بەرێزان لە کۆنفرانسی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا: شەریکی ئاشتی و دەوڵەمەندبون
بەم نامەیە دەمەوێت پێتان ڕابگەینم کە بە داوای لێبوردنەوە بەشدار نابم لە کۆنفرانسەکەتان. ئێوە کە ناوی کۆنفرانسەکەتان شەریکی ئاشتی و دەوڵەمەندبونە! بەڵام بە داخەوە ئێوە شەریکی تا سەر نین.
لە سەروەختی ڕێکخراوی تیرۆرستی #داعش#دا، کەسەکانمان لە ڕۆژئاوا لە بری هەمو دونیا شەڕی دژ بە تیرۆریان کرد، کەچی ئێستا بێدەنگن لە بەرانبەر ئه و زوڵمەی لە ڕۆژئاوای نیشتیمانەکەمان دەکرێت، لەو جەنگەی ڕۆژئاوایی کوردستان بە تەنها دەرەقەتی نایات، لە ناوەراستی مەیدانی جەنگێکی نابەرانبەردا بە تەنها بەجێتان هێشتون. ئێوە کە شەریکی ئاشتین بریا لە جەنگەکانیشدا شەریکێکی ڕاستەقینەمان بونایە.
سبەی ڕۆژ کە نیشتیمانەکەمان بەهۆی ئەم جەنگەوە بە تەواوەتی داڕوخا، ڕەنگە ببنە شەریکی دەوڵەمەندبون، هەروەک ئاوەدانکردنەوەی ئاسەواری جەنگ و دەوڵەمەند بوون لەسەر حسابی جەنگ زۆر کەس تموحی تیایەتی.
بە داخەوە لەم کاتەدا زیاتر بەدوای کۆنفرانسێکدا دەگەڕێین کە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕۆژئاوای نیشتیمانەکەمان بدات، کۆنفرانسێک چارەسەری ڕێگریکردن لە کوشتن و لە ناوبردنی منداڵ و ژن و خەڵکی مەدەنی کوردستانی پێبێت، کۆنفرانسێک باس لەوە بکات ئه و پاڵەوانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردودا داعشیان لە ناو برد ئێستا شەهید دەکرێن.
هیوادارین ئێوەش سەرکەوتوبن.[1]
لەگەڵ ڕێزدا
پەروین بابەکر