ڕۆژی 26-11-2017، بیست و چوار پەرلەمانتاری کوردستان پرساندنێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوا دەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبێت بەمەبەستی وەڵامدانەوەی چەندین پرسیار لەبارەی دۆسیەی نەوت و داهاتەکان و چەندین پرسی ناڕوونی تر.
لەوبارەیەوە سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بە ڕاچڵەکین-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی لێپێچینەوە لە پرسی نەوت و سامانە سروشتیەکان بە ئەرکی قانونی هەستاوین بۆ پرساندنی وەزیری سامانە سروشتیەکان کە ئیمزای لەسەر کۆی گرێبەستەکانی نەوت هەیەو بە پێی یاسای نەوت و غاز بەرپرسە لە سیاسەتی نەوت و شکستەکانیشی.
وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە پێویستە وەزیر لەبەردەم پەرلەمانتاران ئامادەبێ و وەڵامی کۆی ئەو پرسیارو گومانانە بداتەوە کە لەلایەن پەرلەمانەوە لەسەری دروست بوون.
لە دەقی پرساندنەکەدا کە وێنەیەکی دەست ڕاچڵەکین کەوتووە تیایدا هاتووە: ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان مادەی (69) و (70) بۆ پرساندن، داوای ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ پەرلەمان بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسی ناڕوونی تر، سەبارەت بە پرۆسەکانی نەوت و داهات چارەنووسی گرێبەستەکانی نەوت:
پرسیارەکان:
1_ ئەو گوژمە پارانەی پێشوەخت وەرگیراوە لە بری فرۆشتنی نەوت چەندە؟ چیلێکراوە؟ (250) هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمی ڕۆژانەی ئیستای هەرێمی کوردستانە، ئایا قەرزی تورکیای پێ دەدرێتەوە؟ یا کۆمپانیاکانی نەوت یا دەدرێتە عێراق؟ بۆچی وەزارەت زانیاریە داراییەکان بەگشتی و داهاتی فرۆشتنی نەوت ئاراستەی پەرلەمان نەکردوە؟
2_ هۆکاری چیە دوو مانگە وەزیری سامانە سروشتیەکان کوردستانی بەجێ هێشتوە[1].