سیامەند نوری عەبدوڵڵا
تەمەن: 1969 گوندی قەرەسالم، شارۆچکەی شوان، پارێزگای #کەرکووک#
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1985
لەساڵی 1986 چەکی هێزی بەرگری لە شان دەکات تا ساڵی 1988 بەشداری چەندین شەڕی ناوچەکەی کردووە وەک شەڕی توولکی و کاولە سوار و تەواوی شێخ بزێنی.
لەساڵی 1991 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردۆتەوە و بەشداری کاریگەری هەبووە لە ڕاپەرین و شەڕەکانی پاراستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواتر درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات لە هێزەکانی 11ی سەفین و لەشکری 16ی دەشتی #هەولێر#
لە دوای #31-08-1996# لە شاری کۆیە پەیوەندی دەکات بە هێزەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بە پلەی فەرماندەی مەفرەزە.
پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیووە تا پلەی جێگری تیپ.
لەرۆژی #07-11-1997# لە چیای بنەباوێ شەهید دەکرێ.[1]