پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,693
وێنە 105,508
پەرتووک PDF 19,445
فایلی پەیوەندیدار 97,473
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
دۆسیەی 49 کەسەکە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆسیەی 49 کەسەکە

دۆسیەی 49 کەسەکە
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا لە کۆبوونەوەی جەماوەری و لە بەردەم کامێراکاندا بەڵێن دەدات سەنگەرەکانی شەڕڤانانی کوردی ڕۆژئاوا بکات بە گۆڕستان بۆیان و هەموویان پاکتاو بکات. بۆ تێگەیشتن لەو ڕقە ئەستوورە بەرامبەر بە کورد و خەباتی ڕەوای لە پێناوی بە دەستهێنانی مافە سرووشتییەکانیدا، پێویست دەکات لاپەڕەکانی مێژووی ستەمکاریی سیستەمەکانی تورک لە دژی کورد هەڵبدەینەوە کە لێوان لێون لە نموونەی هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی کورد و ئەگەر ئەوەش نەکرا، ئەوا ئاسیملەکردنی. دەستەواژەی سیستەمم بەکارهێنا، نەک گەلی تورک، چونکە مەرج نییە هەموو تاکێکی تورک وەک سەرانی دەوڵەت بیر بکەنەوە. تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر تورک لە پێناوی دۆزی کورددا گیانیان بەخت کردووە و زۆری تریش لەو پێناوەدا بەردەوامن. لای خوارەوە و بە پشتبەستن بە بیرەرورییەکانی موسا عەنتەر بە کورتی باسی دۆسیەی 49 کەسەکە دەخەمە بەردەستی ئێوەی بەڕێز...
---
سەرۆک کۆمار جەلال بایار، جێگری دووەمی فەرماندەی سوپا جەودەت سونای، وەزیری دەوڵەت تۆفیق ئیلەری، سەرۆک وەزیران عەدنان مەندەرێس و وەزیری دەرەوە فاتین ڕوشدی ڕۆژێکی پایزی ساڵی 1959 کۆ دەبنەوە و ڕاپۆرتێک تاوتوێ دەکەن کە لەلایەن سەرۆکی میت ئەرگون گوێکدەنیزەوە ئامادە کراوە. خاڵە بنەڕەتییەکانی ڕاپۆرتەکە کە دوای کودەتای ساڵی 1960 لە یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری (یوئۆن)دا بڵاو کراوەتەوە (ئەمە قسەی موسا عەنتەرە)، بەم جۆرەن:
1- ئەگەر تورکیا 1000 ڕۆشنبیری کورد لەناوببات، ئەوا کێشەی کورد لە تورکیا بەلایەنی کەمەوە 30 ساڵ بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت.
2- ئەو کوردانەی دەستگیریان دەکەین، بە کۆمۆنیست ناویان دەبەین، چونکە کوردەکان حەز لە کۆمۆنیزم ناکەن و لەو حاڵەتەدا پشتگیری لە دەستگیرکراوان ناکە.
3- نابێت دەستگیرکراوەکان دۆست و ناسراوی بەهێزیان لە ناو پارتەکاندا هەبێت و هتد...
جەلال بایار و جەودەت سونار یەکسەر ڕەزامەندی دەردەبڕن. جەلال بایار بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی خۆی لە دەرسیم، لە کۆبوونەوەکەدا دەڵێت: بەڕاستی پێویستە ڕەگ و ڕیشەیان دەربهێنین. تۆفیق ئیلەری کە وەک کەسێکی تورانی ناسرابوو، دەڵێت: برادەران، ئێوە دەمناسن. من دۆستی کورد نیم، بەڵام ترسی ئەوەم هەیە بە کردەوەیەکی لەم جۆرە جەزایەر بهێنینە کوردستان. لەو کاتەدا شۆڕشی جەزایەرییەکان لە دژی فەڕەنسا لە دنیادا دەنگی دابووەوە. فاتین ڕوشدی دەڵێت: شتی وا نابێت، من لە ئێستاوە دەست لە کار دەکێشمەوە، چونکە ڕووی ئەوەمان پێوە نەماوە لە دەرەوەی وڵات سەیری ناو چاوی خەڵکانی تر بکەین. کۆمەڵ کوژیی ئەرمەنی و ڕۆم و کورد... ئێمە ئەم هەموو کۆمەڵ کوژییەمان ئەنجام دابێت، ناتوانین بیانوو بۆ دانەیەکی تر بهێنینەوە... عەدنان مەندەرێس کە تا ئەو کاتە تەنیا گوێی گرتووە، دێتە گۆ و دەڵێت: باشە برادەران، ئەو تاوانانەی کە سەرۆکی میت لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێیان داوە، سزای هەموویان لە سێدارەدانە. سەرەتا 50 کەسیان دەستگیر دەکەین و بە بڕیاری دادگا لە داریان دەدەین. پاشان دەستە دەستە هەر جارێک 50 کەس دەستگیر دەکەین و بە بڕیاری دادگا لە داریان دەدەین و بەوجۆرە لە داردانی 1000 کەس بە ئەنجام دەگەیەنین.
هەموویان پێشنیارەکەی مەندەرێس پەسەند دەکەن. ئەمجار فەرماندەی هێزەکانی پیادە لە ئەنقەرە 50 فەرمانی دەستگیرکردنی بێ ناو دەردەکات و دۆزینەوەی ناوەکان و دەستگیرکردنیان بە میت دەسپێردرێت. هەمان کات لە ئیستانبوڵ لە کۆنە کۆگایەکی بارەگای جەنگی سەردەمی عوسمانی جێگەیەکی پیس و تەنگ بۆ دەستگیرکراوان دابین دەکرێت. دوای ئەوە شەوی 17ی کانوونی دووەمی 1959 موسا عەنتەر و کوردەکانی تر لە سەرانسەری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا دەستگیر دەکرێن. موسا عەنتەر لە بیرەوەرییەکانیدا بە دوور و درێژی باسی هەل و مەرج و دۆخی ژیانیان لە گرتووخانەدا دەکات و لە ناو هەموویاندا زۆر بەزەیی بە یاشار کایا (1938-2016)دا هاتووەتەوە کە بە تەمەن لە هەموویان گەنجتر بووە و ژوورەکەیشی هێندە تەنگ بووە کە ناچار بە پێوە خەوتووە. دوای 14 مانگ کە دەبرێنە دادگا، ژمارەیان بووە بە 49 کەس و بەو جۆرە پرۆسەکە وەک دۆسیەی 49 کەسەکە ناو دەردەکات. وەک موسا عەنتەر دەیگێڕێتەوە، ئەمین باتووی خەڵکی ماردین کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە بووە، لە زیندان بە هۆی بەربوونی خوێنی گەدەوە دەمرێت و بەو جۆرە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە 50 کەسەوە دەبێت بە 49 کەس. کاتێک موسا عەنتەر دەگاتە ژوورەکەی ئەمین باتوو، دەبینێت خوێن لە دەمی دێت و بە خوێنی خۆی لەسەر دیواری ژوورەکەی ئەمەی نووسیوە: پێم باشە دڕک بم لە باخچەی ئازادیدا، نەک گوڵ لە باخچەی دیلیدا.
لە کاتێکدا موسا عەنتەر و هاوڕێکانی لە ژوورە تەنگ و تاریکەکانی گرتووخانە چاوەڕێی دیاریکردنی ڕۆژی دادگاییکردنیان دەکرد، لە 27ی گوڵانی 1960 کودەتای سەربازی ڕووی دا و بارودۆخ لە تورکیا گۆڕا. دواجار لە 3ی کانوونی دووەمی 1961 دادگاییکردنی دەستگیرکراوان دەستی پێ کرد و داواکاری گشتی داوای لە داردانی 25 کەس لە دەستگیرکراوانی دەکرد. لە ئاکامدا پرۆسەکە بە زیندانیکردنی هەندێک لە دەستگیراوان و دوورخستنەوەی بڕێکیان و ئازادکردنی ئەوانی دی کۆتایی پێ هات. ئەم بەسەرهاتە درێژە و لق و پۆی زۆرە، بەڵام من لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنم و لای خوارەوە لیستی دەستگیکراوەکان دادەنێم بۆ ئەوەی بزانن کێ و خەڵکی کوێ بوون و پیشەیان چی بووە و بۆتان ڕوون ببێتەوە کە دەوڵەتی تورک لەو سەردەمەدا چ دەستەیەکی بژاردەی لە کەسایەتییەکانی کورد بە مەبەستی لەناوبردنیان دەستگیر کردووە!
1- شەوکەت توران، ماردین، ئەفسەری پایەبەرز و بەڕێوەبەری هۆبەی دارایی لە ئەکادیمیای پزیشکیی گویلهانە.
2- ناجی کوتلای، قارس، پزیشکی تایبەتمەند.
3- عەلی قەرەخان، سوێرەک، پارێزەر.
4- کۆچۆ ئەلبیستان، هاسە، پزیشک.
5- یاوز چاملیبەلی، بایەزید، ئەفسەری تۆپخانە.
6- محەمەد عەلی دینلەر، جزیرە، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە.
7- یوسف کاچار، دەرسیم، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کۆلێژی تەکنیکی بیناسازی.
8- نورەدین یڵماز، جزیرە، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە.
9- زیا نامی شەرەفخان ئۆغڵو، بتلیس، پارێزەر.
10- مەدەد سەرحەد، ئیغدیر، خوێندکاری کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
11- حەسەن ئاککوش، ئورفا، خوێندکاری کۆلێژی ئابووری.
12- عورفی ئاکقۆیونلو، پوێتویرگە، خاوەن کارگەی شتومەکی سڤیل.
13- سەلیم کلچ ئۆغڵو، ڤارتۆ، ئەفسەر.
14- شەهابەدین سەبتی ئۆغڵو، پالو، ئەندازیاری کشتوکاڵ.
15- سەعید ئەلچی، بینگۆل، ژمێریار.
16- سەعید قرمزیتۆپراک، دەرسیم، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی پزیشکیی ئیستانبوڵ.
17- یاشار کایا، ئیغدیر، خوێندکاری کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
18- فایەق ساڤاش، ئیغدیر، خوێندکاری کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
19- حەیدەر ئاکسو، قیغی، پارێزەر.
20- زیا ئاجار، قولپ، خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
21- فازیل بوداق، دیاربەکر، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
22- خەلیل دەمیرەل، ئیسلاحیە، ئەفسەری تۆپخانە.
23- فەرید بیلەن، دیاربەکر، خاوەن مەغازەی فرۆشتنی پێڵاو.
24- ئەسەد جەمیل ئۆغڵو، دیاربەکر، ئەندازیاری کشتوکاڵ.
25- مستەفا نووری دیرەکچیگیل، دیاربەکر، پشکێنەری تەندروستی.
26- فەوزی ئاوشار، قارس، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئیستانبوڵ.
27- نەجاتی سیاخان، سوێرەک، خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبوڵ.
28- حەسەن ئولوس، ئەرزەڕووم، (پیشە: نەزانراو).
29- نەزمی بالکاش، لجێ، خوێندکاری کۆلێژی دارستانی زانکۆی ئیستانبوڵ.
30- حسێن ئۆغوز ئوێچۆک، دیاربەکر، خوێندکاری بەشی ددان لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئیستانبوڵ.
31- محەمەد نازم چیغدەم، ئەنقەرە، وەستای بۆیاخ و کاری بیناسازی.
32- فەوزی کارتاڵ، وان، ئەفسەری یەدەک.
33- محەمەد ئایدەمیر، سوێرەک، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئیستانبوڵ.
34- عەبدول ڕەحمان ئەفەم دۆلاک، دیاربەکر، خاوەنی ڕۆژنامەی ئیلەری یورت و هاوبەشی ڕۆژنامەی گویڤەن.
35- موسا عەنتەر، نوسێبین، پارێزەر و نووسەر.
36- جانب یەڵدرم، دیاربەکر، پارێزەر.
37- ئەمین کۆتان، موش، ژمێریاری کارەبا.
38- کوێککەش قەرەداغ، ماراش، (پیشە: نەزانراو).
39- موحسین شاڤاتا، مەلاتیا، بازرگانی ئاژەڵ.
40- تورگوت ئاکن، ئەرگانی، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە.
41- سدقی ئەلبستان، هاسە، خوێندکاری کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە.
42- شەرەفەدین ئەلچی، جزیرە، خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی یاسا.
43- مستەفا ڕامانلی، بەشیری، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرە.
44- محەمەد ئوێزەر، سوێرەک، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئیستانبوڵ.
45- فەیزوڵا دەمیرتاش، پالو، تەکنیکاری کشتوکاڵ.
46- جەزمی بالکاش، لجێ، خوێندکاری کۆلێژی دارستان.
47- خاڵس یۆکوش، قارس، خوێندکاری کۆلێژی میکانیکی زانکۆی ئیستانبوڵ.
48- عیسمەت بالکاش، لجێ، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی.
49- سەعید بینگوێل، بینگوێل، خوێندکاری کۆلێژی ئابووریی زانکۆی ئیستانبوڵ.
-----
بەکالۆریۆسی ڕۆژهەڵاتناسی-بازنەی تورکیا ناسی، زانکۆی بۆن، 2016
بەکالۆریۆسی زانستی نەوت و کانەکان، زانکۆی بەغدا، 1991[1].
بەکر شوانی
18-12-2018
ئەم بابەتە 583 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Bekir şiwanî
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-12-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 583 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 21-07-2022 شەنە بەکرش.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,693
وێنە 105,508
پەرتووک PDF 19,445
فایلی پەیوەندیدار 97,473
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
فۆڵدەرەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - لێکۆڵینەوە کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!