پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا

شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
جانێت کلین
و. لە ئینگلیزییەوە: عەتا قەرەداخی

لەگەڵ بەرەوپێشەوە چوونی سەدەی نوێدا، بیرمەندانی- ڕۆشنبیرانی- کورد سەرقاڵبوون بە پرسی شوناسەوە، هەروەها ئەوەی لە کوێ دەگونجێن لەگەڵ ئەو دەستە نوێیانەی پێشنیار کراون لە لایەن هاوچەرخەکانیانەوە، یان لە لایەن دەوڵەتەوە سەپێندراون. ئەرمەنەکان وایان دەرخست ئەوان ئەو گرووپە بوون، کە شوناسی خۆیان دژی کوردەکان دیاری کرد، بەڵام بەشێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون تورکەکان وابوون. لەم ئاشکراکردنەدا، نووسەرانی کورد گەڕاونەتەوە بۆ هاوچەرخترین لێکۆڵینەوە لە میللیبووندا (ئەگەر بشێت وای ناو ببەین)، لێکۆڵینەوە بۆ پشکنینی شوناسی کوردی لەبەرامبەر شوناسی دراوسێکانی کورددا. هەندێجار، لێکۆڵینەوەی (رەگەزپەرستانە) بەرەو ئەوەی بردوون خۆیان ببەستنەوە بە ئەرمەنەکان و گەلانی تری ئێرانییەوە. لە دەوروبەری ساڵی 1913دا نووسەرێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەئاکامدا ئەرمەن و کورد هەمان گەلن:
وەکوو دەزانرێت، کورد و ئەرمەنەکان نەوە گەورەکانی هەمان گەلی ئۆردوون... سەرباری ئەوەی نووسین و ئەدەب و زمان و داب و نەریتی نەژادیمان هەمان شێوە بوو، دواتر ئەرمەنەکان ئایینی مەسیحییان پەسەند کرد و هەوڵی بوونێکی جیاوازیان لە ئێمە دا. لەم دواییاندا ئەوان پێشکەوتن و شوێن ئامانجێکی نائاشکرا کەوتن. ئەم جۆرە کارانە بوو، کە ئەرمەنەکانی خستە سەر ڕێبازێکی جیاواز لە ئێمەی کورد. ئاواتەخوازم ئەم دوو ڕەگەزە برایە، کورد و ئەرمەن، یەک بگرن و دەست لەناو دەست و کار بکەن بە ئاراستەی بەدیهێنانی هەمان ئامانج و بنیاتنانی بوونێکی بنجینەیی ئاڵوگۆڕ. بەڵێ، کوردەکان کەمێ لە دواترن، ئەرمەنەکان کەمێ لەپێشترن، بەڵام وادانانرێت، کە ئەوان هەرگیز ئەم پێشنیارەی ئێمە پەسەند نەکەن. با ئێمەی کورد پیشانی بدەین ئێمە کێین. بێ گومان، کات ئەوان و ئێمە پێکەوە کۆدەکاتەوە(27).
دوای جەنگ، لەگەڵ ئەوەدا، چەندین وتار لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا دەستیان کرد بە گاڵتەکردن بە داواکانی ئەرمەنەکان بۆ بەشی خۆیان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لەپاش دەوڵەتی عوسمانی، هەروەک ئەو وتارانە پشتگیریی داواکانی کوردیان دەکرد. هەر لایەنە سەرژمێری و مێژوو و لێکۆڵینەوەی (رەگەزپەرستانە)ی بەکار هێنا بۆ بەهێزکردنی داواکارییەکانیان لە (کۆنگرەی ئاشتی)ی دواتردا(28). لەکاتێکدا کوردەکان هەندێ جار لە ڕووی نەژادەوە خۆیان دەبەستەوە بە ئەرمەنەکانەوە و بە ڕێگای تریش لەو وتارانەیاندا، کە تەرخانیان دەکردن بۆ مێژوو و شوناسی کوردی لە چاپەمەنییەکانیاندا، ئاشکرا بوو کە ئەوان ئەوەیان لەبەر چەندین هۆ دەکرد، سەرەکیترینی ئەو هۆکارانەش پێویستیی جیابوونەوەیان بوو لە تورکەکان، کە هەندێ لە کوردەکان دەیانبینی تورکەکان کەوتبوونە نکۆڵیکردنی شوناسی کوردی بەو شێوەیە و چالاکانە سەرقاڵی بە تورککردنی کوردەکان بوون (لەڕاستیدا بە تورککردنی ئەوانی تریش). ژمارەیەک وتار لە چاپەمەنیی کوردیی سنووری دەوڵەتی عوسمانیدا تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەن (29)، پێویستە ئێمە سەیری هەوڵەکانی کورد بۆ خۆبەستنەوەیان بە ئەرمەنەکانەوە لەبەر ڕووناکیی ئەم بۆجوونەدا سەیر بکەین.
لەکاتیکدا کوردەکان بۆ ماوەی چەند دەیە لە ململانێدا بوون سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ ئەرمەنەکاندا، زۆرێک لەم ململانێیە - بێ بەربەست- گەشەی کرد لە پەیوەندییاندا لەگەڵ تورکەکان، تەنانەت زیاتر لە ئەرمەنەکان و مەسیحییەکانی تریش، هەروەها زیاتریش لە عەرەبەکان و ڕەگەزەکانی تری دەوڵەتی عوسمانی. ئەمەش لەبەر ئەوەی شوناسی ناسیۆنالیستی تورکی لە دروستبووندا ئەرمەنەکانی بە یەکەم و کوردەکانی بە دووەم وەکوو (ئەویتر)ی سەرەتایی سەیر کردووە(30). لە کۆتایی ئیمپراتۆردا کورد یەک هەڵوێستی نەبوو. کوردەکان چەند هەڵبژاردەی جۆراوجۆریان تێکەڵ دەکرد (هەرچۆن گرووپەکانی تری دەوڵەتی عوسمانی لە سەروبەندی ڕووخاندنی ئیمپراتۆرێتدا ئەوەیان خستە ڕوو)، هەروەها دوای ژمارەیەک ستراتیژ کەوتن بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی هەستیان کرد باشترین یەکلا کردنەوەیە بۆ ئەوان. لەمەشدا کوردەکان یەکگرتوو نەبوون. وەکوو لەسەرەتای ئەم بەشەدا باس کرا، بیرۆکەی (یەکێتیی کوردی) لە ڕووی مێژوویی و گوتارییەوە لە چوارچێوەی جیاواز جیاواز و لە ماوەی چەند سەدەیەکدا بنیات نراوە، لێرەدا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بایەخ بە یەکلاییکردنەوەکانی پاش جەنگی یەکەمی جیهانی دەدەین.
کوردەکان بایەخێکی پڕ لە چالاکییان دا بەوەی، باشترین چارەسەریی دوای جەنگ بۆ خۆیان بەدەست بهێنن، چارەسەرێک کە دەیانتوانی خەیاڵی بەدەستهێنانی بکەن، بەڵام تەنانەت لێرەشدا (یەکێتیی کوردی) بوونی نەبوو، چونکە لە واقیعی ژیاندا ئەوەی ئێمە ئێستا پێی دەڵێین ئیمپراتۆرێتیی فرە تائیفی و فرە ئیتنیکی، بۆ هەموو کورد هەمان شتی نەدەگەیاند. لە مێژوودا وەکوو پەی پێبردنێکی درەنگوەختە، ئێمە دەبینین بەگوێرەی کوردەکان و لایەنەکانی تریش، کە لە دەرەوەی دەسەڵات بوون لە ئیمپراتۆرێتدا، دەسەڵات و ئیمتیازیان نەبوو، بەلایەنی کەمەوە تاوەکوو کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم، بەڵام لەڕاستیدا سەدەی بیستەم کۆتایی بە ئیتنیکییەت هێنا (سەرباری ئەوەی ئەم وادانانە ئاڵۆزە، سەرباری ئەوەی بەدڵنیاییەوە کۆتایی بە ئایین هێنا، بەڵام ئەوە تەنیا مەودایەکی دیاریکراو بوو، وەکوو چەندین کاری لە جۆری کارەکانی کریستاین فیلیۆ نیشانی دەدەن(31). نایەکگرتوویی کوردی و بێباری کوردی و ڕاڕایی کوردی نەبوون، کە بوون بەهۆی وەڵامدانەوەی جۆراوجۆر بۆ ئەو گیروگرفتانەی، کە داگیرکردن سەپاندبوونی و لەوانەشە بووبن بە هۆی پارچەپارچەکردنی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی. لەبری ئەوە، ئێمە پێویستمان بە زانینی ئەوەیە، کە کوردەکان لە خواست و ویستە سیاسییە-کۆمەڵایەتی و سیاسییە-جوگرافییەکانیاندا ئاڵۆز بوون، هەمان شێوەی گرووپە دراوسێکانیان و تەنانەت هەمان شێوەی گرووپەکان لە شوێنە دوورەکانی تری ئیمپراتۆرێتدا.
کوردەکان، وەکوو گەلێک، کە لەسەر سنوورەکانی ئیمپراتۆرێتەکاندا بوون، پاشان لەگەڵ گەشەکردنیاندا لە ناوچە سنوورییەکاندا بوون، دواتریش لەگەڵ گەشەکردنیاندا بەسەر سنوورەکاندا پەڕیونەتەوە. چەند ستراتیژی ئاڵۆز پەرەیان سەند بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکانی سەروەری و گەیشتن بە سەرچاوەکان. مێژوو ئەوەی دەرخستووە، کە سەرباری ئەوەی زانستی مێژووی نەتەوەیی کوردی- ناسیۆنالیستی- دابەشبوونی کوردستانی لاواندووەتەوە، دەستەبژێرەکانی کورد لە سەردەمی عوسمانیدا ئامانجی شوێنکەوتنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان هەبووە، لەبری بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵی کوردەواری، ئەمەش بەشێکی لەبەرئەوەیە، بیرۆکەی ئەم کۆمەڵگەیە لە چی و لە کێ پێکهاتبوو، لە گۆڕانی بەردەوامدا بووە، نەک بیرۆکەیەکی نیشتمانی بووبێت.
+ نووسەری ئەم بابەتە جانێت کلین پرۆفیسۆری هاریکاری مێژووە لە زانکۆی ئاکرۆن لە ئۆهایۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

سەرچاوە و پەراوێزەکان:
1- دکتۆر عەبدوڵا جەودەت Bir Hitab ڕۆژی کورد، 1، (2ی حوزەیران، 1329\ 15 June 1913)، 3.
2- تکایە سەیری پەراوێزەکانی من سەبارەت بە ئیمپراتۆریەت بکە: Kurdish Militias in the OthmanTribe Zone, (Stanford: Stanford University Press, 2011), esp. pp. 53-63.
3- Ismet Cheriff Vanly, Survey of the National Question of Turkish Kurdiatan with Historical Background, (N.p.: Hevra, 1971), 16.
4- مێژوونووسانی ئیمپراتۆرێتیی عوسمانی، لێرەدا سەبارەت بە ڕەگەزی کوردی، لەوانەیە کەڵک وەربگرێت لە هەوڵە نوێیەکان بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە چەمکی (داگیرکردن) لە شوێنەکانی تری قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەت. توێژەران بەشێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە ناودەبرێت بە (داگیرکارییەکان- فتوحات) کە یەک ئاراستە نەبوون، بەڵام بەکرێگیراوی (داگیرکردن) دەناسن لە هەوڵوکۆشسی تایبەتیاندا بۆ ڕاکێشانی داگیرکەران بۆ ململانێ ناوخۆییەکانیان لەسەر دەسەڵات. ئەم مێژوونووسانە پەی بەوە دەبەن، پێویستە ئێمە بە مەبەستەوە سەیری ئەم پرۆسێسە نەکەین. بەدەربڕینێکی تر، پێویستە ئێمە بزانین چۆن ئەوانەی ناو دەبرێن بە (گەلانی داگیرکراو) لە شوێنەکانی ئیمپراتۆریەتدا زۆربەی کات (داگیرکەران)ی داڕشتووە -بەرهەم هێناوە- (یان داگیرکەران - لە چوارچێوەی ئەمەریکای لاتیندا) لە ململانێکانیاندا لەسەر دەسەڵات. نموونەیەکی باش بۆ ئەمە، ماشیۆ ڕێستاڵ: حەوت ئەفسانە سەبارەت بە داگیرکاری ئیسپانیا: نیۆرک: چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد، 2003).
5- Martin Van Bruinessen, Kurds, States and Tribes,”in Tribes and power: Nationalism and Ethnicity in the Middle East, edited by Falah Jabar and Hosham Dawod, (London: Saqi Books, 2002), 169. See also his Agha, Shaikh and state: The Social and Political Structures of Kurdistan, (London: Zed Press, 1992), ch. 2.
6- مەلا مەحموودی بایەزیدی، عادات و ڕسوماتنامەێ ئەکرادێ، چاپ و وەرگێڕانی بۆ ڕوسی لەگەڵ ئەسڵە کوردییەکەیدا لە لایەن ڕۆدینکۆوە، مۆسکۆ (Moscow: Izd-vovostochnoi lit-ry, 1963, 102)
7- (Unsigned), Report on Vilayet Bitlis, Jan,30, 1885, (TNA: FO 195\ 1521).
8- See my Margins of Empire, esp. Ch.2.
9- چەمکی ڕۆژهەڵاتی عوسمانی پەرەسەندنێکی نوێ و سەرسوڕهێنەرە لە توێژینەوەی عوسمانیدا، کە مەبەستی ئەوەیە دەریبخات، کە (پەراوێز- دەوروبەر) گرنگە بۆ توێژینەوەی دینامیکیەتی ئیمپراتۆریەت، وەکوو گشتێک هەمان شێوەی ڕووبەرەکانی ناوەند، هەروەها هەوڵ دەدات ڕووناکی بخاتە سەرئەوەی، چۆن لێکنزیکبوونەوە ئیتنیکیەکان لە مێژووی ناوچەکەدا شکستیان هێناوە لە ڕامکردنی دینامیکیەتی ناوچەکە. بۆ بەرگی داهاتوو لە لایەن یەشار تۆڵگە کۆراوە، دزۆڤینار دێردێریان و عەلی سیپاهی (بەم نزیکانە، 2016دەردەچێت).
10- Stephen Hemsley Longrigg, Iraq, 1900-1950: A political, Social and Economic History, (London: Oxford University Press, 1953), 25.
11- See note 4 above. 12- A good example is Abdulhaluk Chay, Turk Milli Butunlugu Icherisinde Dogu Anadolu Achiretlerinin Sosyo-Ekonomik ve kultural Yapilari ve Boluculuk Meselesi, (Ankara: Turk Tarih Kurumu Yayinlari, 1995), 23, cited in Ergul,11. Abdulhamid in Dogu Politikasi ve Hamidiye Alaylari (Izmir: Chaglayan Yayinlari, 1997), 5.
13- See my forthcoming work, tentatively titled “Making Minorities in the Othman Empire: Armenians and kurds,” Ab Imperio (2016).
14- See my Margins of Empire, “ Introduction”.
15- Roderic Davison, Reform in the Ottoman Empire, 1856-1876, (New York: Gordian Press, 1973), 55.
16- See my “Minority Question: A View from History and the Kurdish Periphery,” in Will Kymlicka and Eva Pfostl, eds, Multiculturalism and Minority Rights in the Arab world, (London: Oxford University press, 2014).
17- Jelle Verheij, “Les freres, deterre et d’eau,” Sur le role des Kurdes dans les massacres, (Paris: ERISM, 1998).
18- Sami Onal, ed. Sadettin Pasha nin Anilari: Ermeni-Kurt Olaylari (Van, 1896), (Istanbul: Remzi Kitabevi, 2003), 21.
19- See my Margins of Empire.
20- پەیماننامەی بەرلین، بەندی 61 لە ساڵی (1878) بەم جۆرەیە: سەبلایم پۆرتێ بەڵێن دەدات، بێ هیچ دواکەوتنێکی زیاتر، ئەو چاککردن و چاکسازییانە ئەنجام بدات، کە پێداویستییەکانی ناوچەکە دەیانخوازن لەو ناوچانەی، کە ئەرمەنەکانی تیادا نیشتەجێن، هەروەها زەمانەتی ئاسایشیان بکرێت بەرامبەر کەرکەسەکان و کوردەکان. بەشێوەی خولی ئەو هەنگاوانەی لەبەر دەگیرێن بۆ ئەو ئامانجە، بۆ ئەو دەوڵەتانە ڕابگەیەندرێت، کە چاودێریی جێبەجێکردنیان دەکەن. ئاماژەی پێ دراوە لە:
Taner Akcham, A Shameful Act: The Armenian Genocide and the Question of Turkish Responsibility, (New York:Holt, 2006), 39.
21- Clayton to Trotter. No. 4. Political. Van, Aug. 29, 1879 (TNA: PRO: FO 195\1237).
22- Wadie Jwaideh, The Kurdish Nationalist Movement: its Origins and Development, reprint of Dr. Jwaideh’s PH.D. thesis, (Syracuse: Syracuse University Press, 2006), 83. وەدیع جوەیدە جەختی کردە سەر ترسی کوردەکان لە هەژموونی ئەرمەنەکان لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختی کردە سەر کونسوڵە نوێیەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەدا (کە من کردوومن بە بەڵگە لە پێداچوونەوەمدا بۆ ئەرشیفی بەریتانی).
23- Sadettin Pasha ‘nin Anilari, 21, 49, 98-99. 24- See my Margins of Empire (esp. Ch. 4).
25- Abdurrahman Bedir Khan, “Kurdlere,” Kurdistan 25, (18 Eylul, 1316\ Kurdistan: Rojnama kurdi ya peshin\ llk Kurd Gazetesi, 1898-1902, (Uppsala: Weshanxana Deng 1991).
26- Bir Kurd (Abdullah Cevdet’s pen-name), (Untitled?) Droshak (January, 1900), cited in garo Sasuni, Kurt Ulusal Hareketleri ve Ermeni-Kurt llishkileri, 15. Yy’dan Gunumuze, (Stockholm: Orfeus, 1986)223-224. See FN 47 in my “conflict and collaboration,”164.
27- Mevlandzade rifat, “Muhterem Hetawi Kurd Gazetesi Muessislerine,” Hetawi Kurd 2 (21 Teshrin-I Sani, 1329\3 Decenber, 1913), 2.
28- See my M.A. Thesis, “Claiming the Nation: The Origins and Nature of Kurdish Nationalist Discourse: A Study of the Kurdish Press in the Ottoman Empire,” (Princeton University, 1996), 43, n.94.
29- See for example, Kurdiye Batlisi (Halil Hayali), “Kurdler Munasebetiyle,” Jin 2, 3 (20 Teshrin-I Sani 1334\20 November, 1918), reprinted in M. Emin Bozarslan, Jin:Kovara Kurdi-Triki\Kurdche-Turkche Dergi, 1918-1819, Vol. 1, (Uppsala: Weshanxana Deng, 1985), and Suleymaniyeli Tevfik, “Jin, Dergisi Araciligyla Kurdiye Batlisi kardeshime,” Jin 4, (28 Teshrin-I Sani, 1334\28 November, 1918), 1-4 reprinted in Bozarslan, Jin, vol.1. See also Yusuf Ziya, Kurd Tarihinden Baban Hanedani, “Jin 9 (16Kanun-I Sani 1335\16 January, 1919), in Bozarslan, vol. 2, 445, and Kurdiye Bitlisi (Halil Hayali), “Muhacirin Mudiriyeti Neshriyatindan “Kurdler Munasebetiyle Dehak efsanesi, “Jin 1 (teshrin-I Sani, 1334\7 November, 1918), Bozarslan, Vol. 1, 7-11.
لێرەدا ناتوانرێت چەند لاپەڕەیەک بخوێندرێتەوە، تکایە سەیری وەرگێڕانی دەقاودەقی بوزئەرسەلان بکە لە لاپەڕەی 189 بۆ 192، بەرزنجیزادە عەبدولواحید: “Gunul Isterki,” Kurdistan 8, (29 Mayis, 135\ 29 May, 1919). تکایە تێبینی ئەوە بکە، سەرباری ئەوەی ناونیشانی ئەم ڕۆژنامەیە هەمان ناونیشانە، بەڵام هەمان بڵاوکراوە نییە لەگەڵ ڕۆژنامەی (کوردستان) کە لە 1998 بۆ 1902بڵاوکراوەتەوە. هەروەها:
Hizandizade Kamal Fevzi, “Hukumet-I Haziraya Achik mektub, “Jin 13, (10 Mart, 1335\ 10 March, 1919), 3, (reprinted in bozarslan, Vol. 3, (1986).
30- See Ugur Umit Ungor, The making of Modern Turky: Nation and State in Eastern Anatolia, 1913-1950, (Oxford: Oxford University Press, 2011) and Taner Akcham, The Young Turks’ Crime Against Humanity: The Armenian Genocide and Ethnic Cleansing in the Ottoman Empire, (Princeton University Press, 2012).
31- Christine Philliou, Biography of an Empire: Govering Ottomans in an Age of revolution, (Berkeley and Los Angeles: University of California Press, 210).
+سەرچاوەی ئەم باسە:
Wolfgang Taucher – Mathias Vog1 – Peter Webinger: The Kurds (History – Religion – Language – Politics), (Austrian Federal Ministry of the Interior: 2015, pp.8- 21).[1]
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | basnews.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-10-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!