئاگایی هەبوونی خۆوە لەنێو جیهاندا، یەکەم بنەمای شۆڕشگێڕێتییە، پاشان بە نموونەی تێگەی مرۆڤی ڕەسەنی کۆمەڵایەتی لای سارتر مرۆڤی سوننەتیی دەڤەرەکەمان بە نموونەی گەنجی ناگەنج وەک ناسەرڕاست هەڵماڵی.
2
پەیوەند بە کوردەکانەوە یەک جار شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە مێژووی ئەوان و هۆزەکانی دیکەی ئێراندا ڕووی داوە کە زەردەشت (نزیکەی لە نێوان سەدەی دەیەم و حەوتەمی پ.ز.) هەڵیگیرساند. ئەو دەمە چەندین ئایینی سروشتی لەنێو هۆزە جیاکانی ئێراندا بڵاو بوون و جادوگەریی سەروەر بوو، هەروەها کۆچەرێتی بریتی بوو لە شێوەی بەربڵاوی ژیانی کۆمەڵایەتی. ئێستاش ئەم پەیامهێنە ناوچەی ئێران لە کۆچەرێتییەوە دەپەڕێنێتەوە ڕووەو یەکتاپەرستی و نیشتەجێبوون و کشتیاری.
مۆرکێکی شۆڕشگێڕانەی ئەم جیهانبینییە ئایینییە ئەوەیە کە زەردەشت جەخت لە بڕیاری ئازادی تاکەکەس دەکات، واتا لەوە کە چۆن تاکەکەس ئازادانە بڕیار بۆ کردار دەدات. مرۆڤ لە ڕەوتی هزریندا بۆی دەلوێت خودا وەک سەرەتا و کۆتایی گەردوون بناسێت. مرۆڤ بە چاوی زەین دەرکی خودا دەکات - خودا وەک سەرچاوەی چاکە لە جیهاندا (بڕوانە یەسنای 31، 8). ئەوجا کاتێک خودا لەش و ژیان، هۆش و ویژدان دەئافرێنێت، هاوکات لەتەکیاندا ئاوەز بە مرۆڤ دەدات، تاکو هەر کەسێک بەو ڕێیەدا بڕوات کە ئەو خۆی هەڵیبژاردووە (بڕوانە یەسنای 31، 11).
ئێتیکی زەردەشت بریتییە لە بنەمای هزرینی چاک، گوتاری چاک، ڕەفتاری چاک، ئەمەش لە ڕوانگەی زەردەشتەوە ئەنتیتێزێکە بۆ هزرینی ناچاک، گوتاری ناچاک و ڕەفتاری ناچاک. پرسەکە لەم ئێتیکەدا ئەوە نییە کە مرۆڤ تەنیا چاک بهزرێت، بەڵکو هەروەها گەرەکە چاک، واتا ڕاستگۆیانە بئاخڤێت، لێ هاوکات گەرەکە لەتەکیدا کرداری دروست بنوێنێت. مرۆڤ لە ئاخافتنی ڕاستگۆیانەدا کە پەیوەندە بە هزرینی خۆوە، لەوە ناترسێت کە کەسی بەرانبەر بڕوای پێنەکات، ئەوجا لە ترسدا سوێند بە خودا، بە سەری کاکە هەڤاڵی ئامادە یان بە گۆڕی شەهیدان و هتد بهێنێتە نێو ئاخافتنێکی نێویەکییەوە. ئاخر لەبەر ئەوەی لای زەردەشت پێگەیاندنی ویستی ئازادی خۆ (مرۆڤ ئەوە دەکات کە دەیەوێت بیکات)، هەروەها
بەرپرسیاریی ئێتیکی-ڕەوشتییانە ی تاکەکەس لە شێوەی ڕاستگۆییدا، لە نێوەندی کۆششی مرۆڤیدان، ئەوا لەم ئایینەی فەزیلەدا دەرفەت چی نابێت بۆ ئەوەی مرۆڤ شوێن سوننەتی سەپێنراو بکەوێت. لە زەردەشتایەتیدا جێی ئەم جۆرە خۆژێرخستنە، تەسلیمبوونە بۆیە نابێتەوە، چونکە خودا وەک ڕۆناهی و چاکە دیاری دەکرێت و بەدەرە لە ئەدگارەکانی وەک قەهار و مونتەقیم. کەواتە هیچ پێویست نییە کە پیادەکەری ئایینەکە لە خودا بتۆقێت. لێرە جێی مرۆڤی لەخواترس نابێتەوە.
گومانی تێدا نییە کە لە ناخی هەموو کەسێکدا زۆرانێکی سەخت لە نێوان مەیلی ئەودا بۆ کرداری چاک لە لایەک، هەروەها بۆ کرداری بەد، یان کرداری ناڕەوا بەرانبەر مرۆڤان و ئاژەڵان و ڕووەک (بەگشتی سروشت) لە لایەکی دی، لەگۆڕێیە. لێ ئاوەڵایی هۆش و ژیری ڕێ بۆ تاکەکەس خۆش دەکەن بڕیار بۆ چاکە بدات. بە پێچەوانەوە کەسانی هۆشتەسک و ناژیر، کەواتە کەسانی نەزان، کە دەخۆن و دەخۆنەوە، لە خۆیانەوە یان لە سوننەتەوە قسان دەکەن و دەنوون، ناتوانن بڕیار بۆ چاکە بدەن، چونکە ئەوان تەنیا گرنگی بە نێو ماڵی خۆیان دەدەن و خاوێنییەکەی دەپارێزن، لێ ئامادە نین بەرپرسیاری بۆ ئەودیو دەرگەی ماڵی خۆیان وەربگرن، نەخێر ئەوانە بە لایانە ئاساییە کە نەوت و بەنزین، بەڵێ ژەهری کوشندەی وەک موعجیزە بڕژێن و بنیشنە نێو زەوییەوە، یان بە لێشاو ڕووەو کانی و چەم و ڕووبار ڕەوت بگرن! ئاخر ڕووداوەکە لە دەرەوەی ماڵی ئەواندایە.
زەردەشت داوا ناکات کە مرۆڤ زەوی بۆ مەبەستی خۆی بەکاربهێنێت، واتا دەسەڵاتی بەسەردا بنوێنێت، وەک چۆن لە تەوراتدا دەگۆترێت، بەڵکو مرۆڤ فێر دەکات ڕێز لە چوار توخمەکەی ئەرد و ئاو، هەوا و ئاگر بگرێت. هەڵوێستی ژینگەپارێز، واتا پیسنەکردنی چوار توخمەکەی ئەرد و ئاو، هەوا و ئاگر، یەکێکە لە فەزیلە بنەڕەتییەکانی ئەم جیهانبینییە ئایینییە. هەروەک هێرۆدۆت دەنووسێت: زەردەشتییەکان هەرگیز تف ناکەنە ڕووبارەوە. ئەوان ڕێزێکی زۆر لە ڕووبار دەگرن. (Herodot 1. Buch Absatz 138). لێ لەم جیهانبینییەدا نەک تەنیا دژایەتیکردنی هەڵوێستی ژینگەپارێز، بەڵکو هەروەها خاو و خلیچکی، پانبوونەوە و دەمە-تەقێ و ژیان لەسەر حسابی کەسانی دی، زۆر بێزراون. مرۆڤ بەرپرسە لەوە کە گوزەرانی بە کۆششی خۆی دابین بکات، چونکە مرۆڤ تەنیا بە چوستی و کارکردن گەشەی ناخەکی دەکات (یەسنای 51، بەیتی 12).
3
تەنینەوەی ئیسلام بە هێزی شمشێر و ئیجرای ئابووری (سەپاندنی جزیە بەسەر ناموسڵماندا) لە ناوچەکانی ئێرانی دێریندا بریتی بوو لە نەفیکردنی زەردەشتایەتی، کەواتە ناتوانرێت تاکلایەنە تێزی فتوحات بسەپێنرێت و کردارەکەش ناوبنرێت هیدایەتدانی کافران بە دینی محەمەد. ئاخر گۆڕینی ئایینی خۆ بە ئایینێکی دی لەژێر زەبری چەک و سزای ئابووریدا هەڵوێستێکی ناچارانەیە نەک هیدایەتدان. بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە ئەو پرسە گرنگ نییە کە چۆن ئیسلام زۆر توخمی بنەڕەتیی زەردەشتایەتیی وەک خۆی وەرگرتەوە، هەروەها ئەو لایەنەش بابەت نییە کە چۆن زۆر توخمی زەردەشتایەتی هێشتا هەر لای موسڵمانانی نوێی ئێران مانەوە، بەڵێ تەنانەت تێکهەڵکێش بوون بە ڕەفتارە داواکراوەکانی ئایینی نوێ، بۆ نموونە نزیکی لە سروشت، حەزی فرەڕنگی لە خۆپۆشیندا، سەما و شایی تێکەڵی (ڕەشبەڵەکی) نێر و مێ و هتد، کە سەرباری بەرهەڵستیی توندی مەلایان و نوێنەرانی توندڕەوی ئیسلامی سوننی هێشتا هەر بە زیندوویی مانەوە. گرنگ بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە ئەوەیە کە ئیسلامی سوننی جۆرە کەسێتییەکی جیاواز لەو کەسێتییە جۆر دەدات کە پێشتر لەو ناوچانەی ئێراندا هەبوو، ئەمەش لەسەر بناغەی پەیڤی خودایی بەدیدەهێنێت: ئێستا بۆ ئەم کەسێتییە سوننییە پەیڤی دەربڕراو، لێرەشەوە وشەی تۆمارکراوی سەر
کاغەز، دەبن بە بەرجەستەی ڕاستی ی ڕەها. بێگومان ئاشکرایە کە لەبەر ئەوەی ڕاستییەکە وەک ڕەها (ئەب-سولوت = لێ-جیابۆوە) گریمانە دەکرێت، ئەوا ڕاستییەکە تەنانەت بە تۆمارکراویش هەر سەربەخۆ لە ئەو دەمێنێتەوە، بەڵێ وەک سەربەخۆ بەرانبەر ئەو زیتدەبێتەوە، ئەمەش بە واتای کە نەشیاوە بەندەی ئیماندار بتوانێت ڕەخنەییانە بیخوێنێتەوە، واتە بیهێنێت بۆ ژێر پرسیار. نەخێر، لەبەر ئەوەی ڕاستییەکە وەک ڕەها لە ئەو سەربەخۆیە، ئەوا ئەو تەنیا پێی دەکرێت خۆی بخاتە ژێر ڕکێفییەوە و ئەوجا هەوڵ بدات ئاقڵانە تەفسیری بکات. کەواتە نەک هەوڵدان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار لەبارەی پێگەی خۆ لە جیهاندا، نەک وەرگرتنی هەڵوێستی ڕۆشنی ژینگەپارێز، نەک هاوشانیی نێر و مێ لە بەڕێوەبردنی ژیانی سۆسیالدا، کە لە ئایینی یەکتاپەرستیی پێشیندا هەبوون، بەڵکو ئیسلام کە وەک ئایینێکی نەفیکەری زەردەشتایەتی خۆی دەسەپێنێت، هاوکات بنەما ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی وەک لەبریی بۆ بنەماکانی ئایینی پێشین دادەنێت.
هاوکات ڕەهایەتیدان بە کتێبی پیرۆزی ئیسلام دەرفەت دەڕەخسێنێت کە ئاسانتر کەسێتییە بەدەوییەکەی نیمچە دورگەی ئارەبی ئیدیالیزە بکرێت، واتا ئەو جۆرە کەسێتییە کە بەزۆریی بەدەوییانە سۆسیالیزە کراوە و وەک پێشتر گۆتمان مۆرکەکانی بریتین لە تاڵانی، شەهوانیەت، پیسوپۆخڵی، تەمەڵی و هتد. سەرەڕای ئەوە دیاریکردنێکی بەم چەشنەی ئەو کەسێتییە یەکلایەنی دەبێت، کەواتە ناتەواوە، چونکە ئەو مۆرکی کولتوریشی هەیە: ئەو لە سروشتییەوە هۆزانڤانە، لای ئەو شەڕە هۆزان هاوشێوەی شەڕە شمشێرە: گەر هۆزانڤانی هەڵکەوتووی خێڵەکەی لەدژی هۆزانڤانی هەڵکەوتووی خێڵێکی دی لە شەڕێکی پەیڤیی هۆزانیدا بیدۆڕێنێت، ئەویش سەرشۆڕانە مەیدانی شەر چۆڵ دەکات! ئەم کەسێتییە سامییە ئەوها زۆر پەیڤی خۆش دەوێت! لەم ڕوانگەیەوە بەرەهاییکردنی قورئان هاوکات کودەتایەکە بەسەر ئەو بەدەوییە ئازادانەی بیاباندا کە خاوەنی زانینی زۆر باڵا بوون، هەروەها لێبوردەیی ئایینی هەڵوێستی ناخەکییان بوو، بەڵێ لە کاتەکانی ساڵانەی حەجکردنی ئەواندا دەشیا دوژمنانی خوێنەخۆ بە یەک بگەن بەبێ ئەوەی بۆ خاتری ئەو کاتە موبارەکە دەستی بەزەبر بۆ یەکدی بەرن. ئەوان شەهامەتیان هەبوو.
4
نوێنەرانی ئایینی خۆسەپێن، ئیسلام، سەرجەم وەڵامەکانیان وەک سوننەت، واتا وەک کرداری باو یان وەک پێوەری نەریتی دەسەپێنن. بێگومان ڕاستە کە سوننە لە ئیسلامدا بەگشتی ناوێکە بۆ پەیڕەوکردنی شێوازی کرداری محەمەد، لێ پێورە نەریتییەکان، یان ڕەچاوکردنی کردار و شێوە هزرینی باو، بریتی بوون و بریتین لەو بنەمایانە کە وەک دەسوێژی سۆسیالیزەکردن (پێرسۆنالیزاسیۆن، کولتورالیزاسیۆن)ی تاکەکەس بەگەڕ دەخرێن. لێرەدا ئاشکرایە، سۆسیالیزەکردن خۆشەکردنی تاکەکەسە بۆ فێربوونی ڕێنوماکانی ڕەفتار و کردار و شێوەهزرینێکی دیاریکراو، کە سەرەتا لە خێزاندا بەردەخرێت، لێ پاشان لە باخچەی منداڵان، فێرگە و زانستگەکان و شوێنی کار درێژەی پێدەدرێت. لێ ئەم جۆرە کەسێتییە، کە بەهۆی خۆشەکراوییە ترادیسیۆنییەکەیەوە لە هەڵوێستی ڕەخنەیی دەترسێت، تەنیا ئەوەی پێ دیاری دەکرێت و هەروەها دەخوازێت تەنیا ئەوە بە ئاخافتن یان نووسین دیاری بکات، کە لەنێو مەودای ئاسۆی خۆیدایە. کێشەی کەسێتیی سوننی ئەوەیە کە ئەو چە لە وەرگرتنی تێکستە ئایینییەکان و چە تیۆرییە خۆرئاواییەکاندا ڕێگەی ڕاڤەکردنی ئاقڵانە دەگرێتە بەر: چۆن کەسێتیی سوننی لە شێوەی پیاوی ئاییندا لە ناخەوە لە بەردەم قورئاندا دەچەمێتەوە و هێدی هێدی ئەو بابەتە، کە ئەو مەحاڵە بتوانێت بیخاتە ژێر پرسیارەوە، دەخزێنێتە نێو هۆشی خۆیەوە، ئەوجا گەر پتر لە کۆششی ئایینیدا پێشکەوت، ئیدی فێری تەفسیرکردنی دەبێت، بە هەمان شێوە خوێنەرەوەی تێکستی خۆرئاوایی مامەڵە دەکات، واتا هەردووکیان هەر نووسراوێک تەنیا وەک وشەی تۆمارکراو دادەنێن: دەیکەن بە شت، ئەوجا بە تەفسیرکردنی دەروویەک بۆ پەیوەندییە هەنووکەییەکانی کۆمەڵگە دەبیننەوە. ئێمە ئەمڕۆ بە ڕۆشنی دەبینین، کە چۆن هزرینی سوننی لە خوێندنگە و زانستگەکاندا کتومت بە شێوازە تایبەتییەکەی دەرخکردن پیادە دەکرێت،
هەروەها دەبینین کە چۆن چەپەکان بەهۆی سۆسیالیزەکراویی سونییانەوە تەنیا پێیان دەکرێت کە ئەوپەڕی تەفسیری سارتر، لێنین یان ترۆتسکی و هتد بخەنەوە.
-ماویەتی-
پەراوێز
(1) نابێت توخمەکان بە تایبەتی بەڕێی ژەهری لاشەوە پیس بکرێن، بۆیە بە پێویست دەزانرێت، بۆ خاتری پاراستنی پاکژیی چوار توخمەکە، لاشەی مردوو لە زەویدا نەنێژرێت، بەڵکو لەسەر چیایەک دابنرێت، تاکو لەوێ مەل گۆشتەکەی بخوات[1].
سەرچاوەکان
Dr. Bahram Varza: Gataha. http://www.gataha.info.
Kurt Scharf: Zarathustra und die Religion der Arier. www.taz.de/fileadmin/static/pdf/Kurt-Scharf_Zarathustra_erweit.pdf
ئەم بابەتە 2,553 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کودستانپۆست لە 27.10.2018
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی دەنگەکان لە 28.10.2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-10-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 04-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,553 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.125 چرکە!