پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,894
وێنە 106,346
پەرتووک PDF 19,329
فایلی پەیوەندیدار 97,294
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
بڕیاری سەرکردایەتی و هێرشکردن بۆ سەر شارەدێی کارێزە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بڕیاری سەرکردایەتی و هێرشکردن بۆ سەر شارەدێی کارێزە
کورتەباس

بڕیاری سەرکردایەتی و هێرشکردن بۆ سەر شارەدێی کارێزە
کورتەباس

بڕیاری سەرکردایەتی و هێرشکردن بۆ سەر شارەدێی کارێزە

ڕژێمی بەعس دوابەدوای ئەوەی سەرکەوتنی بەدەست هێنا و ناوچەی دۆڵەڕووت و کەڵکی قەیوان و زنجیرە چیای ئەزمەڕ و سیتەک و نیوەی سنووری شارباژێڕ و پێشتر سوورەقەڵات و قەڵاچوالان و چوارتا و ماوەت و شارەدێی کارێزەی بەدەستەوە بوو، لەو شوێنانەشەوە بۆردوومانی هێزی پێشمەرگەی دەکرد و نەخشە و پلانی کۆنترۆڵکردنی تەواوی سنووری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگەی دادەنا کە لە کونەماسی و گوندی باڵخ و گاپیڵۆن و وڵاخلول و دۆڵبێشک و چیای بایلۆسە تا دەگاتە سەر مەرزی سەفرە و زەروون، بۆ هێرشکردنە سەر سوپای ئێران.
لە ڕێکەوتی 03-09-1986، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری گرتنی ناحیەی کارێزەی دا و شۆڕش ئیسماعیل وەک سەرتیپی 47ی پیرەمەگروون، بەفەرمی بە هەموو کەرتەکانی ڕاگەیاند هێرش بکرێتە سەر ناحیەی کارێزە. عومەر عەرەب فەرماندەی کەرتی ئێمە بوو، ڕۆژێک پێش هێرشکردنە سەر ناحیەی کارێزە، کاتژمێر حەوتی ئێوارە کۆبوونەوەیەکی بە تەواوی پێشمەرگەی کەرتەکەمان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کەرتی ئێمە کەرتێکی چالاکە و هەمیشە چالاکیی گەورە و زیانی زۆری بە ڕژێمی بەعس گەیاندووە، پاشان ناحیەی کارێزە سنووری ئێمەیە و بۆ ئێمەش شەرمە کە قورسترین و گەورەترین ڕەبایەی دوژمن لەم شەڕەدا نەگرین، چونکە هێزێکی گەورەی هەموو تیپەکانی یەکێتی لە هەموو سنوورەکانەوە هاتوون و ئەوان نەشارەزان. ئەوەش بڕیاری مەکتەبی سیاسییە کە هێرش بکرێتە سەر ناحیەی کارێزە. ئەو ڕەبیەی کە عومەر عەرەب دەستنیشانی کردبوو، لەناو کارێزەدا بوو، بەرزترین و گەورەترین هێزی چەکداری ڕژێمی تیا بوو، هەر چواردەوری ڕەبییەکە لوغمڕێژ کرابوو، تەنها ڕێگەیەکیان بۆ هاتوچۆی خۆیان هێشتبووەوە و ڕێگاکانی تریان تەلبەند کردبوو، لە بەرزاییەوە چوار بلاجکتۆری گەورەی ڕوناککەرەوەیان دانابوو، هەر چی بەوێدا تێپەڕیایە؛ بەئاسانی دەبینرا. ڕەبییەکە دەیڕوانییە سەر گوندی مۆکەبە. مۆکەبە گوندێک بوو لەسەر ڕێگەی ڕاستەوخۆی هەموو گوندەکانەوە بوو، کە لە پشتەوە لە گوندی قەیوانەوە دەستی پێ دەکرد تاوەکوو گوندەکانی باڵخ و گاپیڵۆن و مالومە و یاخسەمەر کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لێ بوو. هەر چەندە خۆشم هێشتا بریندارییەکم ساڕێژ نەبووبوو و هەر ئازاری هەبوو، بڕیاری لەو جۆرەی شۆڕش زۆر گرنگ بوو، لە کاتێکدا ئامادەییت تیا نەبووایە و بەشدار نەبوویتایە، دەبووە عەیبەیەک لەو هێرشە گەورەیە کە مێژوویەکی زۆر گرنگی نێو شۆڕش بوو. عومەر عەرەب لە کۆبوونەوەکەدا ڕای گشتیی پێشمەرگەی کەرتەکەمانی وەرگرت و پرسیاری کرد: کێ ئامادەیی تیایە کە دەستەی هێرشبەر بێت؟ تەنها یەک دوو پێشمەرگە ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕی، یەکێک لەوانە ناوی هێرش (شازین) بوو، عومەر عەرەب زۆر زویر بوو کە پێشمەرگەکان بێ هەڵوێست بوون. هۆکاری ئەوەی ئەو ڕەبیە ترسناک بوو، هەندێک چەکداری ناوچەی #شارەزوور# و زەڕایەنی تیا بوو (لەسەر ڕێی عەرەبەت و ڕاستەڕێی سەرەکیی شارەزوورە)، عەشرەتێکی گەورە و دوژمنایەتییان هەیە، زۆریان بە هۆی دوژمنایەتییەوە پشتیان کردبووە شۆڕش و پاڵپشتی ڕژێمی بەعس بوون، شارەزایی تەواویان لە تفەنگ تەقاندن و جۆری بۆسەنانەوە و توندڕەو بوون، دەستکەرەوە و شارەزای تەقەکردنیان تیا بوو، لە کاتی کۆبوونەوەکەشماندا بەردەوام دەنگی گوللەتۆپ و ئاڕبیجی و بێکەیسی و تەقەی تفەنگی پێشمەرگە دەهات. عومەر عەرەب بەناچاری خۆی هەندێک پێشمەرگەی دەستنیشان کرد، بۆ ئەوەی زیاتر ورەی پێشمەرگەکان بەرز بکاتەوە، لەوانە: بەکر کە برای خۆی بوو، پێم وایە تەمەنی حەڤدە ساڵ دەبوو، نوورەدینی برای من و هێرش کە خۆی هەڵوێستی هەبوو، #مەریوان# و دلاوەرە شەل، ئازاد #کەرکووک#ی، غەفووری حاجی ڕەشید، عەلی قلیاسانی فەرماندەی مەفرەزە بوو، منیش کە فەرماندەی مەفرەزە بووم، وەک لێپرسراوی ئەو چالاکییە و دەستەی هێرشبەر دەستنیشان کرام. هەر چەندە من لەگەڵ ڕای پێشمەرگەکاندا بووم و بە عومەر عەرەبم وت: ناهەقیان مەگرە، گرتنی ئەو ڕەبایە هەر وا ئاسان نییە و دڵنیاشم شەهیدمان دەبێت و بۆمان ناگیرێت. عومەر عەرەبیش پێشنیارەکەی منی پێ پەسەند بوو، بەڵام وتی: چارمان ناچارە و ناشکرێت بڵێین بۆمان ناگیرێت. ئەو سەردەمەش وا بوو، پێشمەرگە بیزانیبایە شەهید دەکرێت، وشەی نەخێر بەسەر زاریدا نەدەهات.
بۆ سبەی ئێوارە شۆڕش ئیسماعیل هەر پێنج کەرتەکەی تیپی 47ی پیرەمەگروونی کۆ کردەوە، جگە لە ئێمەش؛ کەرتی تیپی مەڵبەندی دوو و کەرتێکی تیپی 21ی کەرکووک و کەرتی تیپی 25ی خاڵخاڵان، هەموومان نزیکی دوو سەد پێشمەرگە دەبووین. کەرتی تیپی 47ی پیرەمەگروون، ئازاد وەندەرێنی و خلەبێدین و جەمال چاوشین فەرماندەییان دەکرد، بنکەی سەرەکیی ئیستخباراتی ناحیەی کارێزەیان پێ سپێردرا. ئێمە لە سەرەتادا کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار بووین، بەڵام لە تەشکیلاتی تیپدا بووین بە کەرتی یەک و کەرتی پێنج، وەستا مەجید بوو بە فەرماندەی کەرت. پاش ئەوەی وەستا مەجید شەهید بوو، مەلا خالید کرا بە فەرماندەی کەرت، بەڵام هێشتا دەستبەکار نەبوو، بۆیە کامیلی مام ڕەسووڵ کە خزمی خۆم بوو، وەک فەرماندەی کەرت گرتنی ڕەبیەی کارێزەی کۆنی پێ سپێردرا. سەڵاحی حاجی عەلی و نەوزادی عەبەی تەقێ، وەک فەرماندەی کەرت گرتنی ڕەبیەی ناو ناحیەی کارێزەیان پێ سپێردرا. لە کۆبوونەوە گشتییەکەدا شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند هیچ پێشمەرگەیەک تەقە نەکات، تاکوو عومەر عەرەب ئاڕبیجی نەتەقێنێت. شەو بەڕێ کەوتین و هەریەک بەپێی بەرنامەی خۆی جیا بووینەوە. دەنگی غەڵبەغەڵبی پێشمەرگە، چەکدارەکانی ڕژێمی بەئاگا هێنابووەوە، بەتایبەتی ئێمەش بە ڕووناکیی بلاجکتۆرەکان دەبینراین و ئەوانیش هەستیان پێ کردبووین و ئامادەباشیی خۆیان وەرگرتبوو. لە ڕاستیدا چەکداری ئەو ڕەبییانە شەوانە پێشمەرگەیان دەبینی و تەقەیان لێ نەدەکردن، چونکە ڕێککەوتنێک هەبوو بەوەی ئەوان جگە لەوەی کە چەکداری ڕژێمن، بەڵام هەقیان بەسەر پێشمەرگەوە نەبوو. کاتژمێر دوانزەی شەو ئێمە چووین لەدەوری ڕەبیەکەی پێمان سپێردرابوو، ئامادە بووین. من دەستەی هێرشبەرم جیا کردەوە و عومەر عەرەب و ئەبو فەلاح کە بە ڕەگەز عەرەبی باشووری عێراق بوو، سەربازی هەڵهاتووی سەربازگەی سارداو بوو، لە سەربازیدا خولی ئاڕبیجیی تەواو کردبوو، زۆر شارەزا بوو. عومەر عەرەب و ئەبو فەلاح کەوتنە ئاڕبیجی تەقاندن و لەگەڵ یەکەم ئاڕبیجی بە ڕووی ڕەبیەکەدا تەقی، ئەوان پێشتر هەستیان پێ کردبووین و خۆیان ئامادە کردبوو، بە چواردەوری خۆیاندا ئاگربارانیان دەست پێ کرد، بۆ چرکەساتێکیش مۆڵەتی ئێەمەیان نەدەدا، تەنها ڕێگایەکیش هەبوو بۆ ئەوەی هێرشیان بۆ بەرین، بە گوللەباران و ئاڕبیجی و دۆشکە و گوللەهاوەن ئەو ڕێگەیان ئاگر تێ بەر دا، چواردەوری ڕەبییەکەش تەلبەند و لوغمڕێژ کرابوو. هەر چەندە چەند جارێک هێرشمان بۆ دەکرد، بەڵام لە ترسی شەهیدبوونی پێشمەرگە، نەمدەتوانی ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرم. عومەر عەرەبیش بەردەوام ئاڕبیجیی پێوە دەنان. هێزی پێشمەرگە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەستیان گرت بەسەر بنکەی ئیستخباراتی ناحیەی کارێزە کە لەنزیک ماڵەکان بوو، سەڵاح حاجی عەلی (سەڵاح چاوزەق) و نەوزادی عەبەی تەقێ ڕەبیەی نزیک ماڵەکانیان کۆنترۆڵ کرد. کەرتی دوو کە ڕەبیەی کارێزەی کۆنیان پێ سپێردرابوو، ئەوانیش بە هەمان شێوەی ئێمەیان بەسەردا هاتبوو، نەیانتانیبوو دەست بەسەر ڕەبیەکەدا بگرن، ئەگەرچی کامیلی مام ڕەسووڵ فەرماندەی مەفرەزە و پێشمەرگەیەکی لێهاتوو بوو، ڕۆڵی فەرماندەی کەرتی دەبینی، بەداخەوە بەبریندارییش وەک هاوسەنگەرەکانی باسیان لێوە دەکرد، هێرشی زیاتری دەکرد و تاوەکوو لەنێوان پێشمەرگە و چەکدارەکانی نێو ڕەبییەکەدا ڕۆحی دەرچووبوو. سەد مخابن بۆ شەهید کامیلی مام ڕەسووڵ و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری. کاتێک دەبرێت بە خاک بسپێردرێت، جزدانەکەی هەندێک پارەی تێدا بوو، لەگەڵ سەعاتەکەی دەستی و مستیلەکی ئاڵتوونی لە دەستدا بوو، کەس نەیزانی کام پێشمەرگەی قارەمان لووشی دابوو! جێی سەرنجە ئێستە خەڵکی ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرێت و دەڵێن گەندەڵی هاوڵاتییانی نائومێد و زویر کردووە. ئەوەی کە من باسی لێوە دەکەم، گەندەڵی نەبووە، بەڵکوو تاوانێک بووە، هاوسەنگەرەکەت سەرتاپای جەستەی خوێنی لێ بچۆرێت، هاوڕێکەی بتوانێت مستیلەکەی پەنجەی دەربهێنێت و شانازی بە جوانیی پەنجەی دەستی خۆی بکات.
بەردەوام لەلایەن ڕژێمەوە بۆردوومانی تەواوی ئەو ڕێگایانە دەکرا کە جێی هاتوچۆی پێشمەرگە بوون، عومەر عەرەب بە منی ڕاگەیاند نیوەی هێزەکە لەگەڵ خۆم ببەم با هەمووان پێکەوە، نەبین بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت شەهیدی زۆر نەدەین.
ئەو پێشمەرگانەی لەگەڵ مندا بوون، جیا بووینەوە و بەدەم ڕاکردن و هەناسەبڕکێ و ترسی بۆردوومانی ڕژێم، بە شێوازێک کە زۆر بەزەحمەت دەپەرژاینە سەر یەکتر، لەنێوان تەقەی ڕەبییەکان و بۆردوومانی هاوەن و دۆشکە و ئاڕبیجیی چەکدارەکانی ڕژێمدا، کونە زێرابێکی چیمەنتۆی وشک کە پێشتر وەک پاشماوەی ئاوەڕۆی کارێزەی پێدا تێدەپەڕی، داوام لەو پێشمەرگانە کرد، لەبەر ئەوەی شەهید نەکرێن، بچنە ئەو کونی زێرابەوە، خۆشم لەگەڵ نوورەدینی برام و هێرش (شازین) لە سەرەوە ماینەوە. هێرش پێی ڕاگەیاندم کە نوورەدینی براشم بچێتە نێو کونی زێرابە وشکبووەکەوە، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت کە دوو برا پێکەوە شەهید نەبن، بەڵام من بە هێرشم ڕاگەیاند جیاوازیی تۆ و نوورەدینی برام نییە، هەر کەسێکتان شەهید بن، بۆ من وەک یەک وایە. هێرش وتی: کاک کەریم واز لەو قسانە بهێنە. برادەرانیش بەسکەخشکێ دەیانویست لەوسەری سەردابی زێرابەکەوە بێنە دەرەوە، چونکە مەودای درێژ بوو، بەڵام کە گەیشتبوونە ئەوسەری، بە چیمەنتۆ گیرابوو. جارێکی تر هەر هەموویان بەسکەخشکێ گەڕابوونەوە و ئێمەش بەردەوام چاوەڕانمان دەکردن، زۆریان پێچوو، لەناکاو تۆپێک لە دووریی نێوان من و هێرش و نوورەدینی برامدا تەقییەوە، هەموومانی تاساند و دوای چەند چرکەساتێک ئینجا هەستم کرد خوێن بەسەر ڕووخساری نوورەدینی برامدا دێتە خوارەوە. هەر چۆنێک بوو هەموومان بەرەو ناوچەی سنووری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگە گەڕاینەوە و کاتێک لە گوندی باڵخدا بە هێزەکەمان شاد بووینەوە، نوورەدینی برام پێی ڕاگەیاندم کامیلی مام ڕەسووڵی خزممان شەهید بووە. بۆ سبەی بە ئامار باس لە دەستکەوت و شەهید و بریندارەکان کرا. جگە لە فەرماندەی کەرتی پێنجی تیپی 47ی پیرەمەگروون، کامیلی مام ڕەسووڵ و حەمەی مەلا عەلی گەر بەهەڵەدا نەچووبم، سەر بە حیزبی دیموکراتی ئێران بوو، باوەڕپێکراوی شۆڕش و مرۆڤێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، بەکر #قەڵادزێ#ی و پێشمەرگەیەکی تر نازناوی نازانم، ئەویش ناوی بەکر بوو، شەهید بوون و دوو برینداریش هەبوون کە یەکێک لە بریندارەکان نوورەدینی برام بوو.
دەستکەوتەکانی هێزی پێشمەرگە: دەستبەسەرکردنی تەواوی بنکەی سەرەکیی بارەگای ئیستخبارات و بنکەی تایبەتیی ناحیەی کارێزە، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری ناحیەی کارێزە و تەواوی ئەو مەلەفانەی کە ئەنجوومەنەکانی گوندەکان پەیوەندیی نهێنییان لەگەڵ بەعسدا تێدا بوو، دیلکردنی چەندین سەرباز و چەکداری کوردی ڕژێم و چەندین چەکی جۆراوجۆر و تەقاندنەوەی هەندێک لە بنکەکان. بەڵام کاتێک کامیلی مام ڕەسووڵ شەهید دەبێت و کامەرانی برای لە کاتی هێرشکردنەکەدا لەگەڵیدا دەبێت بۆ دەربازبوونی تەرمەکەی، شەهید کامیل دەدات بە کۆڵیدا و لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا تەرمەکەی ڕزگار دەکەن و دەیگەیەننە نزیک بارەگای تیپ.
بڕیاری گوللەبارانکردنی تاوانباران
پاش ئەوەی هێزی پێشمەرگە بنکەی ئیستخباراتی کۆنترۆڵ کرد و ئەو مەلەفانەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو، ناوی هەندێک لە ئەنجوومەن و شۆفێری نێو گوندەکان کە ماوەیەکی زۆر بووبوو پەیوەندییان بە ئیستخباراتەوە هەبوو، پێم وایە هەشت بۆ دە کەس دەبوون، هەموویان بە بڕیاری شۆڕش گوللەباران کران کە ناوی چەند کەسێکیانم لەیادە، ئەویش: عەلی دایکێ خەڵکی گوندی وڵاخلو، کوێخا ڕەسووڵ خەڵکی گوندی مالومە بوو، هەندێک لە کەسوکاری کوژراوەکان تەرمەکانیان بردنەوە و زۆریشیان لە داخی ئەو بڕیارەی شۆڕش کە گوللەبارانی کردن، پاڵیان دا بە ڕژێمەوە.
تا دەهات بەرەکانی شەڕ فراوانتر دەبوون
هێزی پێشمەرگە لە هەموو تیپ و کەرت و مەڵبەندەکان بەتەواوی ماندوو ببوون و لە شەڕێکەوە دەگوازرانەوە بۆ شەڕێکی تر. کاتێک هێزێک لە جەنگدا سەرکەوتوو دەبێت، ئەو هێزە دەبێت ئامادەکاریی خۆراک و تەقەمەنی و پۆشاک و پێداویستیی برینداری و تەنانەت گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکانیشی بۆ کرابێت. بۆ مێژوو دەڵێم و ئەم یادەوەرییەم نووسیوەتەوە، جگە لە خیانەتکار و تاوانبارانی هەڵگیرساندنی شەڕی کوردکوژە و کورد بە کورد کوشتن کە ناوی لێ نرابوو شەڕی براکوژی، هیچ هێزێکی حیزب و هیچ شۆڕشێک هێندەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# قوربانیی نەداوە و تووشی شەڕ و پێکدادان نەبووە بەرامبەر بە ڕژێمی بەعسی داگیرکەری خاکی کوردستان و دوژمنی گەلی کورد. گەر هەر شکست و بێهیواییەک لە سەرکەوتنی پێشمەرگەدا لە داستانی قەیوان ماوەتدا هەبووبێت، ئەوا ئەو شۆڕشە وەک پێویست توانای چەک و تەقەمەنی و خۆراک و پۆشاک و پێداویستیی بریندارەکانی هێزی پێشمەرگەی نەبووە، پاشان ئێرانیش وەک ڕێککەوتننامە و خاوەنی بڕیار و بەڵێن، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی نەکردبوو لە ڕووی ماددی و تەقەمەنی و گواستنەوەی بریندار و... هتد. دوای گرتنی ناحیەی کارێزە بە چەند ڕۆژێکی کەم، فەرمانمان پێ کرا کە بچین بۆ زنجیرەچیاکانی گوندەکانی دۆڵبێشک کە نزیک سنووری سەر مەرزی سەفرە و زەروون بوو. بە سەرکەوتنمان بۆ سەر شاخ، تیپی 51ی #گەرمیان# و تیپی 57ی سەرگرمە و تیپی پارێزگاری و جگە لە کەرتی ئێمە، چەند کەرتێکی تیپی 47ی پیرەمەگروونی لێ بوو، هەمیشە ڕژێم بە هەموو چەکێکی قورسەوە بوردوومانی دەکردین. زنجیرەشاخەکان بەردەڵانی، هێزی پێشمەرگە ماندووو تەواو بێزاری لە ڕووخساریاندا بەدی دەکرا. ڕادەستکردنی ئەو زنجیرەچیایەی دۆڵبێشک کە شوێنێکی ستراتیژی بوو، لە هەموو تەمەنی ژیانی سیاسی و زیندانی و برینداریبوونمدا، ڕۆڵەی قارەمانی وەک نێو ئەو شەڕەم نەدیبوو. پتر لە هەژدە کۆپتەر بە ئاسمانەوە بۆردوومانیان دەکردین، جگە لە بۆردوومانی سەربازگەکانی تری ڕژێم و هێرشی دڕندانەی سەرباز و چەکدار و سیخورەکانیان، بەڵام پێشمەرگەکان بێمنەت بوون لە شەهید و برینداربوونیان. لەیادمە سالار چاوشین، دواتر پێم وایە بە نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد، کە فەرماندەی یەکێک بوو لە کەرتەکانی تیپی 47ی پیرەمەگروون، دەستی بەسەختی بریندار ببوو، بە دەستەکەی تریەوە ئاڕبیجیی دەنا بە کۆپتەرەکانەوە و خوێن بە قۆڵ و دەستیدا دەهاتە خوارەوە. لەسەر شاخ کۆبوونەوەیەکی خێرا کرا و نەخشە و پلانی پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دوژمن درا، چونکە بە شەو شوێنە گشتی و گرنگەکان بە دەست هێزی پێشمەرگەوە بوو، بە ڕۆژیش ڕژێم هێرشی بە کۆپتەر و تۆپ و تانک و زرێپۆشەکانیەوە دەکرد و هێزی پێشمەرگەش سەنگەرەکانی خۆیان چۆڵ دەکرد.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 58
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-09-1986 (38 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,332 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,894
وێنە 106,346
پەرتووک PDF 19,329
فایلی پەیوەندیدار 97,294
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!