=KTML_Bold=سەید حەسەن عەلەوی=KTML_End=، نوێنەری شاری #سنە# لە پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێک ڕایگەیاند: لە ناوچە شاخاوییەکانی چوار پارێزگای کوردنشینی (سنە، #کرماشان#، #ورمێ# و #ئیلام#) زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ناچاری و بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە، سەرقاڵی پیشەی #کۆڵبەر#ین.
وتیشی: ئه و ژمارە زۆرە کە لە تەمەنی 13 ساڵەوە بۆ زیاتر لە 60 ساڵی تیادایە، کە لە سارد و سەرمای ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە سنورەکانی عێراقەوە کاڵا و شمەک دەهێننە ئێرانەوە و ئەگەر بەخت یاوەریان بێت و لەلایەن هێزە ئەمنییەمان نەدرێنەبەر دەسترێژی گوللەوە و نەکوژرێن و هەورەهاش نەکەونە ژێر بەفر و نەکەونە خوارەوە و ڕەقنەبنەوە، مانگانە 150 تا سێ سەد هەزار تمەن، داهاتیان دەبێت.
نوێنەری شاری سنە ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەیەکی بەرچاو له و کۆڵبەرانە خوێندنی باڵایان تەواوکردووە و لە بێکاریدا ڕوویان کردووەتە پیشەی کۆڵبەری.
وتەی ئه و پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە سێشەممەی ڕابوردوو ژمارەیەک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی تەتەی ملە بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگایان ونکردبوو، ڕۆژی پێنجشەممە 19-12-2019 تەرمی کۆڵبەرێکیان بەناوی (ئازاد عوسمان خوسرەوی) تەمەن حەڤدە ساڵ دۆزرایەوە کە بەهۆی سەرما ڕەق ببویەوە و یەکێکیشیان بە تەندروستییەکی خراپەوە دۆزرایەوە.
دوێنێش تەرمی کۆڵبەرێکی تریان بەناوی (فەرهاد عوسمان خوسرەوی) تەمەنی چواردە ساڵ و برای قوربانی یەکەم و خەڵکی شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.[1]