پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,843
وێنە 106,289
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ڕووسیا و کوردەکانی باکووری _ ڕۆژاوای ئێران، لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber3
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووسیا و کوردەکانی باکووری _ ڕۆژاوای ئێران، لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا

ڕووسیا و کوردەکانی باکووری _ ڕۆژاوای ئێران، لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا
ڕووسیا و کوردەکانی باکووری - ڕۆژاوای ئێران لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا
(دیکۆمێنتی نوێ)
نووسینی: #ئۆلگا ئیڤانۆڤنا ژیگالینا#
2007
وەرگێڕانی لە ڕوسییەوە: ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرەتای جەنگی جیهانی یەکەمدا:
ڕووسیا لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەشێوەیەکی پتەو خۆی ئامادەکردبوو..
هەروەها نەخشەی سیاسەتی خۆی کێشابوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانەکانی تورکیا و ئەڵمانیا لەو ناوچەیەدا..
دەوڵەتانی تورکیا و ئەڵمانیا ویستیان هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری - ڕۆژاوای ئێران دەربکەن، بۆ ئەوەی هەرێمی قەوقاسی ڕووسیا داگیربکەن پیویستیان بەوە بوو کە بنکەیەکی سەربازی بەهێز دابمەزرێنن بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا. شایەنی باسە ئینگلیزەکانیش هەر وەکوو ئەڵمان و تورکەکان هەر هەمان پلانیان بۆ هەمان مەبەست بەدەستەوە بوو.
دیپڵۆمات و سیاسەتمەدارە ڕووسەکان لە کوردستاندا پشتیان بە سەرۆک و سەرکردەی هۆزە کوردەکان بەستبوو، وەکوو ئیسماعیل ئاغای شکاک، کە سەرۆک هۆزی شکاک بوو.
لەسەرەتای بەرپا بوونی جەنگی جیهانی یەکەمدا، دیپڵۆماتە ڕووسەکان لە کوردستان داوایان لە قەیسەری ڕووسیا کرد، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و بەرگریکردنی سنووری ڕووسیا لەگەڵ ئێران هەوڵبدرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچە کوردستانیەکاندا کە بەشێک بێت لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و لەژێر ئاڵا و ڕکێفی ئەوبێت،
ئەو پرسە گرنگی و بایەخێکی گەورەی هەبوو لەلای دیپڵۆماتە سوپاییەکانی ڕووسیا لەو کاتەدا.
ڕووسیا ویستی تورکەکان لەو ناوچە کوردستانیانەی ئێران، (کە زووتر تورکیا داگیری کردبوون) دەربکات و بەهەر نرخێک بێت هێزەکانی خۆی لەو ناوچە گرنگەدا جێگیربکات.
تا ڕادەیەک وایکرد کە هۆزە کوردەکان کۆنترۆل و بەرگری لە سنوورەکانی تورکیا-ئێران بکەن، دوای ئەوەی ڕووسیا ئەو ناوچە سنووریە داگیرکراوانەی لە تورکیا سەندەوە گشت مەرز و بنکە گومرگیەکانی بەهۆزە کوردەکان سپارد.
دواتر ڕووسیا گوێ نەدایە پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی کە بیر و خواستی سەدان ساڵەی کوردەکان بوو.. ئەو گوێنەدان و یارمەتی نەدانەی ڕووسیا وای لە کوردەکان کرد (بەیارمەتی پڕوپاگەندەی ئینگلیزەکان)، بە دوای هاوپەیمان و یاریدەدەری تردا بگەڕێن.
کوردەکان بەپەلە هاوپەیمانی سیاسیان گۆڕی لە هاوپەیمانی سوپایی ڕووسیاوە بۆ دوژمنەکەی کە تورکیا بوو.
- سیاسەتوانە ڕووسەکان هیوایەکی زۆریان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە (ئەرمەنی و ئاسووری) یە کریستیانەکان بەست، ئەوانەی کە لەناوچەی هەکارییەوە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆچی پییانکردبوو بۆ هەرێمەکانی #ورمێ# و خوی کە دەکەویتەنناوچەی باکووری_ ڕۆژاوای ئێران.
لە ناوچەی هەکاری کۆمەڵگایەکی فراوانی کریستیان، بە ناوی (نیستۆریان) بەیەکەوە دەژیان. بە شێوەی هۆزێکی دەسەڵاتدار کۆنترۆڵی ناوچەکەیان دەکرد، لە هەمان کاتدا دەسەلات و گەورەیی خۆیان بەسەر هۆزە (نا موسوڵمانە نا کوردەکان) دا دەنواند. ئەوهێز و دەسەڵاتەی هەیانبوو بەهۆی یارمەتیدانیان بوو لە لایەن ڕووسیاوە.
کریستیانیەکان هەوڵیان ئەدا بەرەنگاری زۆرداری و چەوساندنەوەی هۆزە کوردییە موسوڵمانەکان ببنەوە.
بەهێزبوونی چالاکی و جمووجوڵی کریستیانیەکان هەڕەشەیەکی گەورە بوو بۆ هۆزە کوردە موسوڵمانەکان لەناوچەکەدا. تەنانەت ڕەوشەکە گەیشتە ئەو ئاستەی کە شێخە کوردەکانی ناوچەکە بڕیاریاندا خۆیان ڕێکبخەن و یەکبگرن لە چوارچێوەی ئایینی یەکگرتووی ئیسلامدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی خێلە کافرەکان.
بوونی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەمانای هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ بیری سەربەخۆیی کوردەکان. لەبەر ئەوە بیرووباوەری موسوڵمانێتییان بەرەو بەهێزبوون دەچوو بۆ یەکگرتنیان وە بەرگریکردنیان لە پرسی نەتەوەییان.
- پێش ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی جەنگی جیهانی یەکەم.. دیپڵۆماتە ڕووسەکان سەردانی (مار سەرجێۆس) یان کرد، کە سەرۆکی کریستیانیە ئاسووریەکان بوو، داوای یارمەتیان لێ کرد، لە دۆخێکدا کە جەنگ لەگەڵ تورکیا دەستپێبکات.
- ڕووسەکان لەوە دڵنیابوون کە هۆزە کوردەکان چیدی سەرچاوەی سەرەکی مەترسی ئەوەنین کە کوردستان بکریتە بنکەیەک لە لایەن تورکەکان و ڕۆژاواییەکان بەکاربهێنرێت بۆ هیرشکردنە سەر ڕووسیا و هەرێمی قەوقاز،
- وەکوو ئەوەی بڵێیت ئاسووریەکان پلانێکی وایان هەبوو کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ورمێ و سەلماس درووستبکەن. لە ڕاستیدا دانیشتوانی ناوچەکە هەموویان موسوڵمان بوون (ئازەرییەکان لە تەختاییەکاندا و کوردەکان لە شاخەکان). بۆ ئازەری و کوردەکان زۆر ئاستەنگ بوو ڕێگە بدەن بە پلانی دامەزراندنی دەولەتێکی سەربەخۆی کریستیان لە ناوچەکەیاندا. هەریمەکانی ورمێ و سەلماس ئەو کاتە بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، بۆیە ڕووسەکان پلانی ئەوەیان هەبوو کە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی بۆ کریستیانەکانی ئەو دەڤەرە درووستبکەن، ئەمەش بە توندی لەلایەن کوردەکانەوە ڕەتدەکرایە و جێگای ناڕازیبوونیان بوو. ئەم هەنگاوەی ڕووسیا بووە مایەی نارەزایەتیەکی گەورە لەلایەن هۆزە کوردەکان و درووستبوونی توندوتیژییەکی لەبەرچاو لە لایەن هۆزە کوردەکانەوە دژی کریستیانیەکان کە ئەوەش کێشەیەکی گەورە و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان کریستیانیەکان و موسڵمانەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
کریستیانیەکان وا تێگەیشتبوون کە ڕووسیا بە هەموو هێزی خۆیەوە پاڵپشتیان دەکات، بۆیە دەستیانکرد بە هێرشکردن و تاڵانکردنی دیهاتە کوردنیشینەکان. ئەم ڕەوشە وایکرد کە پەیوەندی ئاشتیانە لەنێوان کریستیان و موسوڵمانەکاندا تێکبچێت. ئەم بارودۆخە نوێیە وایکرد کە پلانەکەیان ڕەزامەندی تەواوی ئیمبراتۆری ڕووسیای بەدەست نەهێنێت. لەژیر ڕۆشنایی ئەم ڕووداوانەدا ئاستەمە هاوڕابین لەگەڵ کوردۆڵۆجی بەناوبانگی هۆڵەندی (ئێم. تان.بروینسینا)، کە کێشەی نێوان ئاسووری و کوردەکان دەگیڕێتەوە بۆ قەیرانی ئابووری لەنێوانیاندا.
وەکو باسمان کرد لە کاتی چالاکی و جمووجۆلی سوپای ڕووسیا ئەم کێشەیە گرنگی و جدییەتێکی زۆری پەیدا کرد لەلای دیپڵۆماتە ڕووسەکان. تێکچوون و ئاڵۆزبوونی پەیوەندی ڕووسیا و کوردەکان لە لایەن تورکەکانەوە بەباشی بەکارهێنرا.
- لە هاوینی 1914دا تورکەکان پەیوەندییان کرد بە سەرۆکە کوردەکانی باکووری_ ڕۆژاوای ئێران و هەوڵیاندا بەهەر نرخێک بێت ڕایانبکێشنە لای خۆیان، لەم پەیوەندییانەدا لەگەڵ دەسەڵاتی تورکیا نوێنەری هۆزەکانی شکاک کە ئیسمایل خانی سمکۆ بوو بەرچاودەکەوێت. چەندین سەرکردە و سەرۆک هٶزە کوردەکانی تری ئێران هاتنە لای یەک وگفتوگۆیانکرد و هاتنە سەر ئەو ڕایەی کە بریاربدەن بچنە ناو خاکی تورکیا و لایەنگری هێزەکانی تورکیا بن. ئەم هەنگاوەی سەرۆک هۆزە کوردەکان کێشەی نیوان تورکیا و ڕووسیای قووڵتر و ئاڵۆزتر کرد.
پرسی هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کریستیان و هێرشکردنە سەر دێهاتە کوردنشێنەکان لەلایەن کریستیانیەکانەوە وایکرد کە هۆزە کوردەکانی ناوچەی تورکیا بجوڵێنێ وە ناڕەزاییەتیەکی زۆر نیشانبدەن، ئەوەبوە هۆی ئەوەی کە لەمانگی سیپتەمبەری 1914 وە بەسەرۆکایەتی جاوساغانی تورکی و ئەڵمانی و بە بەشداربوونی هۆزە کوردەکانی ئێران و تورکیا هێرشێکی بەرفراوان بکەنە سەر سەربازگەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زیانێکی زۆریان پێبگەیەنن. پاشان هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ناوچەی ورمێ و دەوروپشتی کە ئەرمەنی و ئاسووری لێ نیشتەجێ بوون. لەو کاتەیشدا هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر بازگە سنوورییەکانی هێزەکانی ڕووسیا و پێش ئەو جەنگه، لە ناوچە سنوورییەکاندا کەسانێکی زۆر پەیدا بوون وەکوو کەسانی ئایینی و سۆفی کە کوردەکانیان هان ئەدا و بانگەوازی جەنگی پیرۆز و جیهادیان دەکرد بۆ پاککردنەوەی خاکی پیرۆز و قوربانیدان و جیهاد دژی سوپای ڕووسە داگیرکەرە کافرەکان. هەروەها بانگەوازی ڕزگارکردنی خاکی ئازەربایجانیان دەکرد و داوایان دەکرد کە موسوڵمانان خەبات بکەن و بجەنگن و جیهاد بکەن بۆ ڕزگاری لە داگیرکەران تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە ئاڵای سەوزی موسوڵمانەتییان هەڵکرد، واتە ئاڵای جیهاد.
ئەم پلانەی تورکەکان کاریگەری بەهێزی هەبوو بۆ درووستکردنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری و بووە هۆی شڵەژاندنی سوپای ڕووسیا.
بۆ دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر ناوچەکانی خوی، دیلمان، دواتر ژولفۆی، دواتر بۆ یریڤان، تورکەکان ئەو ناوچە کوردیانەیان بە ستراتیجی دادەنا.
ئەو هێزە کوردیانەی کە چەک و تەقەمەنییان لە تورکەکان وەردەگرت، دەستیانکرد بە هێرش کردنە سەر بنکەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا_ ئێراندا، وە هێرشیان کردە سەر ناوچە و دێهاتە ئاسوورییەکان لە ناوچەی برادۆست.
ئەم ڕاستییانە پێچەوانەی وتەکانی (ئێم.ڤان.برینیسینا)ن کە ئەیویست بیسەلمێنێت کە کوردە ئێرانییەکان وەڵامی بانگەشەی جیهادیان نەداوەتەوە.
لە 18ی سیپتەمبەری 1914 دا هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر هێزێکی ڕووسی بەناوی (سۆتنی کازاکی) لە (ماڤان) لە ناوچەی تیگاڤێر.. لەو هێرشەدا نزیکەی دە کەسیان کوشت. کوردەکان چەندین دێهاتی کریستیانەکانیان سووتاند و چەندین بازگەی سوپاییان گرت و سەربازەکانیان کوشت. هەرچەندە سوپای ڕووسیا ویستی لەو شەڕووپێکدادانەدا دوورە پەرێزبێت، بەڵام لەدوای ئەو ڕووداوانە دەستیان کرد بە بۆمباباران کردنی دێهاتە کوردییەکان.
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدانانەدا، هێزە کوردییەکان توانییان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆری دێهاتە کریستیانیەکاندا و لە پێکدادانێکدا لەگەڵ سوپای ڕووسەکان، بەتالێۆنێکی ڕووسەکان بە ناوی کافکازی (پێنج) ویستیان لە پشتەوە هێرش بکەنە سەر هێزە کوردییەکان، بەڵام کوردەکان پێیان زانین و لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان و  زیان و کوشتارێکی زۆریان لە ڕووسەکان کرد. 
- لەسەرەتای مانگی ئوکتۆبەری 1914، کونسوڵی ڕووسی لە ورمێ، بە ناوی پ.پ.ڤیدنسکی، لە شاری سانکتپیتربورگدا وتی: لە هەموو شوێنێکدا دەرئەنجامی جیهادە، کلیسەی کریستیانیەکان و کاتۆلیکەکان دەسووتێنرێت و لەناو دەبرێت، (ئیکۆن)واته  تابلۆ پیرۆزە کریستیانیەکان ورد و خاش دەکرێن و لەناو دەبرێن. 
- لە شەڕێکدا لەگەڵ کۆنە هاوپەیمانە ئاسووریەکاندا (سمکۆ) هاتە دەنگ و خواست و ویستی خۆی دەربڕی بۆ بەرفراوانکردنی دەسەڵات و موڵکایەتی بە دەستبەسەرا گرتنی چەندین شارو ناوچەی  ئەنادۆل هەروەها لکاندنی ناوچەیەکی بەرفراوان بە ڕۆژاوا و باکووری_ ڕۆژاوای زرێواری ورمێ وە.
هێزە کوردییەکان شارەکانی ورمێ و دەوروپشتی و شارەکانی سەلماس و خوی یان داگیر و تاڵان و وێران کرد و بە سەرپەرشتی تورکەکان چەندین خەڵکیان کوشت و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دان.. 
سمکۆ وا خۆی ئەنواند کە لە ڕیزی تورکەکاندا ئەجەنگا نەوەک لە ڕیزەکانی ڕووسیا، لەبەر ئەوەی سمکۆ خاوەنی ڕیز و پایەیەکی گەورە بوو لە ناو میللەتی کوردا ڕووسەکان تا ڕادەیەکی زۆر ڕێزیان لێئەگرت و گرنگیەکی زۆریان پێئەدا. ڕووسەکان لە خیانەتکارییەکانی خۆش بوون کە دژی ئەوان کردبووی. ڕووسەکان باش لەوە تێگەیشتبوون کە سمکۆ یارمەتی و خزمەتێکی گەورەی گەیاند بە ڕووسیا تا سەرەتای جەنگەکه. بۆ نموونە کونسوڵی ڕووسی لە(خوی) بەم شێوەیە ڕێز و پێزانین و سوپاسنامەی بۆ نووسیوە.. (زۆر باش و سەرکەوتوو بووە لەو کارانەی کە پێی ڕاسپێردراوە، کارەکانی لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتدا  ئەنجام داوە، هۆی بەرگریکردن و چاودێری دڵسۆزانەی سنووری ڕووسیا بووه، لە گشت کارەکانیدا دلسۆزمان بووە). لەبەر ئەوە ڤیدنسکی لە ڕێزلێنان و پشتگیری کردنی سمکۆ دا بەردەوام بوو.  هەوڵی داوە گوێ نەداتە گلەیی و داواکارییەکانی کریستیانیەکانی ناوچەکە بۆ دادگایی کردنی سمکۆ بەهۆی ئەو کوشتارە نامرۆڤانەیە وبێ بەزەییەی کە دژی  ئاسووری و ئەرمەنییەکان ئەنجام دابوو. 
ڤیدنسکی سمکۆی نارد بۆ ناوچەی (خوی)، بۆ لای جەنەرال (چۆرنازوبۆڤ)، لە بەر ئەوەی سمکۆ تەنانەت دەترسا بچێتە سەرشەقامەکان لە ناو شاردا کۆمەڵێک چەکداری  کورد بەرگری و پاسەوانییان لە سمکۆ و خێزانەکەی دەکرد، بە شێوەیەک کە ئاسووری و ئەرمەنییەکان نەیانتوانی هیچ زیانێکی پێ بگەێینن.  
هەرچەندە زانیاری هەبووە بەدیکۆمێنتەوە کە سمکۆ لەسەرەتای سالی 1915دا جارێکی تر هەوڵی داوە پەیوەندی بکات بە هێزە هێرشهێنەرەکانی سوپای تورک.. سەبارەت بەوە سمکۆیان سزا نەدا و بە فەرمانێکی جەنەرال  (چۆرنازوبۆڤ)سمکۆیان بە دەستبەسەری نارد بۆ شاری (تەبلیس). سمکۆ لەو شارەدا وەکوو میوانێکی ڕێزدار ژیانی بەسەر برد نەو وەکوو دیلێکی دەستبەسەر.تا پاییز لەوێ مایەوە.تا ئەوەی نیکۆلای نیکۆڵایڤیچ کە سەرۆکێکی قەفقازی ئەو ناوچەیە بوو، ئاگەداری بوونی سمکۆ دەبێت لە (تەبلیس)؛ بڕیار ئەدات کە سمکۆ بگێڕێتەوە بۆ (سەلماس)..بەو هیوایەی کە سمکۆ بگەڕێتەوە ڕیزەکانی ڕووسیا.
وەکوو مێژوونووس: ڤ. گینیس دەنووسێت: (دەستی خوێناوی هێزەکانی سمکۆ چەند جارێکی تر بە خوێنی کریستیانیەکان سوور دەبێتەوە)..
هەروەها ئێم.ڤان برۆنیسین ڕووداوی بەدیل گرتنی سمکۆی بە شێوەیەکی تر باس کردووە، گوایە بەدەستی هێزەکانی ڕووسیا بەدیل گیراوە و دواتر ڕەوانەی زیندانی شاری تەبلیس کراوە.
پ. ڤیدنسکی نەیدەتوانی لەو کاتەدا سمکۆ دادگایی بکات بەهۆی ئەو تاوانانەی کە لەسەری ساغبوونەوە، لەبەر ئەوەی هەر لەوکاتەدا چەکدارە ئەرمەنییەکان هێرشیان کرد بۆ سەر گوندەکەی سمکۆ و شەش کەسیان لە کوردەکان کوشتبوو و مەڕ و ماڵاتەکانیان تاڵان کردبوو و ئاسوورییە برسییەکان خەریکی دزی و جەردەیی بوون لە ناوچەکدا. ئەو کارانە ناڕەزاییەتێکی گەورەیان درووست کردبوو لەلای موسوڵمانەکان. 
ئەو هێزە سوپاییانەی ڕووسیا کە لە باکووری_ ڕۆژاوای ئێران جێگیربوون یارمەتییەکی بەرچاوی کریستیانیەکانیان ئەدا. هەروەها بەرەنگاری هێرشی کوردەکان بۆ سەر کریستیانیەکان دەبوونەوە. هێزە سوپاییەکانی ڕووسیا چەندین هێرشی بە زەبروزەنگیان کردە سەر دێهاتە کوردنشینەکان و کوشتارێکی زۆریان لێ کردن، ماڵەکانیان دەسووتاندن و مەڕ و ومالاتەکانیان تاڵان دەکرد.. سوپای ڕووسیا ڕەوشتی داگیرکەرانیان دەنواند لە ناوچە و دێهاتە کوردییەکاندا.
لە ساڵی 1917 دا ئەو هێزانەی سوپای ڕووسیا کە لە ئێران مابوونەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و توندوتیژەوە دژی کوردەکان ڕەفتاریان دەکرد.
- بۆمان دەردەکەوێت کە ڕووسیا هەڵویست و خواستی خۆی دۆڕاند لە ئێراندا. سەرۆکی گشت هێزە سوپاییەکانی ڕوسیا (جەنەراڵ  باراتۆڤ) چاوەڕوانی بڕیار و فەرمانی کشانەوەی دەکرد.. 
- کونسوڵی ڕووسیا لە کرماشان (ا.ا.جیرکاسۆڤ)لە نامەیەکدا نووسیبووی کە زۆربەی زۆری سەربازە ڕووسەکان کە لەناوچەی کرماشانن سەر بە بۆلشوییەکانن.
لە سالی 1918دا، کریستیانیەکان توانییان کۆنترۆڵی شاری ورمێ بکەن، بۆ ئەوەی بیگێڕنەوە سەر دەسەڵاتی یاسایی حکومەتی ئێران.. قایمەقامی تەبرێز کە (مەهدی شەمس) بوو، دەستی کرد بە پەیوەندی کردن لەگەڵ سمکۆ دا و داوای لێکرد بەیەکەوە لە پۆلیسە کریستیانیەکان بدەن و لەناویان بەرن.. لەو کاتەدا سمکۆ زۆر حەزی دەکرد ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات و بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.. سمکۆ ئومێدەوار بوو کە ئاسوورییەکان لەو ناوچەیە دەر بکات.. و  دژی کریستیانیەکان دەستی بە جەنگ کرد..
ئاشوورییەکان بە سەرۆکایەتی ئاغا (پترۆس ئیلۆڤا) دەستیان کرد بە بەرگریکردن (بە پێی وتەکانی عومەرخان کە نزیکترین کەسی ئیسمایل خان بوو). 
ئەم جەنگە لەلایەن خانی ئازەربایجانەوە هەوڵ و تەقەڵایەکی زۆری بۆ درابوو، کە حەزی دەکرد  سمکۆ دەسەڵات بگرێتە دەست لە ناوچەکانی ورمێ و سەلماس و خوی لەبەر ئەوەی دەترسا ئەگەر سمکۆ بکشێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات لەوانەیە هەوڵ بدات ئازەربایجان داگیر بکات.
لەسەرەتای جەنگەکەوە، لەگەڵ ئاسوورییەکاندا ئیسمایل خانی شکاک هێزەکانی ئاغا پیترۆس ئیلۆڤای شکاند.. ئیلۆڤاش بە یارمەتی ئینگلیزەکان توانی خۆی بدزێتەوە و بۆ ئێراق و ڕابکات..
لەم جەنگەدا کوردەکان بەتریریاخ مار شیمۆن بنیامین یان کوشت و کلیسەکەیان تاڵان و وێران کرد.
ئەم توندوتیژییانە لە ساڵی 1918دا بە شێوەیەکی بەرفراوان تەشەنەیان دەکرد تا کاتێک بە پلانی تورکەکان گشت دانیشتوانە کریستیانیەکانی ئەو ناوچەیەیان کوشت و لەناوبرد..
بەداخەوە کریستیانیەکان هیچ هەل و فرسەتێکیان نەبوو کە بەرەو خاکی ڕووسیا هەڵبێن.. ئەم کارانە بەبێ سزا نەبوون... هەرچەندە تا ئێستا لە کۆمەڵگای کوردیدا سمکۆ وەکوو پالەوانێکی میللی سەیردەکرێت..
سەرچاوە: گۆڤاری ئەرشیفی ڕۆژهەڵات (26) 2 2012   восточный архив
Курды иранской провинции Керманшах накануне и в период первой мировой войны. М.، 2007.
وێنه: ورمێ: (دەربەندی سەڵماس) 
کۆمەڵێک جەنگاوەری کورد (بەتالیۆنی ڕەشاشی قورس)، کە بەشێکی گرنگ بوون لە هێزەکانی #ئیسماعیل ئاغای شکاک#
[1][2]
ئەم بابەتە 3,597 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 09-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,597 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.136 KB 09-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,843
وێنە 106,289
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!