پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,724
وێنە 106,014
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ڕانانی ڕۆمانی خانمانی سیبریا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانی ڕۆمانی خانمانی سیبریا

ڕانانی ڕۆمانی خانمانی سیبریا
ڕۆمانی (خانمانی سیبریا)
ئەم ڕۆمانە لەلایەن نووسەری ڕووسی (هێنری ترۆیا) نووسراوە و (جەلیل کاکەوەیس) وەک یەکێک لە ناودارترین و باشترین وەرگێڕکارەکانی کورد، کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە،

خانمانی سیبریا، ڕۆمانێکی پڕ لە ڕووداو و سەرکێشییە، توانای مرۆڤ دەردەخات بەرامبەر سەختییەکانی ژیان و ئەو ململانێ مێژوویی و قووڵە بەرجەستە دەکات، کە لە نێوان سروشت و مرۆڤدا، مرۆڤ و دەسەڵاتدا هەیە، ئەم ڕۆمانە بەشێوەیەکی هێند سیحری چنراوە، خوێنەر لە ساتی خوێندنەوەیدا هەست دەکات یەکێکە لە کارەکتەرەکان و بەشێکە لە ڕووداوەکانی، چونکە تێمای ڕۆمانەکە بێئەنداز لە خەم و خەونی مرۆڤەوە نزیکە و تەواو تیکەڵاوی ژیانی ڕۆژانە و قوربانی و بەرخودانی بووە لەپێناو ئازادی و گەیشتن بە بەختەوەری.

ڕۆمانی خانمانی سیبریا، باس لە کودەتاکەی ساڵی 1825 ی ڕووسیا دەکات، لەلایەن کۆمەڵێک ئەفسەر و سەربازی دەوڵەوەتەوە دژ بە دەسەڵاتدارێتی قەیسەر، کودەتاکە بە مەبەستی لەکارخستن و کەنارگیرکردنی قەیسەری دەسەڵاتدارە، کە تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی کۆنترۆڵ کردووە و سنوورەکانی ئازادی و دیموکراسی و مافی چاپ و ڕادەربڕینی بەرتەسک کردۆتەوە و بووەتە بەشێک لەو جەنگە گەورە و خوێناوی و دارگیرکارییەی، لە ئەوروپا سەریهەڵداوە، بەتایبەت لە سەروەختی کودەتاکەدا، قەیسەر و هێزە سەربازییەکەی لە جەنگێکی خوێناویدان بەرامبەر تورکیا و هەوڵ دەدات بەشێک بێت لەو زلهێزەی هاوکێشە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوروپا، بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی خۆیام بەڕێوەدەبەن، ئەوروپایەک کە وەک پاپۆڕێکی بێ خاوەن بەسەر دەریای بێ سنووری مەعریفە و فکر و ڕۆشنبیریدا دێت و دەچێت، لەو سەروەختەدا ئەوەی هێزی هەبێت، داگیرکاری دەکات و وڵاتە گچکە و بێهێزەکان دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە.

هێنری ترۆیای نووسەری ئەم ڕۆمانە، بە شێوەیەکی ورد کاری لەسەر ئەو دەوران و قۆناغە کردووە و سوودێکی زۆری لەو ڕووداوە مێژوویانە وەرگرتووە و تێکەڵی خەیاڵ و ئەندێشە و فەنتازیای خۆی کردووە، هاوکات لە ڕێی ئەم ڕووداوانەوە نووسەر گوتاری خۆی بەیان دەکات، کە بریتییە لە ئازادی و سەربەستی و ژیانێکی شرەفمەندانەی دوور لە دەستێوەردان و سنووردارکردنی ئامانجە مرۆییەکان.

ئەو کودەتایەی ئەفسەرەکانی سوپا دژی قەیسەر بەرپای دەکەن، سەرکەوتوو نابێت و پاش ئاشکرابوونیان هەموویان دەستگیر دەکرێن، بە بڕیاری قەیسەر دوور دەخرێنەوە بۆ سیبریا و لەوێ سەرباری زیدانی کردنیان بە تاوانی خیانەتی نیشتمانی، مەحکووم دەکرێن بە کاری تاقەتپڕوکێن، لە ڕۆمانەکەدا هێندە جوان و سەرنجڕاکێش و هونەریانە، دیمەنی زیندانەکە و زیندانییەکان و کەشی غەمگین و پڕ لە فەلاکەتی زیندانییەکان کێشراوە، خوێنەر هەر زۆر زوو ئاشنای کونوقووژبنی شوێنەکان و خەم و ڕەنج و ماندوێتی زیندانییەکان دەبینێت.

ئەم ڕۆمانە بە شێوەیەکی ورد، وەفای ئافرەتی بەرامبەر عەشق و بەرخودان و خۆشەویستی مێردە زیندانییەکانیان پیشان داوە، بەوەی هاوسەری زیندانییەکان داوا دەکەن لەگەڵ مێردەکانیان بڕۆن و نزیک ئەوان بژین و مەینەتییەکانیان لەگەڵدا بەش بکەن، لەو گوندەی زیندانە گەورەکەی لێیە، خانوو بە کرێ دەگرن و واز لە ژیانی شاهانە و دەوڵەمەندانەی شار دەهێنن و ژیانی کولەمەرگی و ژێردەستەیی نزیک مێردە زیندانییەکانیان هەڵدەبژێرن، بەو پێیە سزا دراوەکان کەسانی چینی خانەدان و ئەفسەری دەستڕۆیشتوون، بڕێک کارئاسانییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی جار جار بتوانن لە درزی دیوارێکی ئەستوورەوە، لە دوورەوە تەماشای هاوسەرەکانیان بکەن، جار جاریش لە نزیکەوە، بە یاوەری دوو پاسەوان بچنە خانووەکان و لە نزیکەوە هاوسەرەکانیان ببینن و قسەیان لەگەڵدا بکەن و بەخێرایی سەرجێییان لەگەڵدا بکەن، هەندێ لە ژنەکان هەر لەوێ دووگیان دەبن و منداڵیان دەبێت، هەندێکی دیکەیان هاوکاری پیاوە زیندانییەکان دەکەن و بە ناوی ئەوانەوە نامە بۆ کەسوکاریان دەنێرن، چونکە سزادراوەکان مافی ئەوەیان نییە خۆیان نامە بنێرن، نامەکانیش لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی جەنەراڵێکی پیر، کە سەرپەرشتیاری زیندانەکەیە دەنێردرێت.

ڕۆمانەکە بەپێی ڕووداوەکان، پڕە لە کارەکتەری جۆراوجۆر، شاری و لادێی، ژندار و سەڵت، دەوڵەمەند و هەژار، یاخی و ملکەچ، ئاییندار و بێباوەڕ، بەڵام (نیکۆڵا و سۆفیا) دوو بەرجەستەترین کارەکتەری نێو ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانەن، ئەم دوانە ژن و مێردی یەکدین و پەیوەندییەکان بەپێی هەڵچوون و داچوونی ڕووداوەکان و ڕۆژگار، گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تای عەشقەکەیان بەرز دەبێتەوە و نزم دەبێتەوە، خۆشەویستی و سێکس دەکەن و هەندێ جاریش دڵئێشان و دابڕان دروست دەبێت، بەڵام لە ناخی هەر یەکێکیاندا ئەوینێکی شاراوە هەیە و هەمیشە خۆشەویستییەکان زاڵ دەبێت بەسەر ڕق و گومان و تووڕەییەکانیاندا، باشترین نموونەی ئەم حاڵەتەش ئەو کاتەیە کە نیکۆڵا نیوەشەوێک هەڵدێت و زیندانەکە جێدەهێڵێت، پاش ماوەیەک دەستگیری دەکەن و بە نیوەگیانی دەیگەڕێننەوە بۆ زیندانەکە، دۆخی خراپی تەندروستی نیکۆڵا، وا لە سۆفیا دەکات بە درێژایی چەندین ڕۆژ و شەو چاودێری بکات ودەرمانی بداتێ و پیسایی ژێری پاک بکاتەوە، بە چاکبوونەوەی نیکۆڵا و ئەو کاتەی زیدانییەکان بە ڕێگەیەکی دوور و درێژ و پڕ لە مەترسیدا دەگوێزنەوە بۆ زیندانێکی دیکەی نوێ، ئەوینی ئەو ژن و پیاوە زیندوو دەبێتەوە و خۆشەویستییەکەیان زاڵ دەبێت بەسەر ڕق و نیگەرانی و تووڕەییەکانیاندا.

سەرەنجامی ڕۆمانەکە و ڕووداوەکان، تا ئەندازەیەکی زۆر غەمگین و تراژیدییە، بەڵام وەفا و بەرخودان و خۆشەویستی ژنەکان وەک پەیامێکی زەق و بەرجەستە پیشان دەدات، هاوکات دەشێ لایەنێکی دیکەی جوانی و سەرنجڕاکێشی ئەم ڕۆمانە ئەوە بێت کە وانەیەکمان سەبارەت بە شۆڕش و سیاسەت و بەرخودان و قوربانی پێشکەش دەکات، وێنەیەکی ڕوون و واقیعی ئەو ڕۆژگارەمان بۆ دەکێشێت، کە تەنها لۆژیکی هێز و زوڵم و خوێنڕشتن ڕۆڵ دەگێڕێت، ئەو ڕاستییە پاتە دەکاتەوە کە جەنگ و داگیرکاری دەست دەخاتە ڕۆح و خەون و ژیانی مرۆڤەوە و لە بونەوەرێکی بیکەرەوە و ژیرەوە، دەیکات بە کەسێکی دڕندە و بەرژەوەندییە ئابووری و سەربازییەکان دەکات بە پێوەر و بنەمای هەڵسەنگاندنی مرۆڤ، بەمەش ئەو دیدگا ئینسانییە لەنێو دەبات، کە خوازیاری ژیانێکی باشترە، تا لە سایەی ئاشتیدا گەشە بە هزر و چالاکییە مرۆییەکانی بدات.

ئەم نووسینە هەوڵێکی گچکەیە بۆ ناساندنی ئەم شاکارە جوانە و دەخوازم خوێنەر خۆیان لە چێژ و جوانی ئەم ڕۆمانە بێبەش نەکەن، بەتایبەت کە یەکێک لە باشترین وەرگێڕەکانی کورد (جەلیل کاکەوەیس) بە کوردییە جوانەکەی، هێندەی تر ژیان و زیندوێتی بە ڕۆمانەکە بەخشیوە.
ئەم بابەتە 818 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ڕووسی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 02-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-04-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 818 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1105 KB 02-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
بە هۆی دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەواریی، مێژووی بنیادنانی شاری سلێمانی دەگۆڕێت
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
شوێنەوارناسان لە ئەشکەوتی پڵنگان پاشماوەی ژیانی مرۆڤ و ئامێری بەردین دەدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-رۆکوێل کینت
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
چەکە ئەتۆمیەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
کورتەباس
لە ئەرشیفی بیرەوەری یەکانم دا: هاریکاری نێوان تیپی مۆسیقای (مەولەوی) و (باواجی) لە ساڵانی پەنجاکاندا
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,724
وێنە 106,014
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
بە هۆی دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەواریی، مێژووی بنیادنانی شاری سلێمانی دەگۆڕێت
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
شوێنەوارناسان لە ئەشکەوتی پڵنگان پاشماوەی ژیانی مرۆڤ و ئامێری بەردین دەدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-رۆکوێل کینت
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
چەکە ئەتۆمیەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
کورتەباس
لە ئەرشیفی بیرەوەری یەکانم دا: هاریکاری نێوان تیپی مۆسیقای (مەولەوی) و (باواجی) لە ساڵانی پەنجاکاندا
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!