وەک ئاشکرایە لە 23-08-2019 سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی هەفتەنین-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. هێزەکانمان لە دژی ئەم ئۆپڕاسیۆنە داگیرکارییەی دوژمن، بە گیانێکی خۆڕاگر و قارەمانانە وەستانەوەو گورزی کوشندەیان لە یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە دا. لە کاتێکدا کە لە حەفتەنین خۆڕاگرییەکی بێوێنە لە دژی ئۆپڕاسیۆنی دوژمن دەکرێت، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە بەردەم هێزەکانمان چۆکی داداوە، بۆ ئەوەی ئەم شکستەی بشارێتەوە لە هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێبازێکی دیکەی قێزەوەندایە. یارییە سەرەکییەکەی دەوڵەتی تورکیش، سیاسەتی کوشتنی کورد بە دەستی کوردە. لەم چوارچێوەیەدا بە نیازە ژمارەیەک لە جاشەکانی، بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئۆپڕاسیۆنێ لێ ئەنجام دەدات و لە دژی هێزەکانمان بەشەڕیان بهێنێت.
ئێمە بە ناوی بزوتنەوەی ئاپۆییەوە، لە ڕووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە، بە پەندوەرگرتن لە وانەی مێژوویی، هەمیشە هەوڵمانداوە پلانی داگیرکەران پوچەڵ بکەینەوە. هێزەکانمان تا ئێستا ئەو جاشانەی گواستوویانەتە ناوچەکە، نەکردووەتە ئامانج. هەروەها چەندین جار بە ڕێگای ڕاگەیاندن و چەندین ڕێگای ترەوە، هۆشداریمان داوەتە جاشەکان کە نەبن بە داردەستی ئەم سیاسەتە قێزەوەنانە و بەشداری لە ئۆپڕاسیۆنەکاندا نەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەش، جاشەکان لە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن جێگیر دەبن. ئەگەر جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنی تیایدا ئەنجام دەکرێت بەم شێوەیەی کە هەیە، بەردەوام بێت، ئەوا هێزەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، چی پێویست بێت دەیکەن.
وەکو ماوەیەک بەر لە ئێستاش ڕامانگەیاندبوو، جاشەکان (جەردەڤان) ئامانجی سەرەکی ئێمە نین، بەڵام ئەو هێزانەی بەشداریی لە داگیرکەریدا بکەن و ڕۆڵیان بینی لە بەردەوامیدان بە داگیرکەرییەکە، دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.
ئەوانەی بە بەڵێنە درۆیینەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵدەخەڵەتێن و بەشدار دەبن لە جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنێ تیدا ئەنجام دەدرێت و لە دژی هێزەکانمان دەکەونە جۆڵەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامەکان. سەرتاسەری ناوچەی ئۆپڕاسیۆن وەکو ناوچەی قەدەغەی سەربازی ڕاگەیێنراوە و هەر جموجۆلێک لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت، وەکو هەوڵێک بۆ درێژەدان بە داگیرکەریی تەماشە دەرکرێت و هێزەکانیشمان بەم پێیە دەجوڵێنەوە.
ئەوانەی ئەم هۆشدارییەمان بە نادیدە بگرن، هەموو بەرپرسیارییەک دەکەوێتە ئەسیۆی خۆدی خۆیان. بۆ دواجار بانگ لە جاشەکانی (ژیرکی و سێگرکێ و بێژەهێ و مێرگەهێ و هەدرس و ڕۆبۆسکی) دەکەین کە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن چۆڵ بکەن و نەبن بە داردەستی سیاسەتی قێزەوەنی دەوڵەتی تورک.[1]